هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

حیزبی دێموکرات لە دووتۆی نامەیەکدا سەرکەوتنیHDP ی پیرۆزبایی کرد

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دووتۆی نامەیەکدا، سەرکەوتنی HDPی لە سەرۆکایەتی‌و لایەنگرانی ئەو حیزبە پیرۆزبایی کرد.

دەقی تەواوی ئەم نامەیە بەم چەشنەیە:

 

hdp_pdki_pirozbaei_1


بۆ سەرۆكایەتی بەڕێزی HDP

بۆ بەڕێز سەلاح‎ئەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی HDP

لەگەڵ سڵاو!

بە بۆنەی سەركەوتنتان لە هەڵبژاردنەكانی رۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ی زایینی توركیەوە لەلایەن دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز‌و لە رێگای ئێوەشەوە لە ئەندامان‌و لایەنگرانی HDP‌و بە گشتی لە سەرجەم خوشك‌و برایانمان لە كوردستانی باكوور دەكەین‌و لە خۆشی ئەم سەركەوتنەدا بەشدارین .

هیوادارین ئاكامی ئەم هەڵبژاردنە بەگشتی‌و سەركەوتنی HDP لەو هەڵبژاردنەدا بە تایبەتی گەشە بە دێموكراسی‌و رەوتی ئاشتی لە توركیە بدا‌و رێگای بۆ گەیشتنی كورد لە باكوور بە ماف‌و ئازادیەكانی خۆش بكا.

لەگەڵ رێزی دووبارە

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

١٨/٣/١٣٩٤ی هەتاوی

٨/٦/٢٠١٥ی زایینی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1170
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy