جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه)، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سه‌ودای له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌یه‌و بابه‌تی سه‌ره‌كیی سهوداكهش، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه. بایك، رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له به‌رامبه‌ر هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتدا، به حكوومه‌تی تاران فرۆشتووه.
پێش له دروستبوونی پارتی ژیانی ئازادی كوردستانه‌وه (پژاك)، سه‌ودا له نێوان په‌كه‌كه‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دروستبوونی ئه‌و حزبه‌و پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیك (په‌یه‌ده)، هاوپهیمانیو مامه‌ڵه‌كه زیاتر بووه.
بایك، له دۆڵی "مارا" ناسراو به "شه‌هید هاروون"، پیلانه نوێیه‌كه‌ی ده‌ست پێ كرد. ساڵی 2003، كێشه‌ی نێوان فه‌رهاد ئۆجه‌لان (عوسمان ئۆجه‌لان)و هه‌ڤاڵ جومعه (جه‌میل بایك)، گه‌یشته ترۆپكی خۆی. ئه‌وكات، عوسمان ئۆجه‌لان داوای ریفۆرمی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو په‌كه‌كه‌دا دهكردو جه‌میل بایكیش به ته‌واو هێزه‌وه، دژایه‌تی ده‌كرد.
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، ئۆجه‌لان داوای دامه‌زراندنی حزبی بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان كرد‌و له‌و نێوه‌شدا پێشنیازی دامه‌زراندنی پژاكی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد، به‌ڵام جه‌میل بایكو دۆڕان كالكان (عه‌باس) كه‌وتنه دژایه‌تیی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ئۆجه‌لان.
چه‌ند ئه‌ندامێكی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی پژاك كه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه به‌سترا، ئاشكرای ده‌كه‌ن كه "جه‌میل بایكو باڵه‌كه‌ی، دژایه‌تیی دامه‌زراندنی پژاكیان كرد‌و هۆیه‌كه‌یشی ئه‌وه‌بوو كه نه‌یانده‌توانی له رێگه‌ی ئه‌و حزبه‌وه دژایه‌تیی ئێران بكه‌ن، چونكه چه‌ندین ساڵ بوو هاوكاری نزیكیان به یه‌كه‌وه هه‌بوو".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پژاك بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داده‌مه‌زرا، له كۆی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆنگره، ته‌نیا 16 كه‌سیان رۆژهه‌ڵاتی بوون. ئه‌ندامه رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی كۆنگره، له جه‌میل بایكیان دووپات كردبووه‌وه ئه‌گه‌ر دژایه‌تیی دامه‌زراندنی پژاك بكات، ئه‌وانیش كاردانه‌وه‌یان دهبێتو ده‌چنه باڵی عوسمان ئۆجه‌لانه‌وه.
جه‌میل بایك، داوای ئه‌ندامه رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی قبووڵ كرد، به‌ڵام به چه‌ند مه‌رجێك.
مه‌رجه‌كانی بایك ئه‌وانه بوون، "نابی سه‌رۆكی پژاك له نێو ئه‌ندامانی چه‌كداری شاخدا ههڵبژێردرێتو ده‌بێ نیشته‌جێی ئه‌وروپا بێت. ده‌بێ پژاك له هه‌موو ئاست‌و بواره‌كاندا، پابه‌ندی فكر‌و سیاسه‌ته‌كانی په‌كه‌كه بێت. هێزه چه‌كداری پژاك سه‌ر به هێزی پاراستنی گه‌ل بێت (واته باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه). نابێ پژاك هیچ داهاتێكی ئابووریی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت. له په‌یڕه‌وو پرۆگرامیدا باس له رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌كرێت".
كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی پژاك له 31ی ئاداری 2004 كۆتایی پێ هات، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رۆژی 4ی نیسانیان كرده رۆژی دامه‌زراندی ئه‌و حزبه. 4ی نیسان، رۆژی له دایكبوونی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری به‌ندكراوی په‌كه‌كه‌یه.
مانگێك زیاتر تێپهڕیو په‌كه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له دامه‌زراندنی پژاك نهكردو 45 رۆژی دوای دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه، له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنیی سه‌ر به په‌كه‌كه، زۆر به سادهییو به خێرایی، ئه‌و هه‌واڵه بڵاو بووه‌وه.
جه‌میل بایك، 6 مانگ دوای دامه‌زراندنی پژاك، هه‌موو مه‌رجه‌كانی به‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌دا سه‌پاندو داوای جێبه‌جێكردنی كرد.
له 24ی ئه‌یلوولی 2004، پژاك پلۆنیۆمی به‌ستو دوای كۆتاهاتنی، لێكترازان له ریزه‌كانی ئه‌و حزبه‌دا رووی دا. له‌و 16 رۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی كه ئه‌ندامی كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی پژاك بوون، 13 كه‌سیان وازیان له‌و حزبه هێناو ته‌نیا عه‌بدوڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی، ئه‌سه‌د ته‌هماسبی (زاگرۆس)و ئاراس ئورومیه، له ریزه‌كانی پژاك‌و په‌كه‌كه‌دا مانه‌وه.
دوای ئه‌و لێكترازانهو له هه‌مان ساڵدا، پژاك كۆنگره‌ی نائاسایی به‌ستو تێیدا بڕیاری دا كه هێزی سه‌ربازی بۆ ناو قووڵایی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بنێرنه‌وه.
به‌شێك له‌و ئه‌ندامه رۆژهه‌ڵاتییانه‌ی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی پژاك كه دواتر له‌و حزبه جیا بوونه‌وه، وه‌ك خۆیان ئاشكرای ده‌كه‌ن، چه‌ندین جاران هه‌وڵی كوشتیان دراوه‌و ته‌نانه‌ت یه‌ك له‌وانه برینداریش بووه. ئه‌وان، نهێنییه‌كانیان بۆ رۆژنامه‌ی "وشه" ئاشكرا كرد، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ترسیی سه‌ر ژیانیان، نه‌یانویست ئاماژه به ناویان بكرێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه، دووپاتیان كرده‌وه كه "بڕیاری كۆنگره نایاساییه‌كه‌ی پژاك بۆ ره‌وانه‌كردنی هێز بۆ ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ته‌نیا حاڵه‌تی نمایشی‌و شانۆیی هه‌بووه‌و خۆڵ له چاوی خهڵككردن بوو".
ئه‌وان، باس له شێوه‌ی په‌روه‌رده له نێو پژاك‌و په‌كه‌كه‌دا ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به‌رده‌وام له ئه‌ندامانی خۆیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه "ئێوه ئه‌لته‌رناتیڤن (جێگره‌وه)". ئه‌ندامێكی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی پژاك ده‌ڵێ، "مه‌به‌ستی ئه‌وان له ئه‌لته‌رناتیڤ ئه‌وه‌بوو كه ئێمه ده‌توانین جێی هه‌موو ئۆپۆزسیۆنی رۆژهه‌ڵات بگرینه‌وه‌و بیانسڕینه‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یش عه‌بدوڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دیان كرده سكرتێر. ئه‌وان ده‌یانگوت حاجی ئه‌حمه‌دی پێشتر دیموكرات بووه، بۆیه زۆر باش دهیانناسێو ده‌توانێ به باشی دژایه‌تییان بكات".
سهوادێكی نوێ
كاتێك شه‌ڕی ناوخۆیی سووریای گرته‌وه، حكوومه‌تی تاران وه‌ك نزیكترین هاوپه‌یمانی دیمه‌شق، كهوتهخۆو پیلانێكی نوێ له‌و وڵاته‌داو به‌تایبه‌ت رۆژئاوای كوردستان، جێبه‌جێ كرا.
په‌كه‌كه كه له سووریا له دایك بووه، زۆری هه‌وڵ دا خۆی بخزێنێته ناو رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هاوكاری‌و هاوئاهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ئێران، پێویستیان به گڵۆپی سه‌وزی تاران هه‌بوو.
پیلانه‌كه جێبه‌جێ كرا‌و سوپای به‌شار ئه‌سه‌د له ناوچه كوردییه‌كان كشایهوهو هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه (پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیك) بێ هیچ ته‌قه‌یه‌ك، شوێنی ئه‌وانی گرته‌وه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا، كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ندێ مه‌رجی بۆ په‌كه‌كه هه‌بوو.
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانی "وشه"، په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه لا ده‌ده‌ن. ئێران له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ی كرده فه‌رمان كه ده‌بێ، پژاك له چیای جاسوسانو به‌رزاییه‌كانی قه‌ندیل تا حاجی ئۆمه‌ران، بكشێته‌وه‌و سوپای ئێران به درێژایی سنووری نێوان رۆژههڵاتو باشووری كوردستان له‌و شوێنانه، رێگه دروست بكات.
مه‌رجێكی تری ئێران ئه‌وه‌بوو كه په‌كه‌كه له‌و شوێنانه‌ی پژاك لێی كشاوه‌ته‌وه، جێگیر بێت‌و رۆڵی "پشتێنه‌ی ته‌ناهی" ببینێت.
كه‌سانی نزیك له په‌كه‌كه، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌به‌ستی ئێران، سنوورداركردنی جموجۆڵی دیموكرات‌و كۆمه‌ڵه‌كان بووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن دزه بكه‌نه‌وه قووڵایی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
پیلانێكی نوێ
له كۆتاییه‌كانی ئایاری رابردوودا، شه‌ڕ له نێوان هێزێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و په‌كه‌كه له ناوچه‌ی كێله‌شین رووی دا. له‌و شه‌ڕه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبی دیموكرات شه‌هیدو 3ی تر بریندار بوون.
په‌كه‌كه دووپاتی كردبووه‌وه كه ده‌بێ دیموكرات به ئاگاداری‌و پرسی ئه‌وان، له ناوچه سنوورییه‌كانی جێگیر بێت. په‌كه‌كه‌و دیموكرات به نێوانگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌وه‌و له‌و رۆژه‌یدا دووه‌م كۆبوونه‌وه كرا، پژاك به‌یاننامه‌یه‌كی "توند"ی بڵاو كرده‌وه‌و تێدا هه‌ر دوو دیموكراتی به "ئه‌حزابی زه‌رد"و "پاشكۆی بارزانی" ناو هێنان.
سه‌رچاوه‌كانی "وشه" ئاشكرای ده‌كه‌ن كه "په‌كه‌كه به‌و كاره‌ی دیموكرات تووشی شۆك بوو‌و پێیان وابوو ئه‌گه‌ر دیموكرات جووڵه‌یش بكات، ده‌چێته ئه‌و شوێنانه كه پژاكی لێیه. په‌كه‌كه نایه‌وێ له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان رۆژههڵاتو باشووری كوردستاندا له‌گه‌ڵ هیچ هێزی رۆژهه‌ڵات تووشی شه‌ڕ بێت، چونكه له زیانی ئه‌واندایه. ئێسته په‌كه‌كه به راوێژی ئێران، به‌شێك له ناوچه سنوورییه‌كانی چۆڵ كردووه‌و هێزی پژاكیان به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه جووڵاندووهو پیلانیان بۆ شه‌ڕی نێوان پژاك‌و دیموكراته‌كان داڕشتووه".
جه‌میل بایك له ویكپیدیا
جه‌میل بایك (1951 – ئه‌لازیغ)، ناسراوه به جومعه‌و یه‌ك له دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه‌یه. بایك له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی په‌كه‌كه (ساڵی 1978) پۆستی باڵای پێ دراو تا ساڵی 1995 وه‌ك دووه‌م كه‌سی ئه‌و حزبه ده‌ناسرا.
ئه‌و، له ساڵی 1990 به‌پرسی ئاكادیمیای "مه‌عسووم كركماز" بوو. ئاكادیمیاكه له دۆڵی به‌قاو له ژێر كۆنترۆڵی سووریادا بوو. بایك، ساڵی 1995 بوو به فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه.
دوای گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، كێشه له نێوان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه‌دا دروست بوو. جه‌میل بایكو موراد قه‌ره‌یڵان كه‌وتنه بهرهیهكو عوسمان ئۆجه‌لان، نه‌زمه‌دین تاشو كانی یه‌ڵماز كه‌وتنه به‌ره‌یه‌كی تره‌وه‌و دواتر ئه‌و سێ كه‌سه له په‌كه‌كه جیا بوونه‌وه.
له‌وكاته به‌دواوه، بایكو قه‌ره‌یڵان به یه‌كه‌وه سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك باهۆز ئه‌رده‌ڵان بوو به فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازیی ئه‌و حزبه، پێگه‌ی بایك له لاوازیی دا.
له‌وكاته‌دا بایك وه‌ك رێبه‌رێكی سیاسی رۆڵی ده‌گێڕاو به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.
بایك وه‌ك كه‌سێكی سه‌ر به كێشه ده‌ناسرێ‌و تۆمه‌تباره به كوشتنی زیاتر له 300 ئه‌ندامی په‌كه‌كه له ساڵی 1980. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ره‌خنه‌ی له توانایی سه‌ربازیی جه‌میل بایك هه‌بووه. ده‌گێڕنه‌وه له عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه گوتوویه‌تی "بایك زیاتر حه‌زی له هێڵی پشته‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕه نه‌ك له هێڵی پێشه‌وه".
جه‌میل بایك (1951 – ئه‌لازیغ)، ناسراوه به جومعه‌و یه‌ك له دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه‌یه. بایك له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی په‌كه‌كه (ساڵی 1978) پۆستی باڵای پێ دراو تا ساڵی 1995 وه‌ك دووه‌م كه‌سی ئه‌و حزبه ده‌ناسرا.
ئه‌و، له ساڵی 1990 به‌پرسی ئاكادیمیای "مه‌عسووم كركماز" بوو. ئاكادیمیاكه له دۆڵی به‌قاو له ژێر كۆنترۆڵی سووریادا بوو. بایك، ساڵی 1995 بوو به فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه.
دوای گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، كێشه له نێوان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه‌دا دروست بوو. جه‌میل بایكو موراد قه‌ره‌یڵان كه‌وتنه بهرهیهكو عوسمان ئۆجه‌لان، نه‌زمه‌دین تاشو كانی یه‌ڵماز كه‌وتنه به‌ره‌یه‌كی تره‌وه‌و دواتر ئه‌و سێ كه‌سه له په‌كه‌كه جیا بوونه‌وه.
له‌وكاته به‌دواوه، بایكو قه‌ره‌یڵان به یه‌كه‌وه سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك باهۆز ئه‌رده‌ڵان بوو به فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازیی ئه‌و حزبه، پێگه‌ی بایك له لاوازیی دا.
له‌وكاته‌دا بایك وه‌ك رێبه‌رێكی سیاسی رۆڵی ده‌گێڕاو به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.
بایك وه‌ك كه‌سێكی سه‌ر به كێشه ده‌ناسرێ‌و تۆمه‌تباره به كوشتنی زیاتر له 300 ئه‌ندامی په‌كه‌كه له ساڵی 1980. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ره‌خنه‌ی له توانایی سه‌ربازیی جه‌میل بایك هه‌بووه. ده‌گێڕنه‌وه له عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه گوتوویه‌تی "بایك زیاتر حه‌زی له هێڵی پشته‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕه نه‌ك له هێڵی پێشه‌وه".

