دووای ئه‌وه‌ی كه ئاخرین جار له‌سه‌ر شاشه‌ی تێلوزیۆن ده‌ركه‌وتی، گوێم له وته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی جه‌نابت وه‌كوو هاوسه‌رۆكی پژاك گرت‌و بڕیارمدا كه هه‌ر وه‌كوو جاره‌كانی پێشوو له ته‌نیشت ئه‌م فه‌رمایشه سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ی جه‌نابتدا ده‌رباس بم، تاكوو توانیبێتم وه‌ك تاكێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵات به بێده‌نگیی، وه‌ڵامێكی گونجاوم دابێته‌وه به جه‌نابت. به‌ڵام كه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سازمانهكهتم بیست په‌شیمان بوومه‌وه‌و وتم با به‌و چه‌ند دێڕه له‌گه‌ڵ هاوبیران‌و جیابیرانت بدوێم.
به‌ڕێز هاوسه‌رۆكی پژاك !
له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌نمدا كه له‌نێو دونیای پڕ ههورازو نشێو‌و هاوكات كه‌متر تاڵ‌و زۆرتر شیرینی سیاسهتو كوردایه‌تیدا ده‌رباز بووه، زۆر سه‌ركرده‌و كه‌سی یه‌كه‌می حیزب‌و ڕێكخرای جۆراوجۆره‌ی كوردم له حاڵی حه‌یاتدا بینیوه،و كه‌م تا كورتێك موتالعه‌ی نیسبیم له‌سه‌ر سه‌ركرده شه‌هیدو كۆچكردووهكانیش كردووه،و یا خۆد به لایه‌نی كه‌مه‌وه جێ په‌نجه‌و ئاسه‌واری پۆزتیڤ یا نیگه‌تیڤی سیاسهتو كوردایه‌تی كردنیان له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا به‌رچاو ده‌كه‌ون‌و منیش به نۆبه‌ی خۆم بینیومن.
ئه‌گه‌ر زۆر دوور نهكهوینهوهو ته‌ماشای حیزب‌و ڕێكخراو‌و سه‌ركرده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌كه‌مان بكه‌ین، ده‌بینین كه هه‌ر یه‌كه‌و له جێگه‌ی خۆی‌و به نۆره‌ی خۆی، خاوه‌نی هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی نهتهویو حیزبی به‌ڵام له چوارچیوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ل دا بوون،و هه‌ر هه‌مووشیان له چه‌په‌وه بگره تا ڕاست‌و دیمۆكرات‌و ئیسلامی، خاوه‌نی هه‌ندێك پرهنسیپپو نۆرمی سیاسی‌و دیپلۆماسی‌و حیزبی‌و ته‌نانه‌ت مرۆڤی بوون،و هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئه‌م حیزب‌و ڕێكخراو‌و سه‌ركردانه كهمو زۆر جهزابییهتو مهحبووبییهتێكی ئه‌گه‌ر كه‌میش بووبێت ته‌نانه‌ت له‌لای لایه‌نگرانی خۆیان بووبێتیان.
یه‌كێك له‌و رێكخراو‌و سه‌ركردانه‌ی كه له ڕۆژی دامه‌زرانییه‌وه تاكوو ئێستا هه‌میشه سرنجی من‌و به‌شێك له خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی به سیاسی‌و خه‌ڵكی ئاساییه‌وه بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه، جه‌نابت وه‌كوو سه‌ركرده‌و رێكخراوه مهشكووكو جێگه‌ی گۆمانهكهت به ناوی "پژاك"ه، كه هه‌ڵبه‌ت به فه‌رمایشی جڵه‌ویان داوه‌ته ده‌ستی جه‌نابت.
لێره‌دا نامه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌وه بڕۆم كه بۆچی‌و چۆنه كه چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوه لێڵه‌كه‌ی جه‌نابت كه به "گریلا" یان "ئاپۆچی" ناسراون‌و به هه‌ندێك هۆكار جار نا جارێك له‌به‌ر چاوی بیرووڕای گشتی نه‌ك له واقیعدا، جڵه‌ویان داوه‌ته ده‌ستی به‌ڕێزت، له سه‌رانسه‌ری سنووره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌لات له ڕۆژی دامه‌زرانیه‌وه تا كوو ئێستا، حزووری فیزیكیان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت خاوه‌نی بنكه‌و باره‌گای سابیتیشن،و ته‌نانه‌ت به ڕۆژو به شه‌و به بێ كه‌مترین هه‌ڕه‌شه به‌نێو شار‌و گونده‌كانی كوردستاندا دهخوڵێنهوی،و به‌ناو شه‌ڕی كۆماری پهتو سێداره دهكهنو هه‌ر وه‌ك خۆتان فه‌رمووتان، له پلانتاندا هه‌یه كه له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌ست پێدهكهنو كوردستانی گه‌وره‌مان بۆ ڕزگار ده‌كه‌ن،و له به‌رانبه‌ردا حیزبه‌كانی وه‌ك حیزبی دیمۆكرات‌و كۆمه‌ڵه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه به سه‌دان مایل له سنووره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دوورن، هێشتا ناتوانن به ڕاحه‌تی هاتووچۆ بكهنو له‌وێشه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له نێو خاكی وڵاتێكی تریشه‌وه له تیغی تیرۆری كۆماری ئیسلامی ئێران‌و دوور‌و پارێزراو نین.
به‌ڵام به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی!
ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێ له‌م چه‌ند دێڕه‌دا له‌سه‌ری بوه‌ستمه‌وه‌و كه‌مێك بۆی بدوێم، نه‌بوونی هه‌ر چه‌شنه هێماو سیما‌و توخمێكی سهركردهبوونه له وجوودی جه‌نابتدا. چوونكه هه‌ر وه‌ك جه‌نابت خۆتان له تێلوزیۆنی نه‌ورۆزدا كه به زاهیر زمانحاڵی ڕێكخراوهكهتانهو له ڕاستیدا تریبوونی پێنجه‌می حیزبی دایكتان واته "پ ك ك"یه، ئیشاره‌تان پێ كرد كه ساَلی جارێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌و هه‌ڕه‌شه له حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات كه جه‌نابیشت ده‌زانی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتن، دهردهكهویو به‌و ئه‌ده‌بیاته ناشیرین‌و كووچه بازارییه‌ی كه زیاتر به ئه‌ده‌بیاتی چێواران ده‌شوبهێ (له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن)،و پڕه له قسه‌ی دوور له ئهدهبو نزاكهتو دوور له پرستیژی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده‌ی كورده، چ بگاته به‌نێو سه‌ركرده‌یه‌كی كورد.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه مێژووی سه‌لمێندراوی شوڕش له جیهاندا كه شۆرشه‌كانی كوردیش له خۆ ده‌گرێ، نیشانیداوه كه ئهركو هێماو سیمای حیزب‌و سه‌ركرده ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای پێداگری به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێكه‌وه هه‌ڵكردن‌و خه‌بات له پێناوی ئازادی‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه نهتهوتیهتییهكانی گه‌له‌كه‌ی، دبێت به تهحلیلو شرۆڤه‌و ئانالیزهكردنی رووداوكانی ههرێمییو ناوچهییو جیهانیی، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك‌و به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌وڵی تێگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌و بردنه‌سه‌ری ئاستی شعووری سیاسی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بدات و، هاوكات بۆ خۆ گونجاندن له‌گه‌ل گۆڕانكارییه خێراكانی ده‌ورووبه‌ری به تێئۆریو به پراكتیك تێ بكۆشێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه بینیمان‌و له كه‌سیش شاراوه نه‌بووه‌و نییه كه له ڕۆژی دامهزرانتانهوه تاكوو ئێستا ڕێكخراوه‌كه‌ت (به هه‌مان تێبینی‌و دێڕه‌كانی سه‌ره‌وه) به هه‌موو هێزو ئیمكاناته‌وه بێجگه له چه‌واشه كردنی خه‌ڵك‌و هاوكات به‌كاربردنی زمانی زبر‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئامانجدار به‌رانبه‌ر به حیزبه‌كانی دیمۆكرات‌و كۆمه‌ڵه‌و به‌گشتی ئازادیخوازانی ڕۆژهه‌ڵات كه هه‌میشه بۆنی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی براكووژی لێ هاتووه، هیچ هه‌نگاوێكی له ڕاستای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌ویدا نه‌هاویشتووه. هه‌ر بۆ سه‌ڵماندنی ئه‌م قسه‌یه‌شم ئیستناد به تازه‌ترین ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌تان ده‌كه‌م كه به‌و شێوه داڕشتنهو به‌كاربردنی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كه ته‌نیا له قامووسی گوماناوی ئێوه‌دا ده‌ست ده‌كه‌ون، چه‌نده به ئاشكرا له‌لایه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی دیكه هێمای پرسیاری (علامت پرسش) سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌كانتان بۆ خه‌ڵكی كوردستانی گه‌وره‌تر كرده‌وه،و له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ جاری چه‌نده‌م ده‌ستكردبوونی خۆت‌و سازمانهكهتی دووپاتده‌كاته‌وه.
ئێستا كه ده‌بینم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له هیچ كوردێكی وریا‌و هووشیار شاراوه نییه كه دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌ی جهنابتو دیاریكردنی جه‌نابت وه‌ك كه‌سی به‌ناو یه‌كه‌میی بێ ڕكابه‌ری ئه‌و سازمانه، ده‌ره‌نجامی ڕێكه‌وتنێكی ستراتژیكی نێوان هێزێكی كوردی به نیوی "پ ك ك"هو هێزێكی داگیركه‌ری كوردستان به نێوی كۆماری ئیسلامی ئێرانه، به‌ڵام جاڵب ئه‌وه‌یه كه هێشتاش به‌وپه‌ڕی متمانه به‌خۆوه (ئیعتماد به نه‌فسه‌وه) به ئاشكرا له نێو ده‌ریای فانتزیای درۆدا مه‌له دهكهیو خۆتان وه‌كوو سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن پێگه‌و نفووز‌و ڕێكخراوهكهشت وه‌كوو ڕێكخراوێكی به زاهێر سهربهخۆو ئازادیخواز نیشان ده‌ده‌ن، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی كه هه‌ر ئه‌و قسه‌و لێدوانانه‌ی كه جه‌نابت له مێداكاندا ده‌یكه‌ی داریان داوه به ڕۆحی جهنابتو ڕێكخراوه‌كه‌ت. بۆیه پێم باشه لێره‌وه‌و له ڕێگه‌ی ئه‌م نووسینه‌وه پێشنیاری ئه‌وه‌تان پێ بكه‌م كه له ڕاگه‌یه‌نه جه‌معی‌و گشتیه‌كاندا خۆتان له قسه‌ی نابهجێو دوور له ئه‌خلاقی سیاسی‌و میدیایی بپارێزن و، له‌مه به دوواوه ڕاسته كه جانتای سیاسی‌و زانیاریتان به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 2004وه له لووتكه‌ی سه‌ركردایه‌تی پژاك دان، به‌ڵام هێشتا هه‌ر به‌تاڵه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ خۆپاراستن له لۆمه‌ی نه‌یارانی كوردیش بێت، له درێژایی ساڵدا ئه‌و یهكجارهش دهرمهكهوهو یا خود پێدا چوونه‌وه‌یه‌ك به‌و ئهدهبیاتو شێوه قسه كردنه‌دا بكه‌ن.
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ڕه‌خنه‌یه‌كی برایانه‌ش له ستافیی كاری تێلوزیۆنی نه‌ورۆز تیڤیو به تایبه‌ت پێشكێشكارهكانی ئه‌م كاناڵه ماهواره‌ییه بگرم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌ی وه‌ك مێوان تێیدا به‌شدار ده‌بن پێشتر ڕێكۆرد ده‌كریت، له‌كاتی میكسو مۆنتاژدا هه‌وڵ بده‌ن كه له به تێبینییه‌وه پێدا چوونه‌وه به وته‌كانی به‌ڕێزیاندا بكهنو پاشان بڵاوی بكه‌نه‌وه‌و یا خود ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه ڕاسته‌وخۆ بڵاو ده‌كرێته‌وه، هه‌میشه ئاماده‌گی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه هه‌ركات ئهدهبیاتو شێوه‌ی قسه‌كردنی به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی له ڕێڵ ده‌رچوو، به خستنه به‌رباسی مژار یا خود پرسیارێك یا ئیشارهیك كه له‌وانه‌یه خۆیان باشتر شاره‌زای بن، ڕێگری بكه‌ن له درێژهدانو بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وتانه‌ی كه به‌ڕێزیان به‌رده‌وام ساڵانه به درێژایی به‌رنامه‌كه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه.
له كۆتاییدا هیوام تێگهیشتنو پێگه‌یشتنی زیاتری جه‌نابتان‌و ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێكخراوهكهتانه بۆ ناسینی هه‌رچی زیاتری واقیعی سیاسی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.

