هێندێ مرۆڤ لێرەدا باس لە سیناریو دەکەن کە گۆیا حیزبی دیموکرات بە سیناریویەکی دیاریکراوەوە رووی کردۆتە قەندیل. گۆمانەکانیش دەگەرێننەوە بۆ نزیکایەتی پارتیو دیموکرات. برا یان خانمی بەرێز دڵنیام لە نەبوونی زانیارییەوە ئەو قسە دەکەی. کاتی خۆی حیزبی دیموکرات جوابی ئەمریکییەکانی نەداوە کە داوایان لێکردن تاکوو چالاکی لە خۆرهەڵات ئەنجام بدات. بەڵام دەزانی وڵامی سکرتێری حیزبی دیموکرات چی بوو. " ئێمە پارتێکی سیاسینو باوەریمان بە پەیوندی سیاسی هەیە، ئێمە ئامرزای دەستی کەس نین. ئەگەر سیاسەتێکی دیاریکراو هەیە باشتر وایە لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە بێ نەک دامودەزگایتر". دواجار نەیانکرد. جا ئیستا ئەم حیزبە چۆن ئامادە دەبێ بە قسەی پارتی بکات کە خۆی کۆمەڵێک کێشەی لەگەڵ ئێران هەیەو دەزانێ چۆن ئێران دەبێتە مەترسی بۆ سەر باشور. یان پارتی چۆن خۆی دەخاتە ناو ئەم گێژاوە لەگەڵ ئێران لە کاتێکدا لە ناوخۆی هەرێمو عێراق دەورە دراوە. پارتی ئاگاداری چوونی ئەو حیزبە بۆ سەر سنور بووە. بەڵام وەک جاران چاوی لێکردووەو لەهەمانکاتدا حیزبی دیموکرات بە هیچ شێوەیەک ئامادە نەبوو کە ئەم کێشە بە ڕاگەیاندنی بکرێت. بۆیە هیچ نیشانەیەک نیە تاکوو بڵێین کە حیزبی دیموکرات چۆتە ناو گەمەیەکەوە بۆ شکاندنی پ.ک.ک.
تکایە لە خۆتانەوە قسە نەکەن. پێم وایە لەم ساڵانە یەکێک لەو کەسانە بووم کە زۆرترین نزیکایەتیم بە حیزبی دیموکراتو پارتی هەبووەو جوان دەزانم کە پەیوەندی نێوان ئەم دوو پارتە چۆنەو دەزانم کە تاچەندە سەرکردایەتی حیزب لە هەڵسوکەوت لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم بە پرنسیپەوە رەفتار دەکەن. هەمیشە ئەو جۆرە رەفتارانەم ستایش کردووە، چونکە خۆیان لە جێگای پارتێکی سیاسیدا دەبینن کە خاوەن مێژوو خەباتن، نەک ئەوان وەک ئاغاو خۆیان وەک رەعییەت ببین. بۆیە پێم وا نیە لە ناو حیزبی دیموکراتدا کەسێک لە سەرکردایەتی هەبێ باڵای خۆی بە بەرزی باڵای کادرێکی پارتی یان یەکێتی نەبینێ. کە واتە مومکین نیە حیزبی دیموکرات لێرەدا ببێتە کەرەسەی جێبەجێکردنی ئەجندایەکی دیاریکراو.
ئەوەی ئێستا حیزبی دیموکرات دەیکا یان دەستی پێکردووە، هەمان بیرۆکەیە کە بۆ ساڵانێک ئێمەمانە باسمان لێوە دەکردو بەردەوام لە لایان ئەندامانی ئەو حیزبەوە باسی لە سەر دەکرا. بۆیە ئەم رەفتارە نوێیە حیزب بە هیچ شێوەیەک ناچێتە خانەی ڕەفتارێکی کوتوپڕ. بەڵکوو دەچێتە خانەی کاتەوە. بۆیە ئێستا کاتی جێبەجێکردنی ستراتژییەکە کە ئەمە جەوڵەیە سەرەتایەکە نەک کۆتای. کە واتە وامەزانن کە ئەم خەڵکە لە خۆڕا ئەم رێگایەیان گرتۆتە بەر. بەڵکوو بیر لەوە بکەنەوە کە ئاخۆ حیزبی دیموکرات بەتەمای هەستانەوەیە؟
بەدوای سیناریودا مەگەرێن، پ.ک.ک نەیویست یان نەیوانی ئەم کێشە لە رێگەی سیاسیەوە چارەسەر بکات. ئێستاش کێشەکە روویداوە باشتر وایە پێشان بدەن کە هەڵەیان کردووە. ئیتر بەدوای سازکردنی دوژمندا نەگەرێن.
بابهتی پێوهندیدار:
ـ پەیامێک لە بارزانییەوە بۆ حدکا و PKK
ـ سهڕهڕۆیی پێ كاكا بوو به هۆی لێدانی ستارتی شهری قڕێژی براكوژی
ـ دەقی ئەو نامەیەی پێش شەڕەکە حیزبی دیموکرات بۆ KCK ی ناردووە
ـ ناوو وێنهی 3 بریندارهكهی حیزبی دێموكرات
ـ راگەیەنراوی کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا لەبارەی شەهیدبوونی قادر کەریمی
ـ بۆ پەکەکە ئەم خیانەتە نەتەوەییەی دیکەشی ئەنجامدا؟
ـ كومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا ناوی شەهیدەکەی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکەی بڵاو کردەوە
ـ يهكیهتیی نیشتمانی تۆمهت له حیزبی دێموكراتو پارتی دێموكرات دهدا
ـ چهندین ههزار كهس ئامادهییان بۆ شۆڕش له رۆژههڵات دهربڕیوه
ـ هۆشدارییەکی تووند لە پەرلەمانی کوردستانەوە
ـ حیزبی دێموکرات راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی PKK بـڵاو کردەوە
ـ كۆمەڵە: پشتگیری خۆمان بۆ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەردەبڕین
ـ پێشمهرگهیهكی حیزبی دێموكرات لهلایهن PKK شههید كرا
ـ حیزبی دێموكرات پەیامهێنەری ئاشتییە، بەڵام زۆر لە كەس قبووڵ ناكات
ـ ئەمرۆ دێموکرات سبەینێ نۆرەی ئەوانی دیکەشە (هەڵویستەیەک دژی کردەوەی زۆردارانەی PKK )
ـ وتووێژ یان پاشهکشهی پ.کا.کا لهم بڕیارهی خوی بهبێ قهیدو شهرت
ـ شۆڕش له رۆژههڵات دهستی پێكردهوه

