هه‌ڵۆی کوردستان

حیزبی دێموکرات: پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵک دەکەین

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای مەحکوومکردنی سی...

مستەفا هیجری: درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوای لە خەڵک کرد کە بە ...

  • ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
  • حیزبی دێموکرات: پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵک دەکەین

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
  • مستەفا هیجری: درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

میدیاى PKK هێرشدەكاتە سەر پارتی و حدكا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

میدیای پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، لەسەر رووداوەكانی كێلەشین هێرشدەكاتە سەر مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان .

 

hersh_-_parti_pdki_2


كادیرێكی PKK بەناوی ئامەد دیجلە لە میدیاكانی ئەو حیزبەدا ، هێرشدەكاتە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان و دەڵێ " كاتێك مرۆڤ تەماشای میدیای پارتی و میدیای پارتی داد و گەشەپێدان AKP دەكات، دەبینین كە ئەو رووداوە شتێكی هەرێمی نییە ، بەڵكو لە دەرەوە پلانی بۆ دانراوە . لەوانەیە ئەو پێشمەرگانەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش كە چوونەتە كێلەشین ، ئەوانیش لە مەسەلەكە ئاگادار نەبن و نەزانن بوونەتە قوربانی چ جۆرە پیلانێك ". ئەو كادیرەیPKK دەڵێ " بەپێی روونكردنەوەكان و زانیاری سەرچاوە هەرێمییەكان ، ئەو رووداوە پێشتر ئامادەكاری بۆ كرابوو".

هەروەها دەڵێ مستەفا هیجری ، سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، " پێش دوو سێ هەفتە لە هەولێر لەگەڵ شاندێكی دەوڵەتی توركیا كۆبووەتەوە، كە كۆبوونەوەكە لەلایەن پارتی رێكخرابوو ، بەڵام سەركردایەتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران تائێستا هیچی لەبارەی ئەو كۆبوونەوەیە رانەگەیاندووە".

هەروەها دەڵێ "هەروەك دەزانین، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بۆ ئەوەی شەڕ دژی ئێران نەكات، لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان دیلكراوە .

ئەوە پیلانی تارانە . بارزانی لەسەر داوای ئێران ، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی پاسیڤ كردووە".

هەروەها دەڵێ ئەگەر حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەیەوێ گەلی رۆژهەڵاتی كوردستان بپارێزێت ، دەبێ شانبەشانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) شەڕ لە بەرامبەر ئێراندا بكات .

لە بەرامبەردا، ئەحمەد کانی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانی و عێراقییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "

من پێموایە ئەو قسانە شاردنەوەی راستییەکانە، ئێمە پێمانخۆش نییە هیچ شەڕ و گرژییەک لە نێوان هێزە کوردستانییەکان رووبدات، ئێمە تەمەننا دەکەین بە راگەیاندنەکانی خۆیاندا بچنەوە".

ئەحمەد کانی باسی بەردەوامبوونی هەوڵەکانی پارتی دەکات بۆ نەهێشتنی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی کە لە نێوان ئەو دوو حیزبەی باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە و دەڵێت "بەدڵنیاییەوە پارتی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەوڵ بدات ئەو گرژیانە نەمێنن، ئەوە گورزێکی کوشندەیە لە پشتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردی دەدرێت، بەتایبەت لەو ماوەیە و لەو کاتە ناسکەی ئێستا کە لەلایەک شەڕی داعش و لەلایەک پرسی سەربەخۆیی کوردستان لە ئارادایە، ئەو شەڕە خزمەتی کەس ناکات".

هەروەها  ئەندامێکی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رەتیدەکاتەوە، کە هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان حیزبی دیموکرات و هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی کرابێت پێش ئەو رووداوە .

سەبارەت بە بەرنامەی حیزبی دیموکرات بۆ سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تەیموور مسەتافایی ئەندامێکی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند

:" تیمەکانی ئێمە لەوێ دەبن بۆ ئەوەی هاتوچۆمان هەبێت بۆ ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئامانجمان ئەوە نییە کە شەڕی چەکداری بکەین و تەنانەت لەو دیو سنووریشەوە ئەگەر هێرشمان نەکرێتە سەر ئێمە دەسپێشخەر نابین بەڵام لەهەر حاڵەتێکدا هێرشمان بکرێتە سەر، پارێزگاری لە خۆمان دەکەین".

رۆژی /24/5/2015 هێزەكانی PKK هێرشیانكردە سەر پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچەی كێلەشین لەنێو خاكی باشووری كوردستاندا ، پاش چەند رۆژ گەمارۆدانیان و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەكی حیزبی دیموكراتی كوردستان گیانی لەدەستدا و سێی دیكەش برینداربوون . حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگەیاند كە ئەوان زۆر هەوڵیاندا ، كێشەكان بە دیالۆگ چارەسەر بكەن ، بەڵام PKK بەپاڵشتی ئێران هێرشیكردە سەر پێشمەرگەكانی ئەوان .

بە سەرپەرەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە وەفدی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی کرێکارانی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و بڕیاردراوە کۆبوونەوەکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا، لە رۆژانی داهاتوو بەردەوام بێت.


بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌:

 

shoresh-le_rozhhelatawe



               
 
 
Text-to-speech function is limited to 100 characters
 
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1181
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy