هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راگەیەندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی شەهیدبوونی ئاکام تەلاج

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

سکرتاریەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی شەهیدبوونی ئاکام تەلاج، یەکێک لە خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی مەهاباد، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی تەواوی ئەم راگەیەندراوە بەم چەشنەیە:

 

shahid_talaj_2


هاونیشتمانیانی بەڕێز

رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێران

بە داخ‌و پەژارەوە رایدەگەینین کە ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، رۆڵەی کورد ئاکام تەلاج، خوێندکار‌و دانیشتووی شاری نەغەدە کە لە رەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری مەهاباد بە ناڕەزایەتی بە مەرگی گۆماناویی فەریناز خوسرەوانی بە گولـلەی پاسدار‌و بەکرێگیراوانی رێژیم بە توندی بریندار کرابوو، دوای ماوەی نزیک بە دوو مانگ کە لە نەخۆشخانەی شارەکانی مەهاباد‌و ئورمیه لەگەڵ مەرگ بەربەرەکانێ دەکرد‌و لە ژێر چارەسەریی پزیشکیدا بوو، بە هۆی قووڵی برینەکانی گیانی بەخت کرد‌و چووە ریزی کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە.

شەهید بوونی ئاکام تەلاج لە حاڵێکدایە کە هێشتا برینی سەر جەستەی کورد بە شەهیدکرانی یەکێکی‌تر لە رۆڵە گیان‌لەسەردەستەکانی کوردستان، مەنسوور ئاروەند چالاکی سیاسی کە لە ئەشکەنجەگاکانی رێژیمی ئیسلامی لە سێدارەدار ساڕێژ نەبووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی داخ‌و پەژارە بۆ لەدەستچوونی ئەو لاوە خوێندکارەی کورد، سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان‌و بە تایبەتی بنەماڵەی بەڕێزی تەلاج‌و هەموو دۆستان‌و ئاشنایانی دەکات‌و خۆی لە خەمیاندا بە شەریک‌و بەشدار دەزانێت.

شەهید ئاکام، شەهیدی رێگای رزگاریی کورد‌و خەبات دژی زۆرداری‌و دیکاتۆرییەتە‌و دڵنیاین کە خەڵکی کوردستان بە رێبازی ئەو شەهیدانە وەفادار دەمێننەوە‌و لە پێناو وەدیهێنانی ئامانجەکانیاندا تێ دەکۆشن.

رۆحی ئاکام شاد‌و رێگای سەرکەوتنی پڕ رێبوار بێت

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتاریەت

٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1196
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy