هه‌ڵۆی کوردستان

حیزبی دێموکرات: پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵک دەکەین

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای مەحکوومکردنی سی...

مستەفا هیجری: درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوای لە خەڵک کرد کە بە ...

  • ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
  • حیزبی دێموکرات: پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵک دەکەین

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
  • مستەفا هیجری: درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پ.ک.ک بۆ وا زوو هەڵدەچێ

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

hisam_dastpish_-_web_logo_1پرسیارێک کە لەم رۆژانەدا بیرم لێدەکردەوە ئەوە بوو کە بۆ پ.ک.ک پەرچەکردارێکی ئەوەندە توندی لە خۆی پێشاندا؟ چ شتێک هەیە کە وا دەکا پ.ک.ک لەپڕ هەڵبچێ؟ چ تایبەتمەندگەلێک لەم پارتەدا هەیە کە ناهێلێ لە کوردستان سیاسەت باڵی بەسەردا بکێشێ؟

بۆ وڵامدەنەوە ئەم پرسیارە پێدەچێ باشترین مەکۆ ئاوڕدانەوە بێ لە گوتاری پ.ک.ک لە ئاستی کوردستان.

لە گوتاری پ.ک.کدا خاکی کوردستان بەئاسایشی یان ئەمنیەتی کراوەتەوە. واتا وەک پانتایەک دەیبینێ کە دواجار دەتوانێ تێدا بوونی خۆی بسەلمێنی و پارێزگاری لە ئۆتۆریتەی خۆی وەک بکات. بەپێچەوانە ناسیونالیزمی کوردی لە خانەی بەئەمنیەتیکردن دەکراوە و بگرە رێگاکان خۆشکراون بۆ پەلاماردانی یان بێ ماناکردنی. جا کاتێک خاک رۆڵی کیانی سیاسی بۆ ئەوان دەگێرێ، ئیتر ئەم خاکە ناسنامە نابەخشێ، بەڵکوو ئۆتۆریتە و دەسەڵات بەرهەم دێنێ. بۆیە پاراستنی خاک جەوهەرێکی سیستەمی بەخۆیەوە دەگرێ وەک ئەوەی کە هێندێ وڵات ئەمنیەت و ئاسایشیان هاوتەریبی وڵات دەکەن، واتا مانەوەی سیستەمەکە. بۆ نمونە بەرخۆدانی کۆبانێ یان هاتنە سەر خەتی پ.ی.د لە رۆژئاوا و هەروەها هاوپەیمانی پ.ک.ک لەگەڵ چەپی تورکیا بۆ وەدەرنانی AKP لە باکور، دیاریکردنی هەرێمێک بە ناوی هەرێمی مێدیا و لەهەمانکاتدا هەوڵدان بۆ سازکردنی کانتۆن لە باشور، هەموو ئەمانە خاک دەیبەخشێتە پ.ک.ک و پ.ک.ک ش وەک خاوەنی دەردەکەوێ و تادەتوانێ بەئەمنیەتیان دەکاتەوە. بە شێوەیەک کە لە هەرێمی میدیا دیموکرات وەک ئامرازێکی دژ ئەمنیەت پێناسە دەکرێت و رۆژانە لە زاری کاربەدەستانی پ.ک.ک و لایانگرانیەوە دوبارە دەبێتەوە. لەهەمانکاتدا لە باکور هەرچەن لە دانوستان لەگەڵ حکومەتی تورکیادایە، بەڵام کە دەگاتە سنوری ململانێی لە سەر پانتای ئۆتۆریتە، حکومەت وەک دێوەزمەیەک نمایش دەکرێ. لەهەمانکاتدا جۆری رەفتاری پ.ی.د وەک هێزێکی نزیک لە پ.ک.ک بەرانبەر بە لایانەکانیتری رۆژئاوا و خستنە دەرەوەی ئەوان لە بازنەی پانتای ئۆتۆریتەی بەئەمنیەتیکراو هەمان واتای هەیە. لە باشور چونکە توانای دیاریکردنی سنوری ئۆتۆریتەی خۆی نیە، هەوڵدەدا کە پانتای ئۆتۆریتەی حکومەتی هەرێم بگەیەنێتە لاوازترین ئاستی خۆی و پەرە بە گوتاری خائین و وڵاتپارێز دەدات. لێرەشدا باشور گرینگە نەک وەک کیانێکی سیاسی، بەڵکوو وەک پانتایەک لەو خاکە ئەمنیەتیکراوەی کە پ.ک.ک پێناسەی کردووە. بۆیە لێرەشدا وڵات مانای سەروەری ناگەیەنێ، بەڵکوو پانتایەک بۆ ڕاڤەکردنی ئۆتۆریتەی خۆی دەبینێ.

 

pkk_dasalat_hisam_2


جا کێشەکان لێرەدا سەرهەڵدەدەن. کاتێک کە بەئەمنیەتیکردن دێتە ئاراوە ئیتر مەوداکان بۆ سیاسەت کەمدەبنەوە. چونکە لە بەئەمنیەتیکردندا پێناسە بابەتەکە وا کراوە کە لە الویتی ئەکتەری سیاسیدایە کە ئەو پرسانە کە بەئەمنیەتیکراونەتەوە بە زۆرترین کات لە ناویان ببات، بیانسرێتەوە یان بیانگەیەنێتە لاوازترین ئاستی خۆی. بۆ ئەم مەبەستە بکەرە سیاسییەکان دەکەونە کار تاکوو ئەوەی لە خەیاڵیاندایە بیکەن بە پراکتیک. ئەکتەرە سیاسییەکان بە زمانی دێنن و کۆمەڵگای مەبەست دەکەنە ئامانجی قسەکانی خۆیان و لەدواجاردا هەوڵی ڕاپەڕاندی رای گشتی دەدەن. کاتێک پرۆسەی بەئەمنیەتیکردنی دەکەوێتە کار ئیتر سیاسەت بە مانای چارەسەری ئاشتیانەی پرسەکان واتای خۆی لەدەسدەدا. پرۆسەی بەئەمنیەتیکردنی شتێکی هەمیشەی نیە. بەڵکو بە پێی کات و زەمەن گۆڕانی بەسەردا دێت. بۆیە کرانەوەی سیاسی لە لای دەوڵەتەکان بۆ ئەم مەبەستە بوونی هەیە و لە نمونەی پارتگەلێک وەک پ.ک.ک پرۆسەی دەربازبوون لە هێزی چەکدار بۆ پارتی سیاسی دێتە کاییەوە. هەمان پرۆسە کە تورکیا و پ.ک.ک لە پرۆسەی چارەسەری بەکاری دێنن. تورکیا هەوڵدەدا کە پرسی پ.ک.ک سیاسی بکرێتەوە و پ.ک.ک ش دەیهەوێ وەک پارتێکی سیاسی لەوێ بوونی هەبێ بۆیە خۆی لە مانفیستی گەلان نزیک دەکاتەوە.

لە نمونەی بەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی پ.ک.ک و دیموکراتەکاندا، ئەوەی پ.ک.ک ی هێنایە سەر خەت و زۆر بەتوندی بەرەنگاری دیموکراتەکان بووە، لە راستیدا لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە پ.ک.ک هەست دەکات کە مەکۆی ئۆتۆریتەکەی کەوتۆتە مەترسیەوە. ئەو مەکۆیە کە بە هەموو شێوەیەک ئەمنیەتیکراوەتەوە و تەنها خۆی وەک هێزێکی خاوەن شەرعییەتی تێدا پێناسە کراوە. جا لێرەدا ئەوەی لە سەرەتا باسمانکرد دەتوانێ مانای هەبێ. بەو واتایە کە لای پ.ک.ک کوردستان تەنها خاکێکە کە سیستەم و گوتاری پ.ک.ک تێدا جێگای دەبێتەوە نەک سەرچاوەی شوناسێک کە هەموو کوردێک مافی بەکارهێنای هەبێ. بۆیە ئەمنیەتی ئەم خاکە کە ناوەندی ئۆتۆریتەی پ.ک.ک یە دەبێ بەهەموو شێوەیەک بیپارێزی. بۆ ئەم مەبەستەش ئەوە سیاسەت نیە رۆڵ دەگێرێ، بەڵکوو گوتاری بەئەمنیەتیکراوی پ.ک.ک یە کە بەشی شێری بەردەکەوێ. جا لەم ڕەهەندەوەیە کە دەتوانین وێنای ڕەفتاری توندتر لە پ.ک.ک بکەین، ئەگەر خۆی وەک هێزێکی چەکدار ببینێ نەک وەک پارتێک سیاسی کوردستان. هەروەها ئەگەر ئاورێک لە گوتارەکەی خۆی نەداتەوە کە خاکی کوردستان دەتوانی ناسنامە بەخش بێ. چونکە لەئەگەری قەبوڵکردنی ئەم بابەتە رێگای دەربازبوون لە بەئەمنیەتیکردنی هێزە کوردییەکانی بۆ دەکرێتەوە و دەتوانێ بەئاسانی سیاسەتیان لەگەڵ بکات. بەگشتی لە ئێستادا پ.ک.ک خاکی کوردستانی دەوێ نەک کوردستان وەک شوناسێک. بۆیە زۆر بە ئاسانی دەتوانێ شەرعییەتی پەلاماردان بەدەس بێنێ و بگرە بە مافی خۆی بزانێ.


بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌:

 

shoresh-le_rozhhelatawe


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1066
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy