هه‌ڵۆی كوردستان: نیوه‌شه‌وی دوێشه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو "حدك"ـه‌وه به "هه‌ڵۆی كوردستان"ی راگه‌یاند كه كاتژمێر 12:10 خوله‌كی شه‌وی 7/8ی جۆزه‌ردانی 1394، چه‌كداره‌كانی PKK له‌سه‌ر سنووری باشووورو رۆژهه‌ڵات هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز خالید وه‌نه‌وشه‌و پێشمهرهگهیهكیش بریندار بووه‌و شه‌خسی به‌ڕێز خالید وه‌نه‌وشه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ "تۆڕی میدیایی رووداو" پشت راست كرده‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ "هه‌ڵۆی كوردستان" له 2 پێوه‌ندیی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له چیای ههڵگوردو هه‌روه‌ها كه‌سێكی ئاگادار كه نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بێ، بۆی روون بۆوه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك PKK ته‌قه‌ی له ئه‌ندامانی "حدك" نه‌كردووه‌و ئه‌و كه‌سه‌ش كه برینێكی سووكی هه‌یه به هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی نێوخۆیان بووه‌و برینداره‌كه‌ش ناوی "شاخه‌وان"ـه.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك زانیاریی دیكه‌ش له‌مه‌ڕ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه به‌ده‌ست "هه‌ڵۆی كوردستان" گه‌یشتووه كه به‌هۆی بارودۆخی ناسكی سه‌رسنوور، له بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆی ده‌پارێزێ.
"هه‌ڵۆی كوردستان" كه به‌دواداچوون بۆ هه‌واڵ‌و زانیاریی دروست ده‌كا، وێڕای لابردنی هه‌واڵی پێشوو، داوای لێبوردن له خوێنه‌رانی به‌ڕێزی دهكاو هیواداره كه چیتر كه‌سانێك بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت زانیاریی ناڕاست نه‌ده‌نه ده‌ست راگه‌یاندنه‌كان‌و ده‌نگۆ بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌و هیواداریشه تۆڕی میدیایی "رووداو"یش به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ده‌نگۆیه بكات.
پێشتریش له بهرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 1394/3/3ی هەتاوی بەرانبەر بە 24/5/2015ی زایینی هێزەکانی PKK تەقەیان لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كیان به‌ناوی قادر کەریمی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده شه‌هید كرد‌و 3 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌شیان بریندار كرد.
پێوسته بگوترێ رێکەوتی 15ی سەرماوەزی ساڵی 1385 کۆمەڵێک کەس لە پێکهاتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بوونەوە و لە ژیر ناوی " حیزبی دێموکراتی کوردستان" (حدك) چالاکی سیاسی ـ تەشکیلاتی خۆیان لەناوچە کوردنشینەکان دەست پێ‌کرد.
هەتا ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە، بەڵام دانیشتن و کۆبوونەوەکانیان بە مەبەستی یەکگرتنەوە بەردەوامە.
رێبەرایەتی هەر دوو لا پێداگرن لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەو یەکگرتنە روو بدات بەڵام هەتا ئێستا و پاش 8 ساڵ ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەشێوەی جیا چالاکی دەکەن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه بكه:

