دوكتور قاسملوو، بە شاهیدیو ئێعترافی زۆر كەسایەتی ناوداری كوردو ئێرانیو جیهانی كەلە نزیكەوە ناسیویانە، گەورەترینو بەئێعتبارترین كەسایەتی سیاسیو مێژووی كورد بوو، تەنانەت لە رۆژهەڵانی ناوەڕاستیش دا كەسایەتیەكی كەم وێنە بوو، بزووتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان بۆبەشێكی بەر چاو لە دەسكەوتە سیاسیەكانی خۆی قەرزداری زاناییو زیرەكی سیاسی ئەو رێبەرە مەزنەیە، بە داخەوە ئیستاشی لە گەلدا بێ گەلی كورد رێبەرێكی دیكەی هاوتای قاسملووی نەبوەتەوە.
دوكتور قاسملوو، خوێندكارێكی زیرەكو بە بەرنامە، مامۆستایەكی كەم وێنە، بیرمەندو رووناكبیرێكی بیركراوەو تێژبیرو وریاو ژیربوو.
دوكتور قاسملوو، رێبەرێكی مودێرنو سیمایەكی دێموكرات، مروڤێكی شورشگێر، ، سیاسەتوانێكی واقع بینو نمونە، دیپلۆماتێكی هەڵكەوتو وسەفیرێكی گەورەی نەتەوەی چەوساوەی كورد بوو.
دوكتور قاسملوو، مودیرێكی داهێنەرو چالاكو پڕكارو ماندووی نەناس، رێكخەرێكی بە تواناو ئەمانەت دار، پێشمەرگەیەكی بە نەزمو دیسیپلین، تێكوشەرێكی خاكیو خەڵكیو بەهەستو قسە خوشو راستگۆ، كوردێكی مافخوازو نیشتمان پەروەر بوو.
شەهید دوكتور قاسملوو، باورێكی قووڵی بە دێموكراسی هەبوو، پێی وابوو دێموكراسی شتێك نییە تەنیا تایبەت بە هێندێك كەسو چەند وڵات بێ، بەڵكو دەسكەوتێكی مروڤایەتییەو هەركەسێكو هەر وڵاتێك مافی هەیە كە هەیبێو كەڵكی لێ وەرگرێ، ئەو نەك هەر بۆ دۆستان تەنانەت بۆ دوژمنەكانیشی دێمۆكراسی دەپاراستو دەیفەرموو : "خەبات بۆ دێموكراسی نابێ بچێتە ژێر سێبەری خەبات بۆ مافی نەتەوایەتیو چینایەتی."
د. قاسملوو ، باوڕی قووڵی بە" ئازادیو داد پەروەری"هەبوو، پێی وابوومرۆڤ هەروەك بۆ درێژەدان بە ژیان ٍپیویستی بە "ئاو هەوا "هەیە، هەر بەم چەشنەش بۆپەرەگرتنو گەشە كردنو درەوشانەوی كومەڵگای مرۆڤایەتی پیویستی بە "ئازادیو دادپەروەری" هەیە.
شەهید دوكتور قاسملوو، باوڕی قووڵی بە"دۆستایەتیو پێوەندیو هاوكاری"نێوان مرۆڤەكان هەبوو، پێی وابوو بۆ بەردەوام بوونی ژیانی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی، بە پاراستنی "بەرژەووندیو سەربە خۆییو حورمەتی"بەرانبەر، پیویستە ئەو پێوەندیو هاوكارییە هەمیشە گەشە بكاو پەرە بستێنێ.
د. قاسملوو، بە زیرەكیو تواناو ئەزموونی كەم وێنەی خۆی رۆنێسانسێكی لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا وەڕێ خست، پێرەوپرۆگرامی حیزبی لە سەر بناغەو بنچینەی دیمۆكراسی وبەرژەوەندی گەلی كوردو سەربە خۆی سیاسی بریاردان دارشتەوەو كردییە بە رێبازی سیاسی حیزبی دیمورات.
سوسیالیزمی دێموكرانی لە ناو حیزب دا چەسپاندو كردییە بە ئامانجی دوا رۆژی حیزبی دیموکرات.
دوكتور قاسملوو، لەئاستی كوردستانو ئێرانو جیهان دا، بەراستی خەباتگێڕێکی شێلگیرو لە خۆ بوردوو ماندووی نەناسی رێگای ئاشتیو ئازادیو دێموكراسیو مافی مرۆڤو مافی نەتەوایەتی بوو.
لە بەر هەموو ئەو تایبەتمەندییە بەرزانەی كە د. قاسملوو ی نەمر هەیبوون، شەمشەمە كوێرەكانی حکومهتی ئیسلامی ئێران، دوژمنانی ئاشتیو ئازادیو مافی مرۆڤ، بە پیلانی ئاشتیو بەغەدرو خەیانەت دەست بەكار بوونو مامۆستای دێموكراسیو پێغەمبەری ئاشتییان شەهیدكرد.
رێبەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران، دەیانزانی كە د. قاسملوو هەروەك لە خەبات بۆ دادپەروەری سیاسیو نەتەوایەتیو كۆمەڵایەتی دا شێلگیرە، زۆر زیاتر لەوەش باوەڕی بە وتووێژو چارەسەری ئاشتیخوازانەی مەسەلەی كورد هەیەو هەر بۆیە كاتێك لە رێگای نیزامی یەوە زەفەریان پێ نەبرد، فێڵبازانەو دەغەڵكارانە لە دەروازەی ئاشتیخوازانەوە بۆی هاتنە مەیدانو بە ناوی وتووێژی ئاشتیخوازانە لە سەر مافی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران، لە ڤییەن دەگەڵی دانیشتنو تێروریان كرد.
رێبەرانی حکومەتی ئیسلامی ئیران بە هەڵە چوون، پێیان وابوو بە تێروری د. قاسملوو ، رێبازو ئامانجو حیزب وگەلی قاسملووشیان تێرور كردوە، بەڵام ئیستا پاش تێپەر بوونی ٢٦ساڵ بە سەر شەهید بوونی د. قاسملوو دا، حیزبی دێموكراتو بیر ورێبازو ئامانجی قاسملووش بەردەوام لە بەرهو پێش چوونو گەشە كردنو درەوشانەودانو رێبوارانو قوتابیانی قوتابخانەی قاسملووش، ئاڵای پڕلە شانازی ئەویان بە شەكاوەیی راگرتوەو بۆ گەیشتن بە مافو ئامانجە بەرزەكانی گەلی كورد، دڵسوزانەو سەربەرزانەو شێلگیرانەو بێووچان خەبات دەكەنو بەرەو ئاسۆی روون هەنگاو دەنێن.

