هه‌ڵۆی کوردستان

ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە

تەنیا ڕێگای ڕزگاربوون لە دەست حاکمییەتی تێرۆر‌و سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی، ...

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

سەلمێنەری وەحشەتی ئەو ڕێژیمە لە کوردستان وەک ناوەندی خەبات‌و بەربەرەکانی...

حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٤٠ـەمین ساڵی فەرمانی ج...

  • ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە

    دووشەممە, 16. 9. 2019
  • پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

    شەممە, 07. 9. 2019
  • حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

    یەک شەممە, 18. 8. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دوكتور قاسملوو: کار‌و کردەوەکانی پ.ک.ک هیچ پێوەندی‌یەکیان بە واقعییەتی بزووتنەوەی کوردەوە نیە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

liberation_sh_qasimlo_1وتووێژی رۆژنامەی "لیبراسیۆن" لەگەڵ دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو. رۆژنامەی "کوردستان" ژمارەی ١٣٠ خەرمانانی ١٣٦٠ (لە کتێبی تاڤگەی هەقیقەت – بەرگی دووهەم وەرگیراوە )

لیراسیۆن: رێبەری یەکێک لە بزووتنەوە گرنگەکانی گەلی کورد، عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بێ هیچ پێچ‌و پەنایەک کردەوەکانی حێزبی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک.) رەت دەکاتەوە، ئەو لە هەوەڵ رۆژەکانی مانگی ژووئیەدا، یانی دوای هەوەل کوشتاری دێهاتی‌یەکانی کوردستانی تورکیە‌و هەروەها کوژرانی بەرپرسی کۆمەڵەی کرێکارانی کوردستان لە فەرانسە کە "پ.ک.ک." بەرپرسایەتیی بەرێوەبردنی هەردووک رووداوی وەئەستۆ گرتووە، ئەم وتووێژەی لەگەڵ ئیمە کردوە.

عەبدولڕەحمان قاسملوو: شێوەی کار‌و کردەوەکانی پ.ک.ک هیچ پێوەندی‌یەکیان بە واقعییەتی بزووتنەوەی کوردەوە نیە. نە کاری بێ‌قاعیدە دژی خەلکی ئاسایی لە کوردستانی تورکیەو نەکوشتنی کوردەکان لە ئۆرووپا. روومای واقێعیی بزووتنەوەی ئێمە کە لەگەڵ داب‌ونەریتی گەلەکەمان یەک دەگرێتەوە، روومایەکی دێموکراتی‌و ئێنسانی‌یە.

هەموومان لە بەرامبەر مەسەلەی کورددا بە شێوەیەی هاوبەش بەرپرسایەتی‌یەکمان بە ئەستۆیە، بیروڕای گشتی لە ئۆرووپا رەنگە جیاوازی‌یەک لە نێوان رێکخراوە کوردی‌یەکان ئەو وڵاتانەی کە ئەوان تێکۆشانیان تێیاندا هەیە دانەنێ. هەر ئەوەندە دەستەیەک تەنانەت ئەگەر زۆر چووکەیش بێ، کارێکی نائاسایی بکا، هەموو بزووتنەوەی کورد بە بەرپرس دەناسرێ. پ.ک.ک. دەبێ تێ‌بگا کە ناکرێ بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی پیرۆز رێگای نارەوا هەڵبژێرێ، بێ‌ئەوەی ئامانجەکە زیانی قورسی وێ بکەوێ. رەوتی تازەی رووداوەکان لە رٶژهەلاتی نێوەراست‌دا نیشان دەدا کە هیچ کاتێک تێرۆریزم نەیتوانیوە دەسکەوتێکی موسبەتی بۆ بزووتنەوە رزگاریخوازەکان هەبێ.

 

liberation_sh_qasimlo_3


لیراسیون: ئەوە راستە کە ئێوە هیچ کات کاری تێرۆریستی‌تان نەکردووە، بەڵام چاپەمەنی‌یەکانی تورکیە باسی یارمەتیی بزووتنەوەی ئێوە بە پ.ک.ک یان کردوە، لەو بارەوە چی ئەلێن؟

عەبدولڕەحمان قاسملوو: ئەوە راست نیە، ئێمە هیچ پێوەندی‌یەک‌و هیچ شتێکی هاوبەشمان لەگەڵ پ.ک.ک نیە. ئێستا هەشت ساڵە لە کوردستان شەڕی چریکی هەیە. لەو ماویەدا هیچ کاتێک ئێمە هێرشمان نەکردۆتە سەر خەلکی ئاسایی. دووپاتی دەکەمەوە ئەو چەشنە کارانە هیچ شێوەیەک پاساو ناگرن. کاتێک هەواڵی ئەو قەڵاچۆیە بلاو بۆوە، من سەرەتا پێم وابوو کە پیلانێک لە لایەن حکوومەتی تورکیەوە لەگۆرێ‌دایە تا بەو شێوەیە وڵامێکی هەڵوێستی پارلەمانی ئیستراسبۆرگی سەبارەت بە ژینۆسایدی ئەرمەنی‌یەکان‌و بوونی مەسەلەی کورد دابێتەوە. بەڵام هەر وەک بۆخۆتان دەزانن پ.ک.ک لە رێگای برۆکسێلەوە بەرپرسایەتیی ئەو کوشتارەی وەئەستۆ گرت. بێگومان حکوومەتی تورکیە بۆ ئەوەی بزووتنەوەی کورد بێ‌ئێعتیباربکا، میلیتاریزەکردنی لەرادەبەدەری کوردستان پاساو بداو خۆی وەک مۆدافێعی ئازادی‌و مافەکانی خەڵک نیشان بدا، لەو رووداوە کەڵک وەردەگرێ.

 

بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

 كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌:

shoresh-le_rozhhelatawe


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3051
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy