وتووێژی "هه‌ڵۆی كوردستان" له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌ممه‌د ساحێبی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری سلێمانیی باشوری كوردستان
سازدانی وتووێژ: ره‌حیم قه‌دروون
هه‌ڵۆی كوردستان: بەو پێیەی جەنابتان نوێنەری حیزبی دێموکراتن لە سلێمانی‌و ئەو شارەش هێژموونی یەکیەتیی نیشتمانی هەروا لەسەرە، هەڵوێستی یەکیەتی لە بارەی چوونەوەی ئێوە بۆ رۆژهەڵات‌و سنوورەکانی ئەو بەشە چییە؟
ساحێبی: لەو ماوەدا کە بە بریاری حیزب هیزیک لەو ناوچە سنووریانە جێگیر کراوە بە فەرمی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان تا ئێستاش هیچ هه‌ڵوێست‌و لێدوانێكی نەرینی نەبووە‌و هەر ئەوەش لە یەکیەتی نیشتمانی چاوه‌ڕان دەکەین.
هه‌ڵۆی كوردستان: ئایا چوونەوەتان پێشێل کردنی ئەو تەوافوقنامەیە نیە کە حیزبی دێموکرات‌و یەکیەتی لە ١٩٩٦ واژۆیان کرد؟
ساحێبی: تا ئەو جیگای من ئاگادار بم هیچ رێكه‌وتنێكی بەو شیوەیە لە ئارادا نییە کە حیزبی دێموكرات مافی ئەوەی نه‌بێت بەپێی هەلومەرجی گونجاو بە پاراستنی بەرژەوەندییە گشتیەکان لە هەر شێوازیکی خەبات کە خۆی بە باشی دەزانێت كه‌ڵك وەرنەگریت.
هه‌ڵۆی كوردستان: یەکیەتی ئێستا حیزبێکی چەند باڵییە‌و زۆر کەس دەڵێ هەر باڵە‌و بە ئارەزووی خۆی سیاسەت‌و جووڵە دەکا، ئایا مەترسی ئەوە لە ئارادا هەیە کە یەکێک لەو باڵانەی کە زیاتر لە ئێران نێزیكه، مەترسی یا کۆسپ بۆ سەر رێگای ئێوە درووست بکا؟
ساحێبی: کیشە‌و گرفتی ناوخۆی هەر حیزبێکی سیاسی بە یەکیەتی نیشتمانیی کوردستانیشەوە پەیوەندی بە ناوخۆی ئەو حیزبەوە هەیە، ئێمه‌ش وەک دوو حیزبی دۆست کە پەیوەندیمان پێكه‌وه هەیە چاو لە سیاسەتی فەرمی یەکیەتیی نیشمانیی کوردستان دەکەین کە لە رێگای ئورگانە پەیوەندیدارەکانی ئەو حیزبەوە ئاراستە دەکریت.
هه‌ڵۆی كوردستان: لەو ماوەیەدا هاوتای راگەیاندنی PKK و هێندێک جار لەپێش ئەویش راگەیاندنی یەکیەتی بە رەسمی‌و سێبەرەوە هەوڵی بەلارێدا بردن‌و شێواندنی راستیەکانیان دەدا، هەڵوێستی ئێوە چی یە؟
ساحێبی: لە پیشدا ده‌بێ دەزگای راگەیاندنی فەرمی لە دەزگای دیکە بە قەولی جەنابت"سیبەر" جودا بکەینەوە، هیوادارین دەزگاکانی راگەیاندنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان وەک سیاسەتی فەرمی ئێستای حیزبەکەیان هاوسەنگی‌و بێلایه‌نی خۆی لە گەیاندنی زانیاریەکان بۆ رای گشتی بپارێزێت.
هه‌ڵۆی كوردستان: ئایا ئێستا كه هه‌ڵبژاردن له توركیه ته‌واو بووه، هەڵوێستی PKK لە هەمبەر پێشمەرگەی رۆژهەڵات‌و هێزەکانی، گۆڕانی بە سەردا دێت؟
ساحێبی: هیوادارم کورد لە باکوری کوردستان بۆ درێژەی خەباتیان لە رێگای ئاشتی‌و خەباتی مەدەنی کە ئێستا لە تورکیە زەمینەی گونجاتری لە جاران هەیە، بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانیان سەرکەوتوو بن. ئێمە وەک حیزبی دێموكرات لە سەر ئەو باوه‌ڕه‌ین‌و هه‌وڵی خۆشمانی بۆ دەدەین کە گیر‌و گرفتی نێوان هێز‌و لایەنە کوردستانییەکان لە رێگای دیالۆگ‌و پاراستنی بەرژەوندیی لایەنەکان چارەسەر بكرێت، به‌ڵام ئەوەی کە پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاڵوگۆڕ بە سەر سیاسەتی PKK دا دێت من ناتوانم ئێستا هیچ بڵێم چونكی پەیوەندی بە سیاسەتی خۆیانەوە هەیە‌و لە ئێستادا هەموو ئەگەرەکان لە هه‌ڵوێستی PKK چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
هه‌ڵۆی كوردستان: ئەگەر PKK بەردەوام بوو لە سەر رێگری‌و کۆسپ درووست کردن لە هەمبەر ئێوە، وەڵامتان چی دەبێت؟
ساحێبی: هەر وەک لە پێشدا عەرزم کردن ئێمه هەموو هه‌وڵێكی خۆمان دەدەین کە بە پاراستنی بەرژەوەندیی هەر دوو لایەن لە رێگای دیالۆگەوە كێشه‌كان چارەسەر بکەین. وه‌ڵامی ئێمه کاردانەوە‌و "رەد فیعلی"سیاست‌و هه‌ڵوێسته‌كانی PKK لە داهاتوو دا ده‌بێت، کە هیوادارین سیاسه‌تێكی دروست‌و ئوسوولی بێت کە لەوه زیاتر برینەکان قووڵتر نه‌بێته‌وه.
هه‌ڵۆی كوردستان: هیچ ئاسۆیەک بەدی دەکرێت بۆ بووژانەوە‌و هەڵگیرسانەوەی شۆڕش لە رۆژهەڵات؟
ساحێبی: لە ٣٦ سالی رابردوودا خەبات لە کوردستانی خۆرهه‌ڵات دانەمرکاوەتەوە، تا ئیستا دووبارە شۆڕش هه‌ڵگیرسێنینه‌وه، به‌ڵام ئەگەر مەبەستت لە خەباتی چەکدارییە وەک یه‌كێك لە شێوازه‌كانی خەبات کە لە چەند ساڵی رابردوودا راوەستاوە ده‌بێ عەرزتان بکەم لە ئێستادا ده‌بێ زیاتر ئامادەکاری بکەین بۆ ئەوەی لە هەموو شێوازه‌كانی خەبات كه‌ڵك وەربگرین.
هه‌ڵۆی كوردستان: سەردانی رێزدار کاک مستەفا هیجری بۆ ئورووپا‌و ئامریکا تا چەند پێوەندی بە چوونەوەی ئێوە بۆ رۆژهەڵات هەیە؟
ساحێبی: سەردانی به‌ڕێز کاک مستەفا هیجری بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی لە درێژه‌ی ئەو هه‌وڵه دیپلۆماسیە لەمیژینانەی حیزبە کە لە رابردوویشدا هەبووە‌و حیزبی دێموكرات هەمیشە گرینگی پێداوه‌و ئەو جارەش به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب لە سەر راسپاردەی دەفتەری سیاسی بۆ هێندێك راسپاردە‌و ئەرکی حیزبی لە چوارچێوه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسیەکانی حیزبی دێموكرات بۆ زیاتر بردنەپیشی خەباتی میلله‌ته‌كه‌مان له کوردستانی خۆرهه‌ڵات دایە.
هه‌ڵۆی كوردستان: ئایا ئێران ـ وەک خۆی بانگەشەی بۆ دەکا ـ هەر جەزیرەی ئارامی دەمێنیتەوە؟ خوێندنەوەتان بۆ داهاتووی رۆژهەڵات چی یە؟
ساحێبی: هیچ رێژیمێكی دیکتاتۆری کە لە رێگای زەبر‌و زەنگ‌و گرتن درێژه بە ده‌سه‌ڵاتداریی خۆی دەدات ناتوانێت "جەزیرەی ئارام" بێت. کۆماری ئیسلامی لە بواری پێگه‌ی جەماوەری، سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی‌و تەنانەت ئیدئۆلۆژی زیاتر لە پێشوو تووشی قەیرانی گەورە هاتووە، به‌ڵام بەداخەوە تا ئیستا بە هۆی زەبروزەنگ لە ناوخۆ‌و پڕش‌و بڵاوی‌و نایەکگرتوویی ئوپۆزیسیۆنی لێبڕاو لە ئێران‌دا توانیویەتی تا ئێستاش درێژه بە ده‌سه‌ڵاتداریی خۆی بدات. به‌ڵام بێگومان بارودۆخە بەم شێوه‌یه بۆ کۆماری ئیسلامی تا سەر نابێت‌و بە هه‌وڵێكی هەمەلایەنە ده‌توانرێت ئاڵوگۆڕ پێك بهێنرێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه بكه:

