هه‌ڵۆی کوردستان

حیزبی دێموکرات: پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵک دەکەین

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای مەحکوومکردنی سی...

مستەفا هیجری: درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوای لە خەڵک کرد کە بە ...

  • ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
  • حیزبی دێموکرات: پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵک دەکەین

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
  • مستەفا هیجری: درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

شاخە سنووریەکان سەنگەری هێزن بەرەو باوەشی گەل

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

کێشەو ئاڵوۆزیەکانی ناوچە، ئیرادەو بڕیاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران میکانیزمێکی سەرەکی بوون بۆ خەباتێکی هەمە لایەنە لە ناوخۆی کوردستانی رۆژهەڵات دیسانەوەش شاخەکانی کوردستان وەک هەمیشە سەنگەری لە گیران نەهاتووی گەلن‌و باوەشیان بۆ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردەوە.

 

snoor_-_bahrami_2


گومانی تێدا نیە ساڵانی رابردوو بۆ کادرو پێشمەرگەی حیزبێکی شۆرشگێر وەک حیزبی دێموکرات کە تێکۆشانی خۆی فیدای بەرژەوەندیە باڵاکانی نەتەوەی کورد‌و بە ئامانج گەیشتنی خواستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.

 حزووری ئێستای پێشمەرگە لە سنوورەکان لە بەشێک لە راگەیاندنەکان وا بڵاو دەکرێتەوە کە کۆماری ئیسلامی رەنگە دیسانەوە تۆپبارانی ناوچە سنووریەکان بکات، بەڵام ئەوەی راستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە لە چەند ساڵی رابردوودا کە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لەو ناوچانە نەبووە.

کۆماری ئیسلامی بە بیانوی جۆراوجۆر سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بەزاندووەو مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هەرێم دروستکردوە، تەنانەت لە زۆر بواریش دژی پێشمەرگەکانی حیزب لە قوڵایی خاکی کورستانی باشور کاری کردووە.

ئەوەی لێرەدا گرینگە ئەوەیە کە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەردەم ئامادەی بەرگری لە خاکی کوردستان‌و بەرپەرچ دانەوەی کردەوە نارەواکانی کۆماری ئیسلامی بووەو هەیە.

بارودۆخی سیاسی ناوچە‌و بەتایبەتی ئاڵوگۆرەکانی ئێستای پارچەکانی کوردستان سەلمێنەری ئەو راستیەن کە بۆ جارێکی دیکە بە خوێندنەوەی واقیع بینانەی بارودۆخە سیاسەیەکە‌و کەڵک وەرگرتن لە ناوچە شاخاویەکان‌و گوندو شارەکانی کوردستان جارێکی دیکە خەڵک‌و پێشمەرگە یەکتر لە ئامێز دەگرن‌و پاڵپشتی خەڵکی کوردستان لە رابردوو تا ئێستا لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا لە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات ئەوە دەردەخات کە پۆتانسیلێکی گەورە لە حیزبی دێموکراتدا بوونی هەیە‌و لە هەر دەرفەتێک دەتوانێت بە قۆستنەوەی هەلەکان گڕو تینێکی زیاتر بە خەباتی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بدات، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە رێبەرایەتی حیزبی دێموکرات هەموو لایەک دڵنیا دەکات کە بە پاڵپشتی‌و ئیرادەی گەل بە بڕشتەوە بەرەو پێشەوە هەنگاو هەڵدەگرێ‌و دۆستانی خۆشحاڵ‌و نەیاران‌و دوژمنانی رەنگاو رەنگی خەمبار‌و سەرشۆڕ دەکا.


بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

 كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌:

shoresh-le_rozhhelatawe


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1557
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy