هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

حیزبی دێموکرات تەقینەوەی تیرۆریستیی شاری ئامەدی مەحکووم کرد

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، لە پێوەندی لەگەڵ تەقینەوەی تیرۆریستیی شاری ئامەد لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پارلمانیی تورکیە، راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئەو راگەیەنراوە بەم چەشنەیە:

 

amad_pdki_ragayandraw_2


ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٥/٦/٢٠١٥ی زایینی بەرانبەر بە ١٥/٣/١٣٩٤ی هەتاوی، واتە دوو رۆژ پێش هەڵبژاردنەكانی توركیە ‌و رۆژێك بەر لە كۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردن، دەستێكی ناپاك ‌و دوژمنكارانە، دوو تەقینەوەی بە مەودای زەمانیی ٥ خولەك لە نێو ئاپۆڕای خەڵكی بەشدار لە متینگی چەند هەزار كەسیی HDP لە گۆڕەپانی ئێستاسیۆنی ئامەد ئەنجام دا كە بەداخەوە ٤ كوژراو ‌و زیاتر لە ٤٠٠ برینداری لێ كەوتەوە.

لەو پێوەندیەدا دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای مەحكووم كردنی توندی ئەو كردەوە تیرۆریستییە ‌و بەداخ‌بوونی بۆ گیان لە دەستدانی قوربانییانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە، ئاواتی چاك‌بوونەوەی هەرچی زووتری زام هەڵگرتووەكان دەخوازێ ‌و ئەو كردەوە تیرۆریستییانە لەلایەن هەركەس ‌و لایەنێكەوە بێ، شەرمەزاری دەكا. هاوكات سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیان لەدەست داوەكان دەكا ‌و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ. هەروەها هیوادارین كە ئەم كردەوە تیرۆریستییانە شوێن لەسەر ئیرادەی لێبڕاوانەی خوشك ‌و براكانمان لە باكووری كوردستان دانەنێ ‌و پرۆسەی هەڵبژاردن لە رەوتی ئاسایی خۆیدا بەرەوپێش بەرن.

نەمان بۆ تیرۆریزم ‌و تیرۆریست‌پەروەرەكان

سەركەوتن بۆ ئازادی ‌و رزگاریی گەلان

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

٦/٦/٢٠١٥ی زایینی

١٦/٣/١٣٩٤ی هەتاوی


               
 
 
Text-to-speech function is limited to 100 characters
 
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1203
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy