هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راگەیەندراوی یەکیەتیی ژنان، سەبارەت بە ئەسیدپێداکردن بە جەستەی ژنان لە بۆکان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هاونیشتمانانی بەڕێز

کۆڕ وکۆمەڵەکانی داکۆکیکاری مافی ژنان

ژنانی یەکسانی خواز

بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە ڕاگەیەندرا کە لە شاری بۆکان چوار ژن بە ناوەکانی ١- سوێسنە ئیسماعیل نەژاد  ٢- تروسکە مەردان بەگ  ٣- سوریا کەیخوسروی ٤- نادیا مەعروفی کەوتنە بەر هێرشی کەسانێکی دەمارگرژ و بیرتەسک و بە مەبەستی شێواندنی جەستەی ئەو ژنانە یا تەنانەت لەناو بردنیان ئەسیدیان پێ داکردن و لەگەڵ وەزعێکی دژوار و داهاتوویەکی ناڕوون بەرەو روویان کردن.

 

jnan_asid_2


بەلەبەر چاوگرتنی ئەو راستیەیە کە ئەمجۆرە کردەوانە تەنیا لە چوارچێوەی بیری کۆنەپەرستانە و دژ بە ژنان، لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا گونجاوە، هەموو بۆچوونەکان پەنجەی تاوانباری بەرەو کۆماری ئیسلامی رادەکێشن کە لە رێگایبەکرێگیراوانی خۆیەوە جینایەتی لەم شێوەیە دەرحەق بە ژنان دەخوڵقێنێ.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکوم کردنی ئەو جینایەتە گەورەیە،چاک بوونەوەی هەرچی زوتر بۆ زامە هەڵگرتووەکان و جەستە شێواوانی ئەم تاوانە بە ئاوات دخوازێ. لەهەمان کاتدا دڵنیاین کە ئەمجۆرە کردەوانە هەروەک یەکەم جار نییە و دوا جاریش نابێ و ئەگەر دژ کردەوەی گشتی و تێکرایی کۆمەڵانی خەڵک و بەتایبەتی ژنانی یەکسانی خوازی لە بەرانبەردا نیشان نەدرێ هەروا درێژەی دەبێ و چەند پات دەبنەوە.

جێگای سەرنجە دەزگا بەناو ئەمنی و ئیتلاعاتی یەکانی رێژێم کە لەبەرانبەردا هەر حەرەکەتێکی دژ بە رێژێم دا خۆرادەنێن و لە شارەزایی و دۆزینەوەی بە وتەی خۆیان تاوانباران دەدوێن، چۆنە تا ئێستا لە بەرانبەر دیاردەی ئەسیدپاشی و دۆزینەوەی بکەرانی ئەم تاوانانە دەستە وەستانن و هەرجارە بە جۆرێک پاساوی نەدۆزینەوە و لێنەپرسینەوەی بۆ کۆمەڵانی خەڵک دێننەوە. بیروباوەری رێژێمی کۆماری ئیسلامی کە رێگا پێ دەری ئەو تاوانانە دژ بە ژنانە، هەروەها بێ دەنگی بەرپرسانی رێژێم و دەزگا بە ناو ئەمنی یەکان لەبەرانبەر ئەم دیاردە دزێوە دا دەرخەری ئەو راستیی یە کە ئەم کردەوانە و جینایەتەکانی لەم چەشنە بە دەستوری خودی رێژێم و بەهۆی بەکرێگیراوانی یەوە ئەنجام دەدرێن.

 

jnan_asid_3


یەکیەتیی ژنانی دێموکرات ئەم رەفتارەی رێژێم دەرحەق بە ژنان بە ئامار ودۆسیەی پێویستەوە بە ئاگاداری ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافی ژنان دەگەیەنێ و هەر لەو کاتەش چاوەروانی دژکردەوە نیشان دانی ژنان و پیاوان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی دژ بەم رەفتارە وکردەوانەییە، چونکە لە ‌غەیری ئەوەدا رێژێم و بەکرێگیراوانی لە ئەنجام دان و درێژە دان ئەم تاوانانە بێ باک تر دەبن.

 

یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٥/٤/١٣٩٤هەتاوی

١٥/٧/٢٠١٥زایینی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 918
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy