هه‌ڵۆی کوردستان

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

سەلمێنەری وەحشەتی ئەو ڕێژیمە لە کوردستان وەک ناوەندی خەبات‌و بەربەرەکانی...

حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٤٠ـەمین ساڵی فەرمانی ج...

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات، لە خەڵکە‌و بۆ خەڵکە

"مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنە...

  • پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

    شەممە, 07. 9. 2019
  • حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

    یەک شەممە, 18. 8. 2019
  • مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات، لە خەڵکە‌و بۆ خەڵکە

    چوار شەممە, 14. 8. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پێداچوونه‌وه ‌به‌ په‌یوه‌ندیگرتن ده‌گه‌ڵ موخابراتی ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر یان ‌به‌ تاکتیکی خه‌بات ؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

PDKI_PKK_-_SNOOR_3بو ماوه‌ی ٢٠ ساڵ ده‌چێ که‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌گشتی‌و حیزبی دێموكرات به ‌تایبه‌تی له‌ قووڵایی خاکی باشووری کوردستان دامه‌زراون‌و به‌هۆی جۆری په‌یوه‌ندییه‌کانی هێزه ‌سیاسی یه‌کانی باشوور‌و باردۆخی ناسک‌و ناله‌باری ناوچه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی نه‌ته‌ویی له‌م به‌شه‌ی کوردستان خه‌باتی چه‌کداری خویان ڕاگرتووه‌و کار‌و تێکۆشانی خویان زۆر به‌ر ته‌سک کردووته‌وه. دیاره‌ به‌رته‌سک کردنی خه‌بات له ‌نێوخوی رۆژهه‌ڵات زۆر گران بۆ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات ته‌واو بووه. وێڕای ئه‌وه‌ی به‌هووی مانه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌م به‌شه‌ی کوردستان‌و دوور که‌وتنه‌وه ‌له ‌خه‌لکی رۆژهه‌ڵات وێرای ئه‌وه‌ی زۆر که‌وتنه ‌به‌ر لۆمه‌و گازنده‌ی ناڕه‌وای زۆر لاێنی سیاسی به‌شه‌کانی تری کوردستان‌و خه‌لکی رۆژهه‌ڵاتیش له‌مباره‌وه ‌ڕه‌خنه‌ی خویان ئاراسته‌ی ئه‌م حیزبانه‌ده‌کرد. زۆر جار له‌لایان ڕێبه‌رایه‌تی‌و سیاسه‌تمه‌دار‌و نووسه‌ر‌و چالاکڤانه‌کانی به‌ناو سه‌ر به‌خوو‌و گرێجدراو به‌و حیزبه ‌خوبه‌زلزانانه‌ ده‌که‌وتنه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ی زۆر دور له‌ ئه‌ده‌ب‌و زمانی سیاسی. زۆر جار به‌گاڵته‌و پێکه‌نینه‌وه ‌باسی حیزبه ‌رۆژهه‌ڵاتییه‌کانیان ده‌کرد‌و به‌تایبه‌تی حیزبی دێموکڕات به‌که‌مپ نشین‌و پاسیڤ ..... ناو ده‌برد.

که‌مپ نشینی یه‌ک که ‌له ‌پێناوی پاراستنی ده‌سکه‌وتی خه‌لکی باشوور بووه ‌ئێمه به‌ئیفتخاره‌وه ‌باسی لێ ده‌که‌ین‌و ئێستاو‌و له‌مێژووش دا بو ئێمه ‌ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان جێگای سه‌ربه‌رزییه‌و به‌باشی باس ده‌کرێت. دیاره ‌ئه‌گه‌ر نووسه‌ری به ‌ئینساف‌و نیشتمان په‌روه‌ر په‌یدا بن‌و دور له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبی باسی مێژووی کوردو فیدا کردنی خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتییه‌کان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی پارچه‌یه‌کی تری کوردستان بکات.

به‌داخه‌وه ‌وێڕای ئه‌وه‌ی که ‌ئێمه ‌رۆژهه‌ڵاتییه‌کان خومان ده‌که‌ینه‌ قوچی قوربانی خه‌باتی هه‌موو پارچه‌کانی تری کوردستان، بڵام ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ناشایست له‌پێناوی شاد کردن‌و رازی کردنی دۆژمنانی گه‌لی کورد وڵامی چاکه‌و قوربانی دانی ئێمه‌یان داوه‌ته‌وه. جێگای داخه ‌که ‌حیزبه‌کانی هه‌موو پارچه‌کان له‌ دووستایه‌تی‌و جوری دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ دامۆ ده‌ستگا موخابرایه‌تیه‌کانی ئێران به‌ر ده‌وام ئێمه‌یان کردووته ‌قوربانی‌و فیدای په‌یوه‌ندییه ‌ناسالمه‌كانی خویان .

 

pkk_pewandi_dagirkar_-_1


په‌ویوه‌ندی گرتن ده‌گه‌ڵ موخابرات‌و ده‌وڵه‌ته‌کانی درواسێی کوردستان مافی هه‌موو حیزبێکی کوردییه‌و ئێمه‌ش کاتی خومان ده‌گه‌ڵ عێراق هه‌مان بووه، به‌ڵام مافی هێج هێزێکی کوردی نییه ‌ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ‌به‌ شێوه‌یه‌ک دامه‌زرێنێ که ‌خه‌باتی پارچه‌یه‌کی تری کوردستان بکرێته ‌ئامانج‌و شه‌رتی درێژ پێ دانی ئه‌م خه‌باته ‌ناڕه‌وایه. هه‌موو هێزێکی شوڕشگێر‌و خه‌باتکار پێویستی به‌ یارمه‌تی‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌و تیمار کردنی بریندار‌و ماڵ‌و منداڵ هه‌یه‌تی، به‌ڵام نه‌ک به‌هه‌موو نرخێک‌و به‌شێوه‌یه‌ک بێت که‌نه‌توانێت به‌ره‌و دوواوه‌بگه‌ڕێته‌وه‌.

هیچ هێزێکی کوردی بوی نییه ‌ببێته ‌پاسه‌وانی سنووری ده‌وڵه‌ته‌کی داگیر که‌ر له‌پێناوی قازانج‌و به‌ر ژه‌وه‌ندیی کاتی‌و ته‌سکی حیزبی‌و بو ئه‌م شێوه‌ په‌یوه‌ندییه ‌جوره‌ها پاساو بێنته‌وه‌. هه‌ر شێوه ‌په‌یوه‌ندییه‌ک که‌ به‌نرخی پێشێل کردن‌و ژێر پێنانی سه‌روه‌ری حیزبێک یان حیزبه‌کانی تری پارچه‌یه‌کی تری کوردستانه‌وه ‌هاتبێته‌ دامه‌زراندن ده‌چێته ‌خانه‌ی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌و ده‌بێ له‌مێژوودا بو نه‌وه‌کانی داهاتوومان تۆمار بکرێن.

حیزبێک که‌ خوی وه‌ک هه‌موو حیزبه‌کانی تری رۆژهه‌ڵات بسته‌خاکی خوی له‌هیج کوێ به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌،ناکرێت به‌بیانوی جوراوجور ببێته‌ به‌ربه‌ستی خه‌باتی هێزيکی تری کوردستانی که ‌وه‌ک خوی میوانه ‌له‌سه‌ر خاکی به‌شێکی تری کوردستان.

به‌داخه‌وه‌له‌م چه‌ند رۆژه‌ی ئه‌خیر به‌هوی ئه‌م جوره‌ په‌یوه‌ندییه‌ی ناسالم ده‌گه‌ڵ وڵاتێکی داگیر که‌ری کوردستان حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران که‌وته‌ به‌ر هێرشی چه‌کداری پارتی کرێکارانی کوردستان‌و شه‌هیدێک‌و سێ برینداری لێکه‌وته‌وه‌. دیاره‌ پاساوی پ.کا.کا ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ قورخکراوی ئێمه‌یه‌و نابێت ئێوه ‌لێره‌وه‌ هات‌و چووی رۆژهه‌ڵات بکه‌ن؟!

ڕه‌نگ بێت ئه‌م، پاساو هێنانه‌وه‌یه ‌بۆ لا يه‌نگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان دروست بێت‌و ئه‌م مافه ‌به‌ گه‌ریلا بده‌ن که‌ چون پێیان خوش بێت به‌قه‌وڵی خویان له ‌ناوچه‌ی پاراستنی میدیای خویان هه‌ر هه‌ڵسۆکه‌وتێک که ‌پێیان گۆنجاو‌و باش بێت له ‌به‌رامبه‌ری لاێنی تر بیکه‌ن‌و پاساوه‌کانی حیزبه‌که‌شیان بویان جێگای باوه‌ڕ‌و نه‌گوڕ بن.

به‌ڵام دیوی شاواره‌ی ئه‌م شێوه‌ هه‌لسۆکه‌وتانه‌ ی پ.کا.کا بو لاینگران‌و ئه‌ندامانی شاراوه‌یه‌ که‌ شێوه‌ی نادرۆستی په‌یوه‌ندییه‌کانی پ.کا.کا یه ‌ئه‌م مافه ‌بو گه‌ریلای له‌م شاخه‌ڕه‌ق‌و ته‌قه‌ی ده‌ستبه‌ر کردووه‌ که‌هه‌ر هێزێکی رۆژهه‌ڵاتی رۆی له‌سنووری رۆژهه‌ڵات کرد ده‌بێ بومان پێشی پێ بگریت‌و به‌هه‌ر شێوه‌و هه‌ر نرخێک بێت. دیاره‌ ئه‌م کرده‌وه‌يه‌ى ‌پارتی کرێکارانی کوردستان که‌ به‌ داخه‌وه ‌له ‌به‌رامبه‌ری حیزبی دێموکڕات تووشی هات سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌یه ‌که ‌پ.کا.کا له‌چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێشیش له‌به‌رابه‌ر یه‌کیه‌تی شورشگێرانی کوردستانی ئێران تووشی هه‌مان هه‌ڵه‌هاتووه‌و ئه‌وه‌ی به‌ دژی حیزب کردوویه‌تی درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی هه‌ڵه‌یه ‌که‌ بووه‌ هووی شه‌هید بوونی ٩ که‌س له‌ تێکۆشه‌رانی روژهه‌ڵاتی‌و له ‌سنووری پیرانشار هه‌ر ئه‌وکات جه‌نازه‌یان ته‌حویلی سپای پاسداران کرانه‌وه‌. به‌داخه‌وه‌تا ئیستاش پ.کا.کا بو ئه‌م کرده‌وه‌یه ‌قیزه‌ونه‌ی که‌ ده‌ر حه‌ق به ‌یه‌کیه‌تی شوڕشگێرانی کرد پاساو دێته‌وه.

هه‌موو ئه‌و شێوه ‌هه‌لسۆ که‌وتانه‌ی پ.کا.کا‌و زۆری تریش که‌ ئه‌نجامی داون جگه ‌له ‌خزمه‌ت به‌ دۆژمنان هیچ خزمه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی بو گه‌لی کوردی به‌دوواوه‌ نابێت‌و پارتی کرێکاران ئه‌گه‌ر ئێستاش به ‌هوی خو به‌زلزانین حازر به‌په‌شیمان بوونه‌وه ‌له‌م کردارانه‌ نه‌بووه ‌نییه‌، به‌ڵام له‌داهاتوودا بو هه‌موو لایه‌ک ڕاستی ئه‌م شێوه‌ په‌یوه‌ندی گرتنه‌ ده‌گه‌ڵ ئێران روون ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و ده‌م پارتی کرێکارانی کوردستانه‌ که ‌له‌م کرده‌وانه‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.

بوێه من پێم وایه ‌ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ به ‌سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی خویدا بکاته‌وه ‌پ.کا.کا یه‌نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌هێزه‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌کان له‌به‌ر خاتری قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی پ.کا.کا ده‌گه‌ڵ ئێران به ‌تاکتیکی خه‌باتی خویان له‌نێو خاکی رۆژهه‌ڵات. تاوانی هێزه ‌رۆژهه‌ڵاتییه‌کان‌و به‌ تایبه‌تی حیزبی دێموکرات نییه ‌که ‌پارتی کرێکاران له‌پێوه‌ندی خوی دا ده‌گه‌ڵ سپای پاسداران تووشی هه‌ڵه‌ی سیاسی گه‌وره‌ هاتووه ‌ئه‌ونده‌ چویته ‌پێشه‌وه‌ ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌دووا. که ‌مه‌جبوور بکرێت خه‌باتی ئێمه‌ له‌م پێناوه‌دا بکاته ‌قوچی قوربانی‌و خوێنی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی برژێت تا ئاغاکان لێ ڕازی بن. ئێمه ‌تاکتیک‌و شێوه‌ی خه‌باتی خومان درێژه‌پێ ده‌ده‌ین‌و روی خه‌باتی ئێمه‌ش له‌ رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ نه‌ک پارتی کرێکارانی کوردستان. ئێمه ‌ئه‌م قوناخه‌ی خه‌بات که ‌له‌رۆژهه‌ڵات خه‌ریکه ‌ده‌ست پێ ده‌کات له‌ژێر گوشاری پ.کا.کا‌و هاوپه‌یمانه‌کانی ناوه‌ستێنین‌و درێژه‌پێ ده‌ده‌ین. ئه‌وه‌ی که ‌له‌مباره‌وه ‌ده‌گه‌ڵمان بکه‌وێته‌ دیالۆگ‌و گفتگوو حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه ‌نه‌ک هێزێکی میوانی وه‌ک پ.کا.کا دیاره‌ له‌مباره‌وه ‌یکگرتوويی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتیش تا ئێستا رۆل‌و نه‌قشی خویان گێراوه‌و جێگای دڵخۆشی ڕه‌زامه‌ندی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستانه‌.

بوێ من پێم وایه‌ پارتی کرێکارانی کوردستان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تری مێژوويی تووش هات که ‌رووی چه‌که‌کانی خوی کرده‌ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران‌و به ‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێم پ.کا.کا دێر یان زوو بو ئه‌م بڕیاره‌ هه‌ڵه‌یه‌ که‌ تووشیان کردووه‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه. چون ئه‌م شه‌ڕه‌و پێش پێ گرتنه ‌ئه‌رکی پ.کا.کا نه‌بوو به‌س پێ یان ئه‌نجام داوه. باشتر وایه ‌هه‌ر جی زۆتر ده‌ستی ئاشتی‌و برایه‌تی هێزه ‌رۆژهه‌ڵاتییه‌کان به‌گشتی‌و حیزبی دێموکڕات به‌تایبه‌تی بیگوشێت‌و ئه‌م ڕه‌وشه‌ ئالۆزه ‌درێژه ‌پێ نه‌دا‌و به ‌قازانجی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کوردستان نییه‌و چاکه‌ی رۆژهه‌ڵاتییه‌کانیش له‌بیر نه‌کات.


بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌:

shoresh-le_rozhhelatawe


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 994
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy