کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ روونکردنەوەی رای گشتی بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە.
دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:
بەپێی بەیاننامەیەک کە فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی بەرگریی گەل رایگەیاندووە؛ بە داخەوە گەریلایەکی سەر بەو ناوەندە لە ناوچەی ''کزلکنت'' لە دەوروبەری شاری سەڵماس، کەوتووەتە بەر تەقەی کەس، یان کەسانێکی نەناسراوو گیانی لە دەست داوە، کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کوژرانی هەر تێکۆشەرێکی کورد بە دەستی هەر کەسو لایەنێک مەحکووم دەکاتو رایدەگەیەنین کە هیچ تیمێکی سەربە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو ناوچەیە بوونی نییەو ئەو کردەوانە پیلانێکەکە بێ گومان دەستی دوژمنانی کوردی لە پشتەو بەم چەشنە دەیانهەوێ لە نێوان هێزە کوردییەکاندا دوڕدونگیو ناتەبایی دروست بکەن.
پێویستە هەموو لایەکمان وریای ئەو جۆرە پیلانانە بینو نەکەوینە داوی پیلانگێریی دوژمنانەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کومیسیۆنی سیاسی نیزامی
٣٠ی مەی ٢٠١٥ زایینی
٩ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی
بۆ خوێندنهوهی بابهتهكانی پێوهندیدار به شۆڕش له رۆژههڵاتی كوردستان
كلیك لهسهر ئهم وێنهی خوارهوه بكه:

