ڕه‌نگه هه‌ندێ كه‌س پێیان سه‌یر بێ كه بۆچی وه‌ها ناوێكم بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته دیاری كردووه. ڕه‌نگه هه‌ندێ كه‌سیش پێیان وابێ كه جۆرێك ده‌مارگرژیی زاڵه به‌سه‌ر نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌داو به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بچێته خانه‌ی حیزبیگهرییهوه. به‌ڵام له ڕاستیدا دوو هۆكاری سه‌ره‌كیم هه‌ن بۆ ناودێری كردنی ئه‌م بابه‌ته.
یه‌كه‌م:
كۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌و فاكتم له‌به‌رده‌ستدایه‌و هه‌روه‌ها بۆ خۆیشم له نێوان ساڵه‌كانی 1377 تا 1379ی هه‌تاوی، بینه‌ری هه‌ندێ ڕاستیی بووم له پێوه‌ندیی ئه‌وه‌یكه كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاسته‌وخۆ پاڵپشتی له پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه كردووه. به تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه عه‌بدوڵڵا ڕه‌مه‌زانزاده پارێزگاری پارێزگای سنه بوو. له‌و كاته‌دا به ڕاشكاوانه باسی پاڵپشتی كردن له پێ كاكا له ئارادا بوو. به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته ده‌ركردنی مۆڵهتو ئیزنی خۆپیشاندان دژی ده‌وڵه‌تی توركیه له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركردنی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له كنیاو هاوكاری هه‌مه لایه‌نه‌ی كۆماری ئیسلامی له باری لوجستیكییو كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پێ كاكا له ورمێ‌و تاران بوو. له‌و كاته‌دا جگه له‌وه‌یكه سه‌ركرده‌كانی پێ كاكا له ده‌روازه‌ی ئێرانه‌وه هاتووچۆی ئۆرووپایان ده‌كرد به‌ڵكوو به‌ناو هه‌ڤاڵانی پێ كاكا به ئازادانه له شاره‌كانی كوردستان دهگهڕانو بانگه‌شه‌یان بۆ سیاسهتو دروشمه بریقه‌داره‌كانی پێ كاكا ده‌كرد. هه‌ڵبه‌ت هێشتا له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوێك له پژاك له ئارادا نه‌بوو. به‌هه‌ر شێوه ئه‌وه قۆناخێ بوو كه هه‌موو كه‌سێ به ئاشكرا ده‌یزانی كه پێوه‌ندییه‌كی گهرمو گوڕ له نێوان پارتی كرێكارنی كوردستانی توركیه‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران له ئارادایه. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ لێره‌شدا باسی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌م پێوه‌ندییه له نێوه‌ڕۆكی خۆیدا هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌و ده‌توانین بڵێن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پاساوهه‌ڵگره. به‌ڵام كاتێ ئه‌م پێوه‌ندییه به شوێنێك ده‌گات كه خه‌سار به خهباتو جووڵانه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی كوردستان جگه له جوگرافیای سیاسی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه واته خودی باكووری كوردستان ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و كات ده‌توانین ڕه‌خنه بگرین له بنه‌ماكانی ئه‌و پێوه‌ندییه. یه‌كه‌م جار كاتێ ڕه‌خنه هاته‌وه سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی نێوان پێ كاكاو كۆماری ئیسلامی ئێران كه پاش ڕووداوه‌كانی ڕه‌شه‌مه‌ی 1377ی هه‌تاوی‌و كوشتن‌و بریندار كردن‌و زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه كردنی به ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی كوردستانی ئێران، به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجالان بكه‌رانی ئه‌و ڕووداوه‌ی به دارده‌ستی ئیسراییل‌و ئه‌مریكا شوبهاندو له كۆماری ئیسلامی داوای لێبوردنی كرد. دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه پێوه‌ندییه‌كانی پێ كاكاو كۆماری ئیسلامی ههورازو نشێوی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه به‌ڵام هیچ كات ئه‌م پێوه‌ندییانه نه‌گه‌یشتنه ئاستێ كه بپسێن یان ئه‌وه‌نده‌ش گهرمو گوڕ بن كه له لای بیروڕای گشتیی زۆر زه‌ق بن. تا ڕووداوه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌ودانی شاخی جاسووسانو ڕاده‌ست كردنی به‌شێك له خاكی كوردستان به جاش‌و پاسداره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی داعش‌و ڕووداوه‌كانی سووریه‌و هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و هاوپه‌یمانیی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه‌و كۆماری ئیسلامی ئێران‌و درێژه‌كێشانی ئه‌م ڕه‌وته تا هێرشو په‌لاماری هێزه‌كانی پێ كاكا بۆ سه‌ر كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له چه‌ن ڕۆژی ڕابردوودا. به‌هه‌ر شێوه ئه‌گه‌ر كه‌سێك چووكه‌ترین شه‌می سیاسی هه‌بێت زۆر به ئاسانی ده‌توانێ ئاڵقه‌كانی زنجیری ئه‌م پێوه‌ندییه به جوانی بۆ خۆی ده‌سنیشان بكات.
دووهه‌م:
چهواشهكارییو به‌ڵاڕێدابردنی ڕاستییه‌كان یه‌كێك له ئامرازه سهرهكییو به‌هێزه‌كانی دیكتاتۆره‌كان‌و یه‌ك له‌وان كۆماری ئیسلامی ئێرانه. وادیاره له‌م به‌شه‌شدا پارتی كرێكارانی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كردووه بهسهرباشقهی خۆی‌و به نموونه‌هه‌ڵگرتن له كار‌و كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ده‌ستی داوه‌ته چه‌واشه كردن‌و به‌ڵاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی كۆمه‌ڵگای وشیاری كوردستان له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كێشه‌و ئاریشه‌كانی ئه‌م دوواییانه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه كۆمۆنیسیتی، سووسیالیسیتی، ناسیۆنالیسیتی، ئێنترناسیۆنالیسیتی، ماركسیست ئیسلامیستییو ئاپۆییستیو كۆمه‌ڵێ ئیسمی دیكه كه ده‌رخه‌ری نه‌بوونی ستراتژییهكی ڕوونی ئه‌م ڕێكخراوه‌ن بۆ به‌رده‌وامی له كار‌و چالاكییه سیاسیه‌كانی خۆیدا. به‌ڵام ئه‌وه‌یكه ڕوون‌و ئاشكرایه پارتی كرێكارانی كوردستان به هۆی نه‌بوونی ستراتژییهكی یه‌كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجهكانیو چه‌ن ده‌نگبوونی ڕێبه‌رایه‌تی له نێو ئه‌م ڕێكخراوه‌دا تووشی قه‌یرانێكی هه‌مه لایه‌نه بووه كه ناچار بووه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵ بدات به یه‌كێك له هێزه هه‌رێمییه‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌داخه‌وه له نێو ئه‌و هێزانه‌دا، ئه‌م ڕێكخراوه كۆماری ئیسلامیی ئێرانی هه‌ڵبژاردووه‌و ده‌توانین به ئاشكرا بڵێین، پارتی كرێكاران جگه له‌وه‌یكه بووه‌ته شاڕێیه‌كی تڕانزیتی بۆ گواستنه‌وه‌ی چهكو چۆڵ‌و ماده‌هۆشبه‌ره‌كان به دڵنیاییشهوهو به‌داخه‌وه بووه‌ته كرێكاری ئامانج‌و به‌رنامه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و به‌دوور له هه‌ر چه‌شنه دهمارگرژییهك بووه‌ته دارده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌و پلانه‌كانی ئه‌م ڕێژیمه له به‌شێك له جوگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤییندا. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌یران له ڕێبهرییو نه‌بوونی ستراتژییهكی یه‌كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ناڕوونه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه. بۆیه باسی ئامانجی ناڕوون ده‌كه‌م چونكوو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ ڕوون نییه كه پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه چی دهوێو له داهاتووی هاوكێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤیینو به تایبه‌ت جوگرافیای كوردستاندا به ته‌مای چییه.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان به ته‌مایه كه باڵ بكێشێ به‌سه‌ر هه‌موو جوگرافیای كوردستاندا‌و وه‌ك به‌رنامه‌و پێڕهوهكهی ـ هه‌ڵبه‌ت ئه‌وییش زۆر گونگو نامفهوومه ـ هه‌ستێ به یه‌كسان سازیی كۆمه‌ڵگای كوردستان، به ته‌ئكید ده‌بێ بڵێین له‌م پلانه‌یدا شكست دهخواتو هاوكێشه سیاسیهكانو پێشكه‌وتنه‌كانی دونیای ئه‌مڕۆ به ئێمه‌ی سه‌لماندووه كه داهاتووی جیهان شوێنێكی به‌رته‌سك‌و ته‌نگه بۆ سیستمه دیكتاتۆرییه‌كان. بۆیه به‌داخه‌وه هێشتا پارتی كرێكارانی كوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌شدا كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كردووه به سه‌رباشقه‌ی خۆی‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه پێكهاته‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و ڕێژیمه دژه‌گه‌لییه له ڕێكخراوه ناڕوونه‌و ترسهێنهرهكهی خۆیدا په‌یڕه‌و بكات.
ئاكامی ئه‌م دوو هۆكاره:
هه‌ر به پێی ئه‌م دوو هۆیه وێناچێ كه پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه له بیری چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات‌دا بێ‌و وادیاره به دنه‌دانی ئێران‌و پاڵپشتیی كاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازیی ئێران تا ئه‌و شوێنه‌ی كه بۆی ده‌كرێ كۆسپ ساز بكات له ڕێگه‌ی دانووستاندا به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئاشتی‌و وازهێنان له‌و سنووره‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه مافی ئه‌وه‌ی نییه كه له پاوانی خۆیدا ڕایبگرێو ئیزن نه‌دات هیچ هێزێكی دیكه له‌و سنوورانه‌وه جموجۆڵ بكات. ڕه‌نگیشه به خه‌یاڵی خۆی ئه‌وه‌نده زه‌خته‌كه‌ی زۆر بكات كه هێزه‌كانی حیزبی دێموكرات‌و خودی حیزبی دێموكرات ناچار به پاشه‌كشه بكات. به‌ڵام خافڵه له‌وه‌یكه ئاراستهبهندیو ڕیزبه‌ندی هێزه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤیینو به تایبه‌تی كوردستان گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر هاتووه‌و ئه‌گه‌ر پێ كاكا خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارییانه‌دا ئابدهیتو به‌ڕۆژ نه‌كاته‌وه مه‌حكوومه به لاواز بوون‌و ته‌ریككه‌وتنه‌وه.
به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندی ئه‌م بابه‌ته به‌ڕێ كردنی دووكه‌سه بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ حیزب‌دا به چاوه‌دێریی حكووومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هیچكامیان ڕۆڵ‌و ده‌ورێكیان نییه له بازنهس سیاسهتدانانو بڕیاردان له‌م ڕێكخراوه‌دا، چونكوو یه‌كیان فوسیلێكی مهعلووموڵحاڵی په‌ككه‌وتووه كه كه‌س حسێبی له‌سه‌ر ناكات‌و له هیچ كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یك حسێبی بۆ ناكرێت‌و ئه‌وی دیكه‌شیان ته‌نیا گوته‌بێژی هه‌ندێ ڕاسپارده‌ی دهسڵاتبهدهستانی سه‌ره‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه پێ كاكا ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی زۆر ناسیاسیانه له‌ده‌ست دا‌و به كرده‌وه سه‌لماندنی كه له‌ژێر ئامۆژگاری‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ئاماده نییه ئه‌م كێشه‌یه له ڕێگه‌ی ئاشتیخوازانه‌وه چارسه‌ر بكرێت‌و ده‌یهه‌وێ له ئه‌هرۆمی هێزو چه‌ك له‌م پێوه‌ندییه‌دا كه‌ڵك وه‌ربگرێ، بێ ئاگا له‌وه‌یكه حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی پاشایه‌تی پههلهوییو حكوومه‌تی دڕنده‌ی ئاخووندی به درێژایی حه‌فتا ساڵ" نه‌یانتوانی به چهكو چۆڵ‌و زه‌برو زهنگو تیرۆر، پاشه‌كشه به جووڵانه‌وه‌ی ڕه‌وای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن، ئێستا پێ كاكا به بێ هیچ پشتیوانییه‌كی مه‌عنه‌ویی له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانی ئێرانه‌وه چۆن ده‌یهه‌وێ پاشه‌كشه به هێزێك بكات كه یه‌كه‌م هێزی مودێڕنی كوردی له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان بووه.
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
ـ پاسداره‌كان به هاوكاری PKK ته‌قه‌یان له پێشمه‌رگه كردووه
ـ چه‌ندین چه‌كداری PKK بوونه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكرات
ـ گفتگو با مصطفی هجری دبیرکل حزب دمکرات کردستان ایران درباره درگیری مسلحانه با نیروهای پ ک ک
ـ پەکەکە مرزبانان غیور جمهوری اسلامی ایران!
ـ پەیامەكانی پەكەكە ئامانجی ئاوەژوویان پێكا
ـ فه‌رمانده‌یه‌کی حیزبی دێمۆکڕات: به هیچ جۆر شه‌ڕی براکوژی ناکه‌ین
ـ حیزبی دێموكرات پاشه‌كشه ناكا
ـ پەکەکە لە "شەڕ بۆ چوارپارچەی کوردستانەوە" تا "شەڕ لەگەڵ چوار پارچەی کوردستان"
ـ پەیامێک لە بارزانییەوە بۆ حدکا و PKK
ـ سهڕهڕۆیی پێ كاكا بوو به هۆی لێدانی ستارتی شه‌ری قڕێژی براكوژی
ـ دەقی ئەو نامەیەی پێش شەڕەکە حیزبی دیموکرات بۆ KCK ی ناردووە
ـ ناو‌و وێنه‌ی 3 برینداره‌كه‌ی حیزبی دێموكرات
ـ راگەیەنراوی کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا لەبارەی شەهیدبوونی قادر کەریمی
ـ بۆ پەکەکە ئەم خیانەتە نەتەوەییەی دیکەشی ئەنجامدا؟
ـ كومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا ناوی شەهیدەکەی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکەی بڵاو کردەوە
ـ يهكیهتیی نیشتمانی تۆمه‌ت له حیزبی دێموكرات‌و پارتی دێموكرات ده‌دا
ـ چه‌ندین هه‌زار كه‌س ئاماده‌ییان بۆ شۆڕش له رۆژهه‌ڵات ده‌ربڕیوه
ـ هۆشدارییەکی تووند لە پەرلەمانی کوردستانەوە
ـ حیزبی دێموکرات راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی PKK بـڵاو کردەوە
ـ كۆمەڵە: پشتگیری خۆمان بۆ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەردەبڕین
ـ پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دێموكرات له‌لایه‌ن PKK شه‌هید كرا
ـ حیزبی دێموكرات پەیامهێنەری ئاشتییە، بەڵام زۆر لە كەس قبووڵ ناكات
ـ ئەمرۆ دێموکرات سبەینێ نۆرەی ئەوانی دیکەشە (هەڵویستەیەک دژی کردەوەی زۆردارانەی PKK )
ـ وتووێژ یان پاشه‌کشه‌ی پ.کا.کا له‌م بڕیاره‌ی خوی به‌بێ قهیدو شه‌رت
ـ شۆڕش له رۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێكرده‌وه

