ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ HRW دەڵێت هێزە کوردیـیەکان لە سوریا بەردەوامن لە بەکارهێنانی منداڵان وەکو سەرباز، هەرچەندە سـاڵێـک لەمەوبەر بەڵێنیان دابوو ئەو کارە ڕابگرن.
ڕێکخراوەکە ڕۆژی چوارشەممە گوتی یەکینەکانی پاراستنی گەل هەندێـک لەو منداڵانەی لە ڕیزی هێزەکانی نەهێشتووە، بەڵام ڕێـکخراوە خۆجێیو نێودەوڵەتیـیەکان پـشتڕاستیان کردووەتەوە 59 منداڵ خۆبەخشانە یان کراون بە یەپەگە.
گوتیشی بەخۆیان توانیویانە ڕاستی حەوت حاڵەت پشـتڕاستببنەوە کە ڕاستەوخۆ قسەیان لەگەڵ خێزانەکانیان کردووە. هەرووەها گوتی یەپەگە وەڵامی نامەیەکی لەم بارەیەوە داونەتەوەو گوتویەتی گرفتی گەورەی لە بەردەمدایە بۆ کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی منداڵان وەکو شەڕڤان، ئەوەش بەهۆی ئەو شەڕەی لە وڵاتەکەدا هەیە کەوا بۆ زیاتر لە چوار سـاڵە درێژەی کێشاوە.
فرێد ئەبراهامز ڕاوێژکاری تایبەت لە ڕێـکخراوەکە گوتی" بێ گومان هێزە کوردیـیەکان شەڕی داعش دەکەن، ئەوەی یاساکانی شەڕ پـێشێـل دەکات، بەڵام ئەمە پاساو نیـیە بۆ ئەوەی هێزەکانی پـێشـێلکاری بکەن."

