بە هۆى سیاسەت‌و سیستەمى حکومڕانى دەوڵەتانى کۆنەپەرستى ناوچەکەوە هەلومەرجێکى لەبار‌و گونجاو دروستبووە بۆ گەشەى ڕەوت‌و بزووتنەوەى کۆنەپەرست‌و دژە ئینسانى‌و تیرۆرست‌و گەشە‌و بڵاوبونەوەى رێکخراوێکى کۆنەپەرستى وەکو داعش‌و چەندین هیزى توندڕەوى تر، ڕۆژنە خەڵکى زەحمەتکێش‌و کریکار ئاوارە دەبن لە ولاتانى خۆیانەوە بەرەو وڵاتانى تر بە بەر دەوام نا ئارامى گەشە دەکات لە ڕۆژ هەڵاتى ناوەراستدا، بەپێى سەرچاوەى ڕاگەیاندنەکان‌و سەرچاوە ریکخراوە ئینسان دۆستەکان، زیانە مرۆییەکانى شەر لە سوریا لەسەرەتاى شەرەوە تا ئێستا ٢٣٠ هەزار کەس لە سووریا کوژراون کە لە ناو کوژراوەکاندا ١٠٨ هەزار کەسیان هاوڵاتین‌و کە ١١هەزار منداڵیان تێدایە، زیاتر لە یەک ملیۆن‌و ٦٠٠ هەزار کەس بەهۆى شەرەوە برینداربوون. بەپێى سەرچاوەى راگەیاندنەکان کە لە تەفیزیۆن ورادیۆ رۆژنامەکانەوە بڵاو کراوەتەوە ٧٠٠٠ حەوت هەزار ژن لە سووریا کوژراون، ١١ملیۆن هاوڵاتى لە سووریا ئاوارەیى ناوچە ئارامەکانى وڵاتانى دەرەوەبوون. بەپێى سەرچاوەکانى راگەیاندن‌و رێکخراوەکانى داکۆکى کارى مافى مرۆڤ ٣٥ هەزار کەس لە زیندانەکاندان کە لەلایەن حکومەتى سووریا‌و رێکخراو‌و گروپە شەرکەرە جیاوازەکانەوە دەستگیرکراون. رۆژ بە رۆژ ژمارەى کوژراو بریندار‌و خەڵکى ئاوارە زیاد دەکات‌و زیاتر بێ خانەولانە دەکرێن، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، دۆخی قه‌یراناوی پله‌ی سێی له یه‌مه‌ن ڕاگه‌یاندو ده‌ڵێت "قاتوقڕی هه‌ڕه‌شه له ژیانی 21 ملیۆن كه‌س ده‌كات".
ستیڤن ئۆبراین، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی له 80% دانیشتوانی یه‌مه‌ن كه له 21 ملیۆن كه‌س پێكهاتوه پێویستیان به‌هاوكاریی مرۆیی هه‌یه، به‌جۆرێك كه 13 ملیۆن كه‌س ڕووبه‌ڕووی كه‌میی خۆراك بوونه‌ته‌وه‌و 9 ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش پێویستیان به‌ئاوی خواردنه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش وڵاتی ڕووبه‌ڕووی قاتوقڕییه‌كی مه‌ترسیدار كردوه‌ته‌وه، بۆیه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بارودۆخی قه‌یراناوی پله 3 له یه‌مه‌ن ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌رزترین ئاستی دۆخی نائاساییه‌و ئه‌و دۆخه‌ش بۆ ماوه‌یەکى تر به‌ردوام ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌ڕو پێكدادنی نێوان حوسییه‌كان‌و چه‌كدارانی هۆزه میلییه‌كان له لایه‌ك‌و هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه‌و به‌گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كان له‌تۆپبارانكردنی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری عه‌ده‌ن له لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه لانیكه‌م 31 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون. لە وڵاتانى سووریا‌و یەمەن‌و عێراق رۆژ بەرۆژ مرۆڤایەتى بەرەو سوکایەتى پێ کردن دەبێتەوە نا کرێت هەر بەردەوام بێت ئەم کوشتارگایانە بە گەر خراون وێڕاى رێکخراو‌و گروپە تیرۆرستەکانى وەک داعش بەرپرسیارن‌و لە هەمان کاتدا دەوڵەتانى حکومڕانیش بەدەرنین لەو بەرپرسیارێتىیە، دەوڵەتى تورکیا بە ئاشکرا هاوکارى ڕێکخراوى داعش دەکات بۆ ئەوەى شەڕ لە کانتۆنەکانى خۆرئاواى کوردستان بکات لە رابردوو دەر کەوت کە بە هاوکارى دەوڵەتى تورکیابوو تەقینەوە‌و کۆمەڵکوژى لەلایەن داعشەوە لە کۆبانێ ئەنجامدرا چەندین شەهید‌و بریندارى زۆرى لێکەوتەوە. دەوڵەتى ئیسلامى ئیران بە ئاشکرا تەدەخول لە بەرێوەبردنى حکومڕانى لە عێراق دەکات زۆر جار بە هۆى فشارەکانى دەوڵەتى ئێرانەوە کێشە بۆ حکومڕانى‌و بوارى ئیدارى‌و سیستەمى بەڕیوەبردن دروست دەکات، زۆر جار دەگوترێت هەیمەنەى تەدەخول‌و سیستەمى ئێرانە لە ناو حکومەتى عیراق. دەوڵەتى ئێران وێراى هەبوونى زۆرترین کێشەى جۆراوجۆرى چینایەتى‌و نەتەوەیى‌و ئایینى، لە سایەى یاساکان‌و سیستەم‌و نیزامى کۆمارى ئیسلامى ئیران‌دا خەڵکى ئێران بەگشتى لە فەلاکەت‌و ژیانێکى کۆیلە ئاسادا دەگوزەرێن‌و کورد‌و عەرەب‌و تورک‌و نەتەوەکانى غەیرە فارس بە پلە دوو ئەژمار دەکرێن‌و ڕۆژانە خەڵکى سیاسى‌و رۆژنامەنووس‌و چالاکى مەدەنى‌و رۆشنبیر ڕووبەرووى زیندان‌و لە سێدارەدان‌و وڵات جێهێشتن دەبنەوە‌و لە ئاوارەیى دا ژیان بەسەر دەبەن بەڵام کۆمارى ئیسلامى ئیران هەموو ئەو کێشانەو کێشەى نەتەوەی کورد بە ئاشکرا فەرامۆش دەکات. دەوڵەتى ئێران‌و تورکیا زۆر جار تەدەخول لە ئیدارەدانى باشوورى کوردستاندا دەکەن‌و لە هەندێ بواردا ڕەنگ دەداتەوە، بەشێوەیەکى گشتى رێگرى دروستدەکەن لە گەشەى سەربەخۆیى بوارى ئیدارى‌و کارگێرى سیستەمى حکومڕانى لە باشوورى کوردستان. پێپیویستە بە هەموو لایەک کار بکرێت بۆ کۆتایى هێنانى ئەم وەحشى گەری یە کە دەستى پێکردووە ئەمەش بە کار کردن دەبێت بە لە ناو بردنى فەرهەنگ‌و سونەت‌و یاسا کۆنەپەرستەکان‌و کار کردن بە یاسا مەدەنى‌و شارەستانییەکان‌و دامەزراندنى سیستەم حکوڕانیک کە خەڵک بە بێ جیاوازى دیینى‌و رەگەزى‌و نەتەویى ئاسوودە‌و بەختەوەر بکات. کەواتە ئەگەر مرۆڤایەتى‌و دژى کوشتن‌و ئیعدام‌و تیرۆر‌و ئاوارەیى یە دەبێت کار بۆ بنەبڕکردن‌و کەم کردنەوەى هۆکارەکانى کۆشتن‌و ئیعدام‌و چەساندنەوە‌و بیکارى‌و ئاوارەیى بکرێت، ئەو دەوڵەتانەى کەدژى تیرۆر‌و کوشتن‌و دژى ڕێکخراوى وەک داعش‌و هەر هێزێکى توندڕەن ئەوا پێویست دەکات دژى هەر فەرهەنگ‌و سونەت‌و جوڵەیەکى کۆنەپەرست بوەستێتەوە، بە هەموو شێوەیەک هاوکار‌و پشتیوانى هەموو ئەو هێز‌و حیزب‌و ڕێکخراوە ئازادیخواز‌و یەکسانیخواز‌و ئینسان دۆستانە بکەن کە لە وڵاتەکەى خۆیان کار بۆ ئایندەیەکى باشتر‌و ئازاد‌و بەختەوەردەکەن، کە هەنگاو دەنێن بۆ دامەزراندنى سیستەم‌و حکومڕانى سیکۆلار‌و ئازاد کە لەو سیستەمەدا مافى سەرجەم چین‌و تویژەکان بەبێ جیاوازى ئایینى‌و نەتەوەیى‌و ڕەگەزى دەستەبەر بکات.

