به كورتی‌و بێ هیچ پێچ‌و په‌نایه‌ك!
ـ 25%ی حه‌شیمه‌تی توركیه كورده!
ـ پارلمانی توركیه له 550 كورسی پێك دێ!
ـ 25% له 550 كورسی ده‌بێته 137 كورسی‌و له‌تێك!
ـ ئه‌مه یانی PKK له‌ڕێی HDPـه‌وه ده‌بوایه 137 كورسی بۆ كوردی له پارلمانی توركیه ده‌ستبه‌ر بكردایه! به‌ڵام له هه‌ڵبژاردندا توانی 80 كورسی به‌ده‌ست بێنێ‌و كۆی تاك تاكی ده‌نگه‌كانیشی كردیه 13.01%ی ده‌نگده‌رانی توركیه. به واتایه‌كی دیكه توانیان ته‌نیا 13% له 25%ی حه‌شیمه‌تی كوردی توركیه به‌لای خۆیاندا راكێشن‌و 12% له 25%ی حه‌شیمه‌تی كوردی توركیه ده‌نگیان داوه به حیزبه‌كانی دیكه!
ـ به جۆرێكی دیكه‌ش ئه‌توانین بڵێین PKK ده‌نگی 52.04%ی كورده‌كانی له‌گه‌ڵه، یانی 47.96%ی كورده‌كانی باكوور نه PKKو نه لق‌و پۆپه‌كانی قبووڵ نیه‌و ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ تورك‌و دیكتاتۆر‌و فاشیست بن نه‌ك له‌گه‌ڵ PKK.
ـ له‌بیریشمان نه‌چێ كه كاندیداكانی HDP هه‌موویان كورد نین‌و چه‌ندین توركی تێدایه.
به‌ڵام یه‌ك پرسیار!
ـ تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر حیزبه ره‌سه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵات له باردۆخێكی وه‌ك ئێستای وڵاتی توركیه له ئێران، له شه‌قام‌و كۆبوونه‌وه‌و ته‌بلیغاته‌كانیان به فارسی قسه بكه‌ن‌و ئاڵا‌و وێنه‌ی رێبه‌رانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاڕمی حیزبه‌كه‌یان‌و ئاڵای كوردستان هه‌ڵكه‌ن‌و چه‌ندین‌و چه‌ند فارسیش وه‌كوو نوێنه‌رانی حیزبه‌كه‌ی خۆیان دیاری بكه‌ن‌و ته‌نیا 52.04%ی ده‌نگی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات به‌ده‌ست بێنن، ئه‌و كاته PKKو لق‌و پۆپه‌كانی له بڵیندگۆ ته‌بلیغاتیه‌كانیان چی به‌م حیزبانه ده‌كه‌ن‌و چیان پێ ده‌ڵێن؟!
له ئاخردا له ناخی دڵمه‌وه پیرۆزبایی له نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی كورد له پارلمانی توركیه ده‌كه‌م‌و ئاواته‌خوازم كه بتوانن رێژیمی توركیه بێننه سه‌ر ئه‌و رایه‌ی كه كێشه‌ی كورد هه‌ر له‌و پارلمانه‌و به ئاشتی چاره‌سه‌ر بێ‌و هیواداریشم ئه‌م نوێنه‌ره كوردانه‌و حیزبه‌كه‌یان رێبازێك بگرنه به‌ر كه چیتر كورد ده‌نگ به تورك‌و دیكتاتۆر‌و فاشیست نه‌دا.
به‌هیوای ئه‌و رۆژه‌ی كێشه‌ی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا به ئاشتی چاره‌سه‌ر بێ‌و هیچ كوردێك ده‌نگ نه‌دا به حیزبێكی غه‌یره كورد‌و رۆژێ بێ كه چیتر بۆ ئازادی شه‌ڕ نه‌كه‌ین به‌ڵكوو هه‌موو هه‌وڵمان بۆ باشتربوونی نیشتمانمان واته كوردستان بێ‌و به‌هیوای پارلمانی كوردستانی گه‌وره!
سه‌رچاوه:
wikipedia
yenisafak

