هه‌ڵۆی کوردستان

دەزگای ڕاگەیاندنی گشتی: پرێستیژی حیزبی دێموکرات زۆر بەرزتر لە ئاستی پرێستیژی ڕێژیمی ئێرانە

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی عێراق ئاکامی سیاسەتی ئاژاوەگێڕیی ڕێژیمی ئێران لەو ...

هێرشی تورکیە، ئامانج‌و لێکەوتەکانی

لە کۆبوونەوەی ئانکارا، ڕوسیا، ئێران‌و تورکیا لەسەر دژایەتیکردنی کوردستان...

  • دەزگای ڕاگەیاندنی گشتی: پرێستیژی حیزبی دێموکرات زۆر بەرزتر لە ئاستی پرێستیژی ڕێژیمی ئێرانە

    شەممە, 09. 11. 2019
  • ناوه‌ندی هاوكاريی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران: شاره‌كانی كوردستان بكه‌نه‌ شانۆی وه‌ستانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دیكتاتۆر‌و داگیركه‌ران

    شەممە, 12. 10. 2019
  • هێرشی تورکیە، ئامانج‌و لێکەوتەکانی

    هەینی, 11. 10. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئەم هەلومەرجە مەترسیدارە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

hesam_dastpish_-_logo_-__web_1ئەم چەن دێرە کە لێرەدا دەنوسرێن مانای ڕەش بینی نیە. بەڵام وەک تاکێک کە بەردەوام چاودێری سیاسەتی کوردی دەکەین، باشتر وایە هێندێجاریش بەحەزەرەوە سەیری پێشهاتەکان بکەین.

ئەوەی کە پ.ک.ک تاکوو ئێستا داوای لێبوردنی بەرانبەر بە شەهیدکردنی خۆرهەڵاتییەک نەکردووە‌و هەروەها ئارامی کۆماری ئیسلامی، جێگای پرسیارە. سەرەتایترین مانای ئەوەیە کە پ.ک.ک رێگاکانی هەر چەشنە تێکهەڵچوونێکی لەگەڵ هێزەکانی خۆرهەڵات دانەخستووە. لە ئەگەری داوای لێبوردن بەدڵنیایەوە رێگای تێکەڵچوون لە داهاتوو زۆر ئەستەم دەبوو. بەڵام تاکوو ئەمرۆ نەکراوە، واتا پێدەچێ دەرەتانێک بۆ تێکەڵچوون مابێتەوە. لەلایەکیترەوە کۆماری ئیسلامی کە وەک سەگی هار بە ناوچەکەدا وێڵە‌و دەستی گەیشتۆتە سنورەکانی سعودیا، لە ئێستادا زۆر عاقڵانە نیە کە وا بیر بکەینەوە کە ئەم رژیمە ئاوا بە ئاسانی ئامادە دەبێ کە هێزەکانی خۆرهەڵات لە سنوری دەسەڵاتداریەکەی نزیک ببێتەوە.

بۆیە رووی قسەم لەو هێزانەی خۆرهەڵاتە کە بەشێکیان لەمرۆدا روویان لە خۆرهەڵات کردۆتەوە‌و هەروەها پ.ک.ک‌و لایانگرانیەتی. لەمرۆدا کە سیاسەتی پ.ک.ک لە لایان باڵی توندڕەو، ئاڵترنالیڤخواز‌و چەپخوازە بەرێوە دەچێ‌و لەهەمانکاتدا تاکوو ئەمرۆ وەفاداری بەشێکی زۆری لە لایانگری هێشتا لەگەڵە کە دەتوانێ شەرعییەتی براکوژی هەبێ. بۆیە هێزەکانی خۆرهەڵات دەبێ بەو تاکتیکانەیاندا بچنەوە تاکوو رێگاکانی تێکەڵچوون بگاتە ئاستی سفر. هەروەها وا پێویست دەکا کە پ.ک.ک بەو هێزەی لە باکور بەدەستی هێناوە خەریک بێ‌و لایانگرانی رووی پاوانخوازی خۆیان لە خۆرهەڵات دوور بخەنەوە، چونکە ئەمە هاندەریەکی کوشندە بەرهەم دێنێ.

 

hesam_pkk_pdk_lebordn_2


لایانی دووەمی ئەم بابەتە کۆماری ئیسلامییە. ئەوەی من تێدەگەم کۆماری ئیسلامی خەریکە ئامادە کارییە. لە کاتی قەیرانی سوریا کۆماری ئیسلامی نەخشەی هێنانە ئارای "براکوژی" لە نێوان کوردا هەبوو. بەڵام هەموو هەوڵەکان ئەوە بوو کە بە ناوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، واتا مسعود بارزانییەوە تەواو بێ، یان ئەوان ئەم کارە بکەن. بەڵام دواجار نەکرا‌و بارزانی ئامادە بوو کە پ.ک.ک لە چوارچێوەی ئۆتۆریتەی خۆی قەبوڵ بکات یان لەگەڵیان هەڵ بکات. بەڵام ئێستا هەلومەرجەکە گۆڕاوە. کێشەی ئەمنیەتی لە سنورەکانی کۆماری ئیسلامی نزیک بۆتەوە. ئەوەی بە خەیاڵی من دەگات، ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی چاوەرێی کات دەکات. ئەم کاتە یان بۆ پەلامار دەبێ یان شەڵەقاندنی باشوری کوردستان. لە هەر حاڵەتێکدا کۆماری ئیسلامی خۆی تەنها بە سنورەکانەوە قەتیس ناکات. بۆیە ئەمجارە مەودای فروانتر دەپێکی. جۆری ڕەفتاری کۆماری ئیسلامی لە قەیرانەکاندا ئەمەمان پێدەڵێ .ئیتر دەبێ بیر لەوە بکرێتەوە کە کامانەن ئەو بەستێنانەی کە کۆماری ئیسلامی دەتوانێ تێیاندا گەمە بکات.

بە گشتی هیوادارم کە هێزەکانی خۆرهەڵات پانتای ململانێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە بواری جۆغرافیای فراوان بکەن‌و هەروەها توانای خۆیان بگوازنەوە بۆ ناو خۆرهەڵات. تاکوو رێگری لە هەر چەشنە پلانێک لە لایان پ.ک.ک وە لە قەندیل بگرن. هەروەها کۆماری ئیسلامی بە ناوخۆوە خەریک بکەن.

لەهەمانکاتدا حکومەتی هەرێم دەبێ ئەوە بزانێ کە ئەوەی دەگوزەرێ بە دڵی کۆماری ئیسلامی نیە. بۆیە یان دەبێ پ.ک.ک‌و دیموکرات بێنێتە سەر مێزی راستەخۆی دیالۆگ یان دەبێ چاوەڕانی ئەوە بێ کە کۆماری ئیسلامی کۆنترۆڵی گەمەکە بەدەستەوە بگرێت.

پێدەچێ هێندێ کەس بەم کۆمێنتەی من توڕە بن. بەڵام ئەگەر چیرۆکی شەڕی ناوخۆ لە باشور بخوێنەوە بۆتان دەردەکەوێ کە لە چ کاتێکدا شەڕ گەرم دەبوو‌و لە چ کاتێکدا سارد دەبۆوە.


بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

 كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌:

shoresh-le_rozhhelatawe


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1455
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy