هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به‌ده‌ست هه‌ڵۆی كوردستان گه‌یشتووه چه‌ندین چه‌كداری PKK ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یان به‌جێ هێشتووه‌و په‌یوه‌ست بوون به هێزه‌كانی حیزبی دێموكرات. راده‌ی ئه‌و چه‌كدارانه 8 كه‌س راگه‌یه‌ندراوه‌و ناوی سازمانیی هه‌ندێكیان بریتین له: هه‌ڤاڵ تۆفان، هه‌ڤاڵ زریان، هه‌ڤاڵ دڵخوێن، هه‌ڤاڵ كه‌ریم‌و هه‌ڤاڵ سامی.
هه‌موو ئه‌م چه‌كدارانه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن‌و به‌بۆنه‌ی هێرشی ناڕه‌وای PKK بۆ سه‌ر حیزبی دێموكرات هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه‌و له PKK ههڵاتوونو روویان له پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات له‌و ناوچه كردووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان له هه‌ندێك مۆڵگه‌ی PKK ده‌نگی ته‌قه بیستراوه‌و PKK له ترسی ئه‌وه‌ی رۆژههڵاییهكان نه‌چنه ناو هێزه‌كانی دێموكرات، PKK دههستی كردووه به راگواستنی ئه‌وان به‌ره‌و سنووره‌كانی دیكه.
به‌جێ هێشتنی ریزه‌كانی PKK له‌گه‌ڵ كێشهوگرفتی توند به‌ره‌وڕوویه‌و به شێوه‌یه‌ك كه كه‌س ناتوانێ له PKK واز بێنێ مه‌گه‌ر ههڵبێو ئه‌ویش ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وێته به‌ر گوللـه‌ی هاوڕێیانی خۆی.

