هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دێموكرات بووه‌ هۆی‌ گران بوونی‌ شیشه‌!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ـ هه‌ڵۆی‌ كوردستان: دوابه‌دای‌ جێگیربوونی‌ هێزه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ سنووره‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، قاچاخچییه‌كانی‌ مادده‌یه‌كی‌ بێهۆشكه‌ر به‌ناوی‌ شیشه‌ كاروكه‌سابه‌تیان تێك چووه‌‌و بووه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مادده‌ی‌ بێهۆشكه‌ری شیشه‌ له‌ ئێران گران بێ‌.

 

demokrat_-_shisha_2


زۆربه‌ی‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ درووستكردنی‌ شیشه‌ له‌ سنووره‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌وه‌ ئاودیوی‌ ئێران ده‌كرێ‌‌و ئێستا كه‌ هێزه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكرات له‌ زۆرێك له‌ سنووره‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان جێگیر بوون‌و یه‌كێك له‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌توندی‌ دژایه‌تی‌ كردن له‌گه‌ڵ‌ مادده‌ی‌ بێهۆشكه‌ر‌و قاچاخچییانی‌ ئه‌و مادده‌یه‌، چیتر قاچاخچیانی‌ مادده‌ی‌ بێهۆشكه‌ر وه‌ك پێشوو كه‌ هێزه‌كانی‌ PKKی‌ لێبوو ناتوانن هاتوچۆی‌ سنوور بكه‌ن‌و به‌ دانی‌ گومرك كه‌ره‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ شیشه‌ ئاودیوی‌ ئێران بكه‌ن، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ له‌دوای‌ جێگیربوونی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حیزبی‌ دێموكرات واته‌ له‌ یه‌ك مانگی‌ رابردووه‌وه‌ تا ئێستا مادده‌ی‌ شیشه‌ له‌ ئێران تا 8 به‌رابه‌ر گران بووه‌‌و له‌ گره‌می‌ 10 تا 15 هه‌زار تمه‌نه‌وه‌ بۆته‌ 70 تا 100 هه‌زار تمه‌ن.

هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا رۆژنامه‌ی‌ "شه‌رق"ی‌ ئێرانیش له‌ ژماره‌ 2339ی‌ خۆیدا له‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 11ی‌ پووشپه‌ڕدا ئاماژه‌ی‌ به‌ گران بوونی‌ مادده‌ی‌ بێهۆشكه‌ری‌ شیشه‌ داوه‌‌و هۆكه‌ی‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ بوونی‌ هێزی‌ چه‌كدار له‌ به‌شێك له رۆژئاوای‌ ئێران واته‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

پێویسته‌ بگوترێ‌ مێژووی‌ مادده‌ی‌ بێهۆشكه‌ری‌ شیشه‌ له‌ جیهاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 1893ی‌ زایینییه‌وه‌ له‌ وڵاتی‌ ژاپۆن‌و بۆ كاری‌ ده‌رمانی‌ كه‌ڵكی‌ لێ‌ وه‌رگیراوه‌‌و ناوی‌ "متامفتامین" بووه‌‌و له‌ ساڵی‌ 1383ی‌ هه‌تاوییه‌وه‌ له‌ ئێران وه‌كوو مادده‌ی‌ بێهۆشكه‌ر كه‌ڵكی‌ لێ‌ وه‌رده‌گیرێ‌ كه‌ یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كانه‌ له‌ جیهاندا.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1777
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy