هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست، مامۆستایان، خوێندكاران و قوتابییان
ئه‌مساڵ له‌كاتێكدا به‌ره‌و پیری وه‌رزی نوێی خوێندن ده‌چین كه ئه‌و ده‌ستپێكه هاوكاته له‌گه‌ڵ وه‌رزی شۆڕش و راپه‌ڕینی گه‌لانی دیلكراوی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆت و زنجیری دیكتاتۆره‌كان. هه‌ر بۆیه ئێمه وه‌ک یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران ئه‌م دۆخه به هێمایه‌كی باش و به‌نرخ بۆ نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌كه‌مان ده‌زانین تا ساڵی نوێی خوێندن بكه‌ینه هه‌وێنی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشێكی مه‌ده‌نی و رزگاریخوازانه له پێناو دابینكردنی دێمۆكراسی و ئازادی بۆ گه‌لانی سته‌ملێكراوی ئێران به‌گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی.
مامۆستایان، خوێندكاران و قوتابییانی ئازیز
ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنۆلۆژی و زانست له دونیای پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆدا ئه‌و به‌رچاوڕوونییه به دڵسۆزان ده‌دا و رووناكبیرانی گه‌له‌كه‌مان كه بوونی سیستمێكی پێشكه‌وتووی زانستی و سه‌رده‌مییانه‌ی فێركاری و په‌روه‌رده له‌و وڵاتانه‌دا به پاڵپشت و هانده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و ره‌وته به‌ره‌وپێشچووه بزانن. دانانی بناخه‌ی پته‌و و پێشكه‌وتوو به‌پێی ئاخرین مێتۆده زانستییه‌كانی پرۆسه‌ی خوێندن بۆ ده‌زگای په‌روه‌رده له‌سه‌ر بنه‌ما پێویستییه‌كانی تاک بۆ ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه له كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی له ئامانجه گرینگه‌كانی موهه‌ندسی ده‌زگای په‌روه‌رده و بارهێنانه له‌و وڵاتانه‌دا.
له وڵاتانی پێشكه‌وتوو و سه‌نعه‌تیی دونیادا، لێكۆڵینه‌وه و چاكسازی له پێناو بهرۆژكردنی پرۆسه‌ی خوێندن به مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی نه‌سڵی نوێ بابه‌تی مشت و مڕ و جموجۆڵی ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانه. به‌ڵام له وڵاتی ئێمه و به‌شێكی هه‌ره زۆر له وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پرۆسه‌ی فێركاری و په‌روه‌رده بۆته قوربانی روانگه‌گه‌لی زاڵی سیاسیی دواكه‌وتوو و بناژۆخواز كه سه‌ره‌كیترین ئامانجیان پاراستنی سنووره‌كانی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانه.
به باوه‌ڕی ئێمه هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی قه‌یرانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌شنی بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا. هه‌ر به‌و پێیه داڕێژه‌رانی سیاسه‌ته ستراتیژیكه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه له وڵات، بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئیدئۆلۆژیک و بناژۆخوازه كه هه‌نووكه بێزاریی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئاكامی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وتانه بووه‌ته هۆكاری هه‌ڵایسانی شۆڕشێكی مه‌زن و سه‌رده‌میانه كه تا ئیستا رووخانی تاقمێک له كۆنترین و درنده‌ترین دیكتاتۆره‌كانی لێ كهوتۆتهه.
هاونیشتمانانی هێژا، له درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری سێداره‌ی ئیسلامی‌دا به ده‌یان جار ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی و سه‌رسووڕهێنه‌ر له سیستمی په‌روه‌رده‌دا پێكهاتووه كه بڕێكیان بریتین له:
ـ ئینقلابی فه‌رهه‌نگی له چه‌ندین قۆناخی جیاوازدا
ـ گۆڕینی سیستمی خوێندنی نیزامی قه‌دیم بۆ ساڵی واحدی
ـ گۆڕینی سیستمی نیزامی ساڵی واحدی بۆ تێرمی
ـ ئیسلامی كردنی ناوه‌ڕۆكی وانه‌كان
ـ لابردنی به‌شێكی زۆر له رشته‌كانی خوێندنی شاخه‌ی ئینسانی به بیانووی دژایه‌تی كردنیان له گه‌ڵ بنه‌ماكانی دینی
ـ جیاكردنه‌وه‌ی كوڕان و كچان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن به ناوی تهفكیكی جنسییه‌تی
ئه‌گه‌رچی له ره‌وتی خوێندن له سێبه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌ندێك گۆڕان روویان داوه، به‌ڵام ئاكامی هه‌موویان پێكهێنانی دۆخی قه‌یراناویی ده‌زگای په‌روه‌رده و بارهێنانه، دۆخێک كه به‌رهه‌می نهزانكاری و بیرته‌سكی ده‌یان ساڵه‌ی به‌رپرسانی ناشاره‌زایه كه ته‌نیا ئامانجیان پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوت و جه‌هل بووه به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی گه‌لانی ئێران بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر.
خۆشه‌ویستان، گوشار و زه‌بر و زه‌نگی رێژیم له‌سه‌ر مامۆستایان، خوێندكاران، قوتابییان هه‌تا دێت زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ، ئه‌و گوشار و زه‌بر و زهنگانهش له شوێنگه‌لێكی وه‌ك كوردستان چه‌ندین قاته و له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و گوشاره وه‌ک بێبه‌شكردنی قوتابییان له خوێندنی زمانی دایكییه و له ساڵی رابردوودا كه به هه‌زاران منداڵی كورد به هوی نه‌بوونی ئیمكاناتی ماڵی له رۆیشتن بۆ قوتابخانه بێبه‌ش بوون.
هاونیشتمانان، مامۆستایان، خوێندكاران و قوتابییانی ئازیز و خۆشه‌ویست!
بۆ كۆتایی هێنان به‌و دۆخه ناله‌باره كه به‌سه‌ر قوتابخانه و خوێندنگاكاندا زاڵه، پێویسته یه‌كده‌نگ و هاوكات له دژی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی فه‌رهه‌نگی له كوردستان ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ک و له دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی رێژیم به جێدی كار بكه‌ین.
چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه كه به هۆی سیاسه‌ته‌كانی رێژیمه‌وه پێكهاتووه به چه‌ند داوایه‌كی بچووک چارسه‌ر ناكرێ و ته‌نیا به له‌نێوچوونی ئه‌و سیستمه‌یه كه ده‌توانین هیوادار بین له داهاتوودا ره‌وشی په‌روه‌رده و فێركردن له وڵاتی ئێران چاره‌سه‌ر بكرێ.
یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستان، ساڵی نوێی خویندن له مامۆستایان و قوتابیان پیرۆزبایی ده‌كا و هیواداره قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كان له ساڵی نوێ خوێندن له هه‌لومه‌رجێكی باشتردا درێژه به خوێندن بده‌ن.
یه‌كیه‌تیی پێشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران
31-6-1390

