هه‌ڵۆی کوردستان

ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە

تەنیا ڕێگای ڕزگاربوون لە دەست حاکمییەتی تێرۆر‌و سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی، ...

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

سەلمێنەری وەحشەتی ئەو ڕێژیمە لە کوردستان وەک ناوەندی خەبات‌و بەربەرەکانی...

حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٤٠ـەمین ساڵی فەرمانی ج...

  • ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە

    دووشەممە, 16. 9. 2019
  • پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

    شەممە, 07. 9. 2019
  • حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

    یەک شەممە, 18. 8. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

زانیاريی‌ له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان ئه‌مڕۆی‌ حیزبی‌ دێموكرات‌و پ.ك.ك

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆی‌ كوردستان: سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندێکی پارتی کرێکارانی کوردستان بە سەرپەرەستی دەمهات عەگید بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پەکەکە، سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد‌و لەلایەن شاندێکی حیزبی دێموکراتەوە بە سەرپەرەستی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی ئەو حیزبە پێشوازییان لێ کرا.

 

kobonawa_pdki_pkk_2_4


دووهه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان حیزبی‌ دێموكرات‌و پ.ك.ك له‌سه‌ر داوای‌ پ.ك.ك به‌ بێ‌ به‌شداریی‌ حکوومەت حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌ نێوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ بڵاو نه‌كرێته‌وه‌ تایبه‌ت به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" رایگه‌یاند كه‌: "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ هیچ ده‌ره‌نجامێكی‌ عه‌مه‌لی‌ لێ‌ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌‌و حیزبی‌ دێموكراتیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌ كشه‌ به‌ هێزه‌كانی‌ ناكات‌و هه‌ر كات‌و ساتێ‌ پێی‌ خۆش بێ‌ له‌سه‌ر سنوور‌و له‌ خاكی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ بێ‌ پرسكردن به‌ هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك باره‌گا داده‌مه‌زرێنێت‌و هاتوچۆ ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵكی‌ خۆی‌ پێوه‌ندی‌ ده‌گرێ‌".

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌ روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌: "كێشه‌كه‌ ته‌نیا سنووری‌ كێله‌شین نیه‌‌و چه‌ندین سنوور‌و شوێنه‌".

ئه‌گه‌رچی‌ بڕیاره‌ دیسان كۆبوونه‌وه‌ له‌نێوان حیزبی‌ دێموكرات‌و پ.ك.ك به‌ڕێوه‌ بچێ‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" وتی‌ كه‌: نوێنه‌رانی‌ پ.ك.ك هه‌موو جارێ‌ ده‌ڵێن با پرس به‌ سه‌رووی‌ خۆمانه‌وه‌ بكه‌ین دیسانه‌وه‌ كۆبووونه‌وه‌ پێك دێنن‌و هه‌روه‌ها وتی‌ كه‌ پ.ك.ك ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كه‌ بوایه‌ت به‌رپرسی‌ پایه‌به‌رزیان به‌شداری‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كرد.

پێویسته‌ بگوترێ‌ رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 3/3/1394ی هەتاوی بەرانبەر بە 24/5/2015ی زایینی چەکدارانی PKK هێرشیان کردە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی‌ دێموكرات لە بناری چیای شاکێو لە ناوچەی برادۆست‌و لە ئاکامی ئەم هێرشەدا کە بەپێی زانیارییەکانی حیزبی‌ دێموكرات لە ژێر فەرمانی فەرماندەکانی سپای پاسدارنی کۆماری ئیسلامیدا بەڕێوەچوو، کادرێکی حیزب بە ناوی ''قادر کەریمی'' شەهید‌و 3 پێشمه‌رگه‌ی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

 

glkoy_shahid_qadr

گڵكۆی‌ شه‌هید قادر كه‌ریمی‌


هه‌روه‌ها تا ئێستاش پ.ك.ك به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ به‌ شێوه‌ی‌ فه‌رمی‌‌و نه‌ به‌ شێوه‌ی‌ غه‌یره‌ فه‌رمی‌ به‌بۆنه‌ی‌ شه‌هید كردنی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك‌و برینداركردنی‌ 3ی‌ دیكه‌ داوای‌ لێوردنیان له‌ حیزبی‌ دێموكرات نه‌كردووه‌.

شایانی‌ باسه‌ PKK مێژوویه‌كی‌ دوورو درێژی‌ له‌ هه‌ڵگیرسانی‌ شه‌ڕی‌ نێوخۆیی‌‌و تیرۆر‌و تۆقاندن هه‌یه‌‌و تا ئێستا جگه‌ له‌ شه‌ڕی‌ براكوژی‌ به‌ سه‌دان كه‌س كه‌ پێشتر ئه‌ندامی‌ خۆی‌ بووون‌و وازیان له‌و رێكخراوه‌ هێناوه‌، تیرۆر كردووه‌. پێویسته‌ بگوترێ‌ PKK به‌هۆی‌ تیرۆر‌و بارزگانی‌ به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیشه‌وه‌ ناوی‌ له‌ لیسته‌ی‌ تیرۆری‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ دایه‌.


بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

 كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌:

shoresh-le_rozhhelatawe

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3750
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy