دیمانه: تارا و سالار
مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی میدیا تیشكده‌خاته سه‌ر هۆكاره‌كانی دامركاندنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی ئێران و راوسه‌رنجی خۆی له‌مه‌ڕ دۆزی سیاسیی كورد و گۆڕانكارییه‌كانی رۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه و جیهان ده‌خاته‌ڕوو، ئێمه لێره‌دا به‌شێك له‌و وتووێژه ده‌خه‌ینه به‌ر دیده‌ی خوێنهرهان:
میدیا: ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا و ئێران بۆ سه‌ر باشووری كوردستان چ خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌كرێ؟
مسته‌فا هیجری: پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی وڵاتانی ئێران و توركیا و سوریا. وه‌ك ئاشكرایه سوریا هێشتاكه بارودۆخه‌كه‌ی له‌بار نه‌بووه تاوه‌كو ده‌خاله‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، بهلاَم ئه‌و ولاَتانه له سه‌ره‌تای دروستبوونی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیانداوه كۆسپ له به‌رده‌میدا دروست بكه‌ن، به‌شێكی به‌رنامه‌ی هێرشه‌كانی ئێران و توركیاش بۆ سه‌ر سنووهرهكانی هه‌رێمی كوردستان كه به بیانووی بوونی پژاك و په‌كه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا ده‌بینم. چونكه ئێستا خه‌ڵكی سڤیل و بێده‌سه‌ڵات ده‌كوژرێن كه دانیشتووی ئه‌و سنوورانه‌ن، ئه‌گه‌ر پژاك و په‌كه‌كه‌ش نه‌بووایه، ئه‌وان به پیلان و بیانووی دیكه له دژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وه‌ستانه‌وه.
میدیا: له لایه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی بازرگانی و دیپلۆماسی له نێوان باشووری كوردستان و ئێران و توركیا له په‌ره‌سه‌ندندایه و له لایه‌كی دیكه‌وه توركیا و ئێران هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سنووره‌كانی باشووری كوردستان و سه‌روه‌رییه‌كانی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. ئه‌وه چ پێناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت؟
مسته‌فا هیجری: به بۆچوونی من مه‌سه‌له‌كه دوولایه‌نه‌یه، ئه‌و حكومه‌تانه هاتوون سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا و خودی هه‌رێمی كوردستانیش پێویستی به‌وه هه‌یه، بۆیه روخسه‌تی ئه‌وه‌ی پێداون و قازانجه‌كه‌شی بۆ هه‌ر دوو لایه‌نه‌كه‌یه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتان و ته‌نانه‌ت ئێران و توركیاش سیاسه‌تێكی ژیرانه بووه، تاوه‌كو بێن له هه‌رێمه‌كه‌دا كار و پڕۆژه‌ی پێویست ئه‌نجام بده‌ن، نابێ ئه‌وه‌شمان له بیربچێته‌وه كه راگرتنی ئه‌و كار‌و پڕۆژانه‌ی ده‌ستپێكراون، ئه‌وه‌نده‌ی زیان له ئابووری هه‌رێم ده‌دات، ره‌نگه زیان له ئابووری ئه‌و وڵاتانه نه‌دات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئیعتیرازاتێكی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و سنووربه‌زاندنه‌ی ئێران و توركیا،به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیلانێك هه‌بی بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی پ پله‌به‌پله ێوهندییه بازرگانیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه ئاكامی باشی ده‌بێ.
میدیا: بۆچی ئه‌مریكا و عێراق له‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ئێران و توركیا بێده‌نگن؟
مسته‌فا هیجری: به تێڕوانینی من عێراق له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا به ئه‌ركی سیاسییانه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه، چونكه ئه‌و ناوچه سنوورییانه به‌شێكن له عێراق، بۆیه پاراستن و به‌رگریكردن له‌و ناوچانه وه‌زیفه‌ی حكومه‌تی عێراقه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باس له ئه‌مریكا بكه‌ین، ئه‌وه مه‌سه‌له‌كه جیاوازه، هه‌م پژاك و هه‌م په‌كه‌كه له لای ئه‌مریكا له لیستی تیرۆریستین، بێگومان ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر یارمه‌تی دژبهرهكانیش نه‌دات، ئه‌وا به‌رگری ناكات له‌و دوو هێزه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش ئه‌و ئه‌مریكییانه‌ی له عێراقن رایانگه‌یاند به مه‌رجێك عێراق داوا بكات، ئاماده‌ن هێزه‌كانیان بۆ پاراستنی سنووره‌كان بنێرن، دیاره عێراقیش تائێستا ئه‌و داوایه‌ی نه‌كردووه.
میدیا: چ خوێندنه‌وه‌یه‌كتان بۆ گفتوگۆكانی دهسهلاَت و ئۆپۆزسیۆن له باشووری كوردستان هه‌یه؟
مسته‌فا هیجری: به بۆچوونی من ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر سروشتییه و داواكاری خه‌ڵك له‌هه‌ر شكڵێكدا بێت مافی خۆیانه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌پێی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دیموكراسی دامه‌زراوه، ئه‌حزابی ئۆپۆزسیۆنیش به‌پێی یاسا به ره‌سمی ناسراون، هه‌قیان هه‌یه بیروبۆچوونی خۆیان مه‌تره‌ح بكه‌ن، ته‌وافوقی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌ر بناغه‌ی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك شتێكی ئوسولییه و پێویسته به دانیشتن و وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ناكۆكانه‌ی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ته‌وافوق بكه‌ن. به‌گشتی دانیشتن و وتوێژ به له‌به‌ر چاو گرتنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كارێكی دروسته و ئوسووڵه‌ن ده‌بێ وابێ.
میدیا: ئایا له ئاستی جیهانیدا ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه ره‌خساوه كه كوردیش كیانێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، ئایا باشووری كوردستان ده‌توانێت ده‌سپێكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردییه بێت؟
مسته‌فا هیجری: به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی دوور له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردی تێدا دابه‌شبووه، له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا مه‌تره‌ح نه‌بووه، ناوه‌نده‌كانی بڕیار له دونیادا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ سه‌یر بكه‌ن، به‌رنامه‌شیان بۆی نییه. سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌رێمیش پێموایه تا ئێستاش به‌شێك له خه‌ڵكی شۆڤینی هه‌یه له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا كه زۆر زیاتر له ئێران و توركیا موخالفی حكومه‌تی هه‌رێمن و له هه‌موو فرسه‌تێك ده‌یانه‌وێ كێشه دروست بكه‌ن بۆ هه‌رێمی كوردستان. بهلاَم ده‌كرێ حكومه‌تی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی زۆر ژیرانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌لانه بكات و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات و هیچ زه‌مینه‌یه‌كی دامه‌زراندنی حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆ نه له ناوخۆ و نه له ده‌ره‌وه وجوودی نییه.
میدیا: ئه‌و لێكترازان و جیابوونه‌وانه‌ی نێو حزبه‌كانی رۆژههلاَتی كوردستان جگه له‌وه‌ی جۆره نائومێدییه‌كی لای هاولاَتی كورد دروستكردووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێ كه ناڕاسته‌وخۆ له ژێر كاریگه‌ری پیلانه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێران‌دا بووه، ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟
مسته‌فا هیجری: ئاشكرایه كۆماری ئیسلامی ئێران حه‌زی له چاره‌ی هیچ رێكخراوێكی ئۆپۆزسیۆنی كوردی یان هه‌ر تاكێكی ئازادیخواز نییه، هه‌میشه له بهرنامهڕێژیدابووه له دژی ئازادیخوازان، هه‌ركاتێكیش كێشه‌یه‌ك په‌یدا بووبێت له نێوان رێكخراوه سیاسییه‌كان، كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌گه‌ر پێكهێنهریشی نه‌بووبێت، به‌ڵام سوودی خۆی لێ وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی سروشتییه لای ئه‌وان، بهلاَم به‌گشتی ده‌كرێ ئه‌و كه‌موكوڕییانه بگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی خودی حزبه كوردییه‌كان، هۆی سه‌ره‌كیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاشنانه‌بوونی ئه‌حزابی كوردی به دیموكراسی و هاوكاری نه‌كردنی یه‌كتر و نه‌بوونی ئه‌زموونی كاری هاوبه‌شیان، هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی شهخسیو گرووپی هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئینشیعابهكان بووه. له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران تاوه‌كو ئێستا، جگه له چه‌ند جیابوونه‌وه‌یه‌ك كه مه‌سه‌له‌ی ئایدۆلۆژی و بیروباوه‌ڕ بووه، كه له واقیعدا قابیلی تهوجیهبوون، ئه‌وانی دیكه مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌خسی بووه و ئه‌وانه‌ی كه جودا بوونه‌ته‌وه نیشانیانداوه كه هیچ شتێكی نوێیان پێ نییه، تا ئیزافه‌ی بكه‌ن به سه‌ر به‌رنامه‌كانی ئه‌و حزبه‌ی كه پێشتر لێی جودا بوونه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه ئێمه‌ی كورد ته‌مرینی دیموكراسیمان نییه.
میدیا: شه‌پۆلی سه‌وز كه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانی له ئێران لێكهوتهوه، پێش ئهوبزافه كه‌وت كه به به‌هاری عه‌ره‌بی ناوی ده‌بردرێ، بهلاَم بۆچی وا زوو دامركایه‌وه؟
مسته‌فا هیجری: جیاوازی زۆر هه‌یه له نێوان ئه‌و جولانه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن به‌هاری عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ جولاَنهوهی سه‌وز، له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی جولانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی زیاتر توێژی هه‌ژار و ده‌ست ته‌نگ له شه‌قامه‌كاندا به‌شداربوون به مه‌به‌ستی گۆڕانی حكومه‌ت تاوه‌كو به دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دیكه ژیان و گوزه‌رانی باشتر بۆ خۆیان بخولقێنن. بهلاَم جولاَنهوهی سه‌وز، داوای چاكسازی یان ریفۆرم له رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ده‌كرد، ئه‌و رژێمه‌ش ریفۆرم هه‌ڵناگرێ و جیهانبینییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه كه ئاڵوگۆڕی تێیدا روونادات. ئه‌و توێژه‌ش كه هاتنه سه‌ر شه‌قام زۆر زوو سه‌ركوت كران. یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌و جولاَنهوهیه بریتی بوو له‌وه‌ی كه ئه‌وان له‌سه‌ریه‌ك دروشمی پاراستنی كۆماری ئیسلامی ئێرانان به‌رز ده‌كرده‌وه، كه ئاغای موسه‌وی و ئاغای كه‌روبی رۆڵی كاریگه‌ریان تێدا هه‌بوو، ئه‌وان جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی قانونی ئه‌ساسی و ولایه‌تی فه‌قیه و نیزامی مه‌وجوود ده‌كرد، خه‌ڵكیش به‌گشتی به ئومێدێكی دیكه هاتبوونه سه‌ر شه‌قام و زانییان ناكرێ مرۆڤ بۆ ئه‌و جۆره داخوازییانه خۆی به كوشت بدات، بۆیه ورده ورده پاشه‌كشه‌یان كرد. ئه‌وه‌ش بووه به‌شێك له هۆكاری شكستهێنانی ئه‌و جولاَنهوهیه، بهلاَم گه‌ر سه‌یری وڵاتی عه‌ره‌بی بكه‌ین، ده‌بینین له‌وێ مه‌به‌ستیان ئاڵوگۆڕی حكومه‌ته‌كان و رووخانی دیكتاتۆره‌كان بووه، بۆ ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه‌ش خه‌ڵكه‌كه ئاماده بوون خۆیان به كوشت بده‌ن.
میدیا: ئایا ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی و ئێرانی توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه راپه‌ڕینی هاوشێوه‌ی ئه‌و ولاَته عه‌ره‌بییانه رێكبخه‌ن؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه وه‌كو ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێران به‌پێی توانا و ئیمكاناتمان كارمان بۆ هۆشیاری خه‌ڵك و خه‌باتی جۆراوجۆر له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه، هه‌رچه‌نده خه‌باتی گه‌لی كورد به‌گشتی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان له بیر بچێت كه كورد به ته‌نیا ناتوانێ ببێته ئامێرێكی چاره‌نووسساز له سیستمی سیاسی ئێران، چونكه به‌پێی جوگرافیا و نه‌ته‌وه به‌شێكی كه‌می ئێران پێكدێنێت، بۆ مه‌به‌ستێكی ئاوا پێویسته خه‌ڵكی ئێران به‌گشتی پێكه‌وه راپه‌ڕن، ئه‌وه‌ش پێویستی به رابه‌رایه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕ و لێبڕاو هه‌یه، رێبهرایهتییهك كه بتوانێ له به‌رنامه‌ی كاره‌كانی ویست و داخوازی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه دابین بكات و بۆ رووخانی حكومه‌ت هه‌وڵ بدات، نه‌ك بۆ چاكسازی كردن وه‌ك ئه‌وه‌ی له جولاَنهوهی سه‌وز مه‌تره‌ح كرا.
میدیا: له رۆژئاوای كوردستان 19 حزبی كورد ئه‌نجومه‌نێكیان پێكهێناوه، به‌ڵام بۆچی تائێستا له‌ناو حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێكهێنانی به‌ره‌یه‌ك شتێكی مه‌حاڵ بووه؟
مسته‌فا هیجری: من مه‌سه‌له‌كه به مه‌حاڵ نازانم و هه‌وڵیش دراوه، به‌ڵام هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی له‌م ساڵانه‌ی دوایی هاتووه‌ته پێش، له‌وانه ئه‌و ئینشیعاب و جیابوونه‌وانه‌ی كه له حزبه كوردییه‌كانی كوردستانی ئێران روویان دا، ئه‌وه بۆخۆی هه‌م له باری رۆحییه‌وه، هه‌م له‌باری عه‌مه‌لییه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی بووه و بۆته هۆی دروستكردنی چه‌ند كۆسپێك له به‌رده‌م یه‌كگرتن، بهلاَم هیوادارم به تێپه‌ڕبوونی كات و دیتنه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ ئه‌و كێشانه‌ی هاتوونه‌ته پێش، ئێمه‌ش بتوانین وه‌كو حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دیكه‌ی كورد به ده‌وری پلاتفۆڕمێكی هاوبه‌ش كۆبینه‌وه و كاری هاوبه‌ش بكه‌ین.
میدیا: ئایا سه‌قفێكی زه‌مه‌نی هه‌یه بۆ تێپه‌ڕینی ئه‌و كاته‌ی باستان كرد؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه كه دێینه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، دیاریكردنی زه‌مان بۆ چاره‌سه‌ری كارێكی زه‌حمه‌ته، به‌ڵام تێپه‌ڕینی كات به‌و مه‌عنایه‌یه كه ئه‌و نیگه‌رانی و توڕه‌ییانه‌ی كه به‌هۆی ئینشیعابهكانهوه هاتووه‌ته پێش، بڕێك كه‌م بێته‌وه، نه‌ك به پڕوپاگه‌نده و رێكلام كردن، به‌ڵكو به واقعی ئیراده بكه‌ن و به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌دا زاڵ بن.
میدیا: ده‌گوترێ ئه‌مریكا له رووی داراییه‌وه یارمه‌تی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ده‌دات، ئه‌وه تا چه‌ند راسته و ئایا حزبه‌كه‌تان چ یارمه‌تییه‌كی وه‌رگرتووه؟
مسته‌فا هیجری: ئه‌مریكا به هه‌ندێك پڕۆژه یارمه‌تی ئۆپۆزسیۆن ده‌دات به دژی كۆماری ئیسلامی ئێران كه بریتین له پێكهێنانی ئیمكانیات بۆ ئاسانكردنی تۆڕی ئینته‌رنێت بۆ رێكلام كردن له راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا له دژی ئێران، ئه‌گه‌ر هه‌ر یارمهتییهكیش درابێته رێكخراوێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له‌و باره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌كم نییه.
میدیا: په‌یوه‌ندیتان له گه‌ڵ "موجاهدین خلق" چۆنه و لێدانیان له كه‌مپی ئه‌شره‌ف چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه له مێژساڵه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ موجاهدین نه‌ماوه، به‌ڵام له‌و هێرشه‌ی كه كرا سه‌ر كه‌مپی ئه‌شره‌ف، ئێمه وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی ئینسانی سه‌یری ئه‌وه ده‌كه‌ین، چونكه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بێچهكی ئاواره له‌و كه‌مپه‌دان و ئه‌وانیش مافی ژیانیان هه‌یه، به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێكی زۆریان له‌و هێرشانه‌دا كوژران و بریندار بوون، ته‌نانه‌ت له بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیش كێشه‌یان بۆ دروست بووه، ئێمه ئه‌وه به پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافی مرۆڤ ده‌زانین له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، هه‌ر ئه‌وكاته‌ی ئه‌و رووداوه روویدا له‌لایه‌ن رێبه‌رایه‌تی حزبه‌وه له به‌یانێكدا ئه‌و كردهوهیهمان مه‌حكووم كرد.
میدیا: كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر پاڵپشتی سه‌رۆك بارزانی تا چه‌ند كێشه‌ی كورد له چاره‌سه‌ر نزیك ده‌كاته‌وه؟ پێشنیار ده‌كه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه چۆن به‌ڕێوه بچێ؟
مسته‌فا هیجری: به‌ستنی كۆنگره‌ی كورد له مێژه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده دڵنیانیم له‌وه‌ی كه ده‌به‌سترێت، تائێستاش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچمان پێ نه‌گه‌یشتووه ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌كانی، بۆیه قه‌زاوه‌تكردن له‌سه‌ر بابه‌تێك كه هیچ شتێكی تا ئێستا دیار نییه، زۆر سه‌خت ده‌بێت.
میدیا: دوای له‌تبوونی حزبی دیموكرات خه‌ڵكیكی زۆر خه‌مبار بوون و چه‌ندین كه‌مپینیش له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌تان رێكخرا، ئه‌و هه‌نگاوانه بۆچی نه‌بوونه هۆی یه‌كگرتنه‌وه‌تان؟
مسته‌فا هیجری: بیروبۆچوونی رێكخه‌رانی ئه‌و كه‌مپینانه و خه‌ڵكی كورد به‌گشتی بۆ ئێمه جێگه‌ی رێزه، ئێمه‌ش هه‌وڵی زۆرمان داوه و ئێستاش له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین په‌یوه‌ندییه‌كی باش هه‌بێت له نێوان حزبی دیموكرات و ئه‌و به‌شه‌ی كه له حزب جودا بوونه‌ته‌وه، ده‌كرێ له وه‌زعیه‌تێكی وادا هه‌موو باس و پڕۆژه‌یه‌ك بخرێته به‌ر ده‌ست و خوێندنه‌وه‌ی زیاتری بۆ بكرێت و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، به‌داخه‌وه كۆسپی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه كه تائێستا ئه‌و زه‌مینه‌یه فه‌راهه‌م نه‌بووه كه به فه‌رمی له‌گه‌ڵ یه‌كتر دابنیشین.
میدیا: حزبه‌كه‌تان ماوه‌یه‌كی زۆره چالاكی چه‌كداری نه‌بووه، ئه‌وه تاچه‌ند له جه‌ماوه‌ری خۆتان دایبڕاندوون؟
مسته‌فا هیجری: خه‌باتی چه‌كداری خاڵی به‌هێز و خاڵی لاوازی هه‌یه، له كوردستانی ئێران كۆمه‌ڵێك لاوی به هه‌ست و شۆڕشگێڕ كه له زولم و زۆری كۆماری ئیسلامی ئێران بێزارن، پێیان باشه هێزێك هه‌بێت خه‌باتی چه‌كداری بكات و شه‌ڕی چه‌كداری ده‌روونیان رازی ده‌كات و ره‌نگه هه‌ندێك خه‌ڵكیش پێی ئومێده‌وار ده‌بن، ئه‌وه به‌شێكی مه‌سه‌له‌كه‌یه، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی باری سیاسی و ئه‌و بارودۆخه‌یه كه له ناوچه‌كه و دونیا خولقاوه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رنجی بیروبۆچوونی نێونه‌ته‌وه‌یی و زۆربه‌ی كورده‌كان رابكێشێت، خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نییه، كه ده‌توانێ كاریگه‌ری خۆیشی هه‌بێت.
میدیا: واته خه‌باتی چه‌كداری پژاك و په‌كه‌كه خه‌باتێكی ناڕه‌وایه؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه هه‌موومان ئاگادارین په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری توندوتیژ ده‌كات و قوربانی زۆری داوه، به‌ڵام جگه له‌وه‌ی ناویان چووه‌ته نێو لیستی تیرۆر و له ناوه‌نده‌كانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا وه‌كو تیرۆریسم سه‌یریان ده‌كه‌ن، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆشیان نه‌بووه له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان له رێگه‌ی خه‌باتی چه‌كدارییان، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ئه‌و حكومه‌ته دیكتاتۆر و به‌هێزانه‌ی كه كه‌س به خه‌یاڵیدا نه‌ده‌هات ئاوا سووك و ئاسان بڕووخێن، به ده‌ستی خه‌ڵكی سڤیل و به‌بێ خه‌باتی چه‌كداری خه‌ریكه حكومه‌تی دیكه‌ی دیموكرات پێكدێت. بۆیه سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی و راگه‌یاندنه.
میدیا: ئایا ده‌كرێ ئه‌زموونه‌كانی باشووری كوردستان به هه‌موو ئه‌رێنی و نهرێنییهكانیهوه بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان سه‌رمه‌شقێكی باش بێت؟
مسته‌فا هیجری: بۆ ئێمه وه‌ك حزبی دیموكراتی كوردستان ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان به چاك و خراپیه‌وه جێگه‌ی لێ فێربوونه، شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی، كێشه‌كانی، پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه كراون، ئێمه له نزیكه‌وه شاهیدی ئه‌و مه‌سه‌لانه بووین و به وردی سه‌رنجمان داون بۆ ئه‌وه‌ی شتی لێ فێر بین، چونكه ئێمه وه‌كو حزبێكی سیاسی خۆمان له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا به به‌رپرس ده‌زانین و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بۆ خه‌ڵكی كورد له ئاینده‌دا دروست بكه‌ین.

