لەو چەند رۆژەی رابردوودا پەکەکە کەوتە بەر تاقیکردنەوەیەکی گەورە کە ئەویش تاقیکردنەوەی "نەتەوەیی بوون یان نەبوونی" ئەو لایەنە بوو.
گەر بە وردی دژکردەوەکانی پەکەکە ببینین، بە روونی دەردەکەوێ کە هێزی نزیک لە ئێرانی نێو پەکەک دەسەڵاتەکانی ئەو حیزبەی قۆرخ کردووە و بە هیچ شێوەیەک رازی نابێ واز لە ئێران بێنێ.
ئەو لایەنە تەنانەت داواکانی عەبدوڵا ئۆجەلانیشیان بۆ دانانی چەکەکان بەهەند نەگرت و لە راستیدا ئێستا بیر و هزر و مێشکی ئەو لایەنەی پەکەکە لە لایەن ئێرانەوە قورمیش دەکرێ. لەو نێوەدا قاسمی سولێمانی و جەعفەری سەحراروودی رۆڵی کاریگەر دەبینن چ لە نێو پەکەکە و چ لە نێو باڵێک یان چەند باڵی حیزبی لە باشووری کوردستان.
بەلێنی پەکەکە بۆ دانوستان لەگەڵ حیزبی دێموکرات لە سەر داوا و پێداگری باڵی نەتەوەیی پەکەکە کە هەست بەوە دەکات کورد دەبێ یەکگرتووتر بێ بووە و ئەمەش ئەوەمان بۆ روون دەکاتەوە کە پەکەکە کەوتۆتە قۆناغێکی بێ باڵانسەوە و ئێستا لە هەستیارترین بارودۆخی خۆیدایە.
پێویستە پەکەکە رێچکەی نەتەوەیی بوون بەر نەدا و ئاو لە ئاشی ئێران نەکات. گەر ئەو کارە بکات، نسکۆی تێکۆشانی ئەو لایەنە زیاتر خۆی دەردەخا. ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە پێویستە ئێستا هەڵوێستە بکەن کە بۆ ئەو حیزبە ئامادە نییە دانیشێ؟! موحەممەد ئەمین پێنجوێنی کە وێڕای هێرشی پەیتا پەیتای بۆ سەر حیزبی دێموکرات، جێگەی ئەوەی هەر هێشتۆتەوە کە حیزب و پەکەکە با دانیشن و بە دیالۆگ چارەسەری کێشەکەیان بکەن، ئێستا دەبێ قسەی چی بێت؟
عەلی کەریمی کە زیاتر وەک مرۆڤێکی تووڕەی ئیحساسی لەو ماوەیەدا خۆی دەرخستووە لە مێدیاکانی باشوور و هەر جارە و سازێک لێدەدا و لە راستیدا رقی تاکیی خۆی لە دژی پارتی دێموکرات و داوەریکردنی لەسەر ئەو بارودۆخەی ئێستای هەر وا تێکەڵ کردووە و هاوکات درێغی نەکردووە لە دژایەتیکردنی حیزبی دێموکرات، ئێستا دەبێ قسەی چی بێ کە دەبینێ داوای دانوستان رەد دەکرێتەوە لە لایەن پەکەکەوە؟
ئەوەی کە روونە ئەوەیە کە پەکەکە ئێستا باڵانسی خۆی لەو بوارەدا لەدەست داوە و ئێران ئیدی بە فەرمی ئەو حیزبە وەک " مرزبانان غیور" ی خۆی دەبا و ماڵپەڕەکانی خۆی پڕ کردووە لەو دەستەواژەیە. ئەوەش ئەو گومانەی ئەوە زیاتر دەکات کە پەکەکە لە حیزبێکی شۆڕشگێڕەوە کە هەموو کورد پشتیوانی لە مانەوەی دەکرد، بووە بە کلکی سپاسی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران!
بەو هیوایە کە ئەو ئەگەرانە وا نەبن و ئەو حیزبە خۆی سەربەخۆ راگرێ و نەبێ بە دوژمنی گەلەکەی!
بابهتی پێوهندیدار:
ـ پەیامەكانی پەكەكە ئامانجی ئاوەژوویان پێكا
ـ فهرماندهیهکی حیزبی دێمۆکڕات: به هیچ جۆر شهڕی براکوژی ناکهین
ـ حیزبی دێموكرات پاشهكشه ناكا
ـ پەکەکە لە "شەڕ بۆ چوارپارچەی کوردستانەوە" تا "شەڕ لەگەڵ چوار پارچەی کوردستان"
ـ پەیامێک لە بارزانییەوە بۆ حدکا و PKK
ـ سهڕهڕۆیی پێ كاكا بوو به هۆی لێدانی ستارتی شهری قڕێژی براكوژی
ـ دەقی ئەو نامەیەی پێش شەڕەکە حیزبی دیموکرات بۆ KCK ی ناردووە
ـ ناوو وێنهی 3 بریندارهكهی حیزبی دێموكرات
ـ راگەیەنراوی کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا لەبارەی شەهیدبوونی قادر کەریمی
ـ بۆ پەکەکە ئەم خیانەتە نەتەوەییەی دیکەشی ئەنجامدا؟
ـ كومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا ناوی شەهیدەکەی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکەی بڵاو کردەوە
ـ يهكیهتیی نیشتمانی تۆمهت له حیزبی دێموكراتو پارتی دێموكرات دهدا
ـ چهندین ههزار كهس ئامادهییان بۆ شۆڕش له رۆژههڵات دهربڕیوه
ـ هۆشدارییەکی تووند لە پەرلەمانی کوردستانەوە
ـ حیزبی دێموکرات راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی PKK بـڵاو کردەوە
ـ كۆمەڵە: پشتگیری خۆمان بۆ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەردەبڕین
ـ پێشمهرگهیهكی حیزبی دێموكرات لهلایهن PKK شههید كرا
ـ حیزبی دێموكرات پەیامهێنەری ئاشتییە، بەڵام زۆر لە كەس قبووڵ ناكات
ـ ئەمرۆ دێموکرات سبەینێ نۆرەی ئەوانی دیکەشە (هەڵویستەیەک دژی کردەوەی زۆردارانەی PKK )
ـ وتووێژ یان پاشهکشهی پ.کا.کا لهم بڕیارهی خوی بهبێ قهیدو شهرت
ـ شۆڕش له رۆژههڵات دهستی پێكردهوه

