هه‌ڵۆی کوردستان

ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە

تەنیا ڕێگای ڕزگاربوون لە دەست حاکمییەتی تێرۆر‌و سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی، ...

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

سەلمێنەری وەحشەتی ئەو ڕێژیمە لە کوردستان وەک ناوەندی خەبات‌و بەربەرەکانی...

حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٤٠ـەمین ساڵی فەرمانی ج...

  • ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە

    دووشەممە, 16. 9. 2019
  • پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

    شەممە, 07. 9. 2019
  • حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

    یەک شەممە, 18. 8. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

هەنگاوێک بەرەو ئاسۆ

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دەمێکە باسی دەست پێکردنی خەباتی چەکداری دەکەین‌و لە دوور‌و نزیکەوە، کۆمەڵێک لە خەڵکی کوردپەروەر‌و نەتەوە پارێز‌و لایەنەکان، هەر کەس بە بۆچوونی خۆی لێک دەداتەوە، زۆربەیان خەباتی چەکداری بە گرینگترین هەنگاو بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ رێژیمی دژی گەلیی کۆماری ئیسلامی دەزانن، تەنیا جیاوازییەک کە لەنێو نووسینەکاندا بەرچاو دەکەوێت، ئەوەیە کە تێکەڵ‌بوون لەگەڵ ئەو شێوە خەباتە‌و عەمەلی‌کردنی‌و لە دوورەوە لێکدانەوە لەسەر چەند‌و چوونی ئەو بوارە‌و رەخنەگرتن لە خەباتگێڕانی مەیدانی خەباتی چەکداری‌و مەنع‌و لۆمەکردنی حیزبە کوردییەکان لە پێوەندی لەگەڵ راگرتنی ئەو شێوە خەباتە، دەرکەوت بێ کەند‌و کۆسپ نەبوو، بە درێژایی ئەم چەند ساڵە بە لەبەر چاو گرتنی هەرێمی کوردستان بۆ خەباتی کوردستانی رۆژهەڵات دوورکەوتنەوەیەکی بەرچاوی بۆ ئەو پارچەیەی کوردستان بە دواوە بوو. لەگەڵ ئەوەش ئێمە وەکوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شانازی بەوەوە دەکەین کە توانیمان بە بەڵێنەکانی خۆمان وەفادار بین‌و بەرژەوەندیی نەتەوەییمان لە سەرەوەی بەرژەوەندیی حیزبییەوە دانا. هەر چەند لەو پێوەندییەدا لە زۆر بواردا زەرەمەند بووین، لە بابەتەکانی پێشوودا ئاماژەم بە چۆنیەتیی بارودۆخی ئێران‌و بەتایبەت ستراتیژیی ئێران لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا کرد‌و هەروەها ستراتیژیی ئەمریکا لە پێوەندی لەگەڵ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، باسم کردووە‌و ئاماژەم بە ئەرکی خۆمان لە هەلومەرجی هەنووکییدا کردووە. کاتێک حیزبی ئێمە بۆ ئامانجێکی دیاریکراو بەرەو کوردستانی رۆژهەڵات بەڕێ کەوت، پێویستی بە ئیزن وەرگرتن‌و پاڕانەوە لە هیچ حیزب‌و کەس‌و لایەنێک نەبوو، ئەرکی ئەم حیزبەیە کە دژی رێژیمی تیرۆریست‌و تیرۆریست‌پەروەری کۆماری ئیسلامی خەباتی خۆی بە هەر شێوەیەک کە بە گونجاوی دەزانێ، درێژە پێ بدا، بۆیە بۆ ئەو مەبەستە بەرەو سنوورەکانی کێلەشین لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەڕێ کەوت.

 

baahrami_pkk_snoor_1


کۆسپی دیکەی وەکوو پ‌ک‌ک لەسەر رێگای شین دەبێ‌و بەبێ لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندییە نەتەوەیی‌یەکان، پەلاماری چەند پێشمەرگەیەکی ئێمەی دا. رێگای هاتوچۆی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی بەرەو کوردستانی رۆژهەڵات بەست‌و وەکوو پاسەوانانی سنووری ئێران هەڵسوکەوتی لەگەڵ پێشمەرگەکانی ئێمە کرد. هەر ئەو حیزبە‌و لق‌و پۆکانی بە دەیان جار رایانگەیاندووە؛ حیزبەکانی رۆژهەڵات کەمپ‌نشین بوون‌و ئیرادەی شۆڕشگێڕییان لە دەست داوە، لە حاڵێکدا پاش تێکهەڵچوونەکەی چەند رۆژی رابردوو لەگەل چەند پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات، دەڵێن ئێران کاری بە ئێمەوە نییە‌و بە بوونی ئێوەیە کە کێشە بۆ ئێمەش دروست دەبێ، لەلایەکی دیکەوە وەچەکانی پ‌ک‌ک وەکوو خۆیان دەڵێن ''پژاک، کۆدار‌و ...'' لە نێوخۆی ئێران دەسووڕێنەوە‌و گۆیا لەدژی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکەن، داخۆ ئەوانە لە چ رێگایەکەوە بەرەو کوردستانی رۆژهەڵات رۆیشتبن؟، سەیر ئەوەیە کە کۆمەڵە کەسێک لە نێو کوردستان کە خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵاتن، هێشتا لە پەلاماری پ‌ک‌ک بۆسەر حیزبی دێموکرات وەخەبەر نەهاتوون، بەڵام پاساو بۆ براکوژیی پ‌ک‌ک دێننەوە‌و دەڵێن حیزبی دێموکرات تەجاوەزی هەرێمی میدیای کردووە، ئەگەر ئێوە باوەڕتان بە کوردستانی گەورە هەیە‌و کورد بە یەک نەتەوە دەزانن؟ بۆ چی شەڕی پارچەکانی دیکەی کوردستان دەکەن؟ ئەگەر خەبات بۆ نەتەوەیە، بڵێی حیزبی ئێمە دژە نەتەوەیی بین‌و دژی ئامانجەکانی خۆمان هەنگاو هەڵگرین؟ حیزبی دێموکرات بە ئیرادەیەکی شۆڕشگێڕانە بۆ رزگاریی نەتەوەی کورد لە مەیداندا بووە‌و دەبێ‌و هەنگاوەکان‌و جێ پێی خۆی قایم دەکا هەتا بتوانێ پاشەکشە بە نەیارانی نەتەوەی کورد بکا‌و مێژوو‌و شانازییەکانی خۆی لە رۆژهەڵات چەند پات بکاتەوە، بە چاوخشاندنێک بە رابردوو‌و زیانەکانی شەڕی نێوخۆیی، هیچ حیزبێکی کوردی بە دژی خۆی نازانێ‌و رزگاریی هەرکام لە پارچەکانی کوردستان بە ئامانجی خۆی دەزانێ .

بەهیوای سەرکەوتن بۆ گەلی کورد‌و دوورکەوتنەوەی حیزبەکان لە هەر چەشنە بارگرژی‌و دووبەرەکییەک

نەمان بۆ نەیارانی گەلی کورد‌و بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران


بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌:

 

shoresh-le_rozhhelatawe



ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1483
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy