له هێڕشی یه‌كلایه‌نه‌ی گریلاكانی پێ كاكا بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی قادر كریمی له كوێستانه‌كانی كێله شین شه‌هید بوو . ڕێبه‌ڕایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان ئهگهرههستی نه‌ته‌وه‌ییان بهڵاوهگرینگ بێ، خۆیان ده‌رگیری كێشه‌یه‌ك ناكه‌ن كه پێوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه نێ. سیاسەتی ده‌ستێوه‌ردانی پێ.کا.کا لە کاروباری بەشەکانی دیکەی کوردستان ساڵانێكه سەرچاوەی گرژی‌و ئاڵۆزی لە گەڵ هێزە خه‌باتگێره‌كانی ئه‌م به‌شانه بووە ،ئه‌وان ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ن به‌و حوكمه مێژووییه تاڵه كه به سهرنیشتمانی پارچه كراومان دا هاتوه، مهیدانو خهباتو تێكۆشانی پێ كا كا، خاكی باكوری كوردستانه نه ك پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ، هه‌روه‌ك مه‌یدانی چاڵاكی حیزبی دێمۆكراتىش ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
ڕێبه‌ریی پێ كاكا ده‌بێ ئه‌وه بزانێ قازانجی نه‌ته‌وه‌ییمان له هاوخه‌باتی‌و یه‌كێتی هێزه‌كانمان دایه .ئه‌مڕۆ هاوکاریی نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ به ئاكام گه‌یاندنی پرسی كورد لە هەموو کاتێکدا زیاتر پێویستە ،پێ كاكا دەبێ هاوشێوه‌ی هەڵوێستی خۆی لە کوردستانی باشوور‌و رۆژئاوا لە رۆژهەڵاتدا دووبارە نەکاتەوە ، پێش بە خەباتی نیشتمانپه‌روه‌رانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نەگرێت. چونکە ئەو هەڵوێسته‌یان خزمەت بە دۆزی ڕه‌وای کورد ناکات. ڕێبه‌ریی پێ كاكا ده‌بێ ئه‌وه بسه‌لمێنێ كه كوردستان موڵكی تایبه‌تی هیچ لایه‌نێك نێ .نیشتمانی كورد شوێنی تێكۆشانی هه‌موو بیروباوهرهكانه .كه‌س بۆی نێ له كوردستان كوێخایه‌تی بكات‌و شه‌رعییه‌تی ئه‌م كوێخایه‌تی كردنه ش كه‌س نه‌یداوه به پێ كاكا.
حیزبی دێمۆكرات حیزبێكی ڕه‌سه‌نی ٧٠ ساڵه‌یه كه له ناو جه‌رگه‌ی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان دا پێی ناوه‌ته گوره‌پانی خه‌باته‌وه.حیزبێكی به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی كورد .خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیدی سه‌ربه‌رزه، پره‌نسیپی شۆڕشگێڕیی، حیزبی دێمۆكراتی هێناوه‌ته‌وه سه‌ر ئهوبروایه كه‌خۆی له كارووباری پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دا ههڵنهقوتێنێو هیچكات به زیانی ئه‌وان نه‌چێته به‌ره‌ی داگیركه‌رانه‌وه،به پێچه‌وانه هه‌میشه به ته‌نگ ئه‌وه‌وه بوه یارمه‌تی بزووتنه‌وه‌كانی كورد له‌وبه‌ر سنوورهدهسكردهكان دا بدا، هه‌رچه‌ند ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به زیانی خۆی داشكاوهتهوه. ئهمدهستدرێژیه ئاشكرایه‌ی پێ كاكا بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی حدكا ده‌چێته خانه‌ی خزمه‌ت كردن به ڕێژیمی دژی كوردی كۆماری په‌ت وسێداره‌ی ئیسلامی ئێران.هاوته‌ریبه له گه‌ڵ هاریكاری كردن بۆ سه‌ركووت كردنی هه‌رچی زیاتری بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان،
پێ كاكا له جێگای ئه‌وه ڕێخۆشكه‌ری یارمه‌تی دان به پێشمه‌رگاكانی كورستان بێ،ده‌بێته لهمپهرله به‌رده‌م خهباتو تێكۆشانیان.نابه‌رپرسانه گه‌له كۆمهگیان لێده‌كات وبه هاوكاری دوژمنانی ئازادی ئه‌م گه‌له په‌لاماریان دهداتو خوێنی پێشمه‌رگه‌ی كورد ده‌رێژێ.
ڕێبه‌رایه‌تی پێ كاكا ده‌بێ بزاننن ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خاوهنو خه‌مخۆری خۆی هه‌یه ، قه‌ت به بیریان دانه‌یه نوسخه‌ی سه‌قه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بپێچێته‌وه.ئه‌وان باشتره خه‌باتی خۆیان له باكووری كوردستان چڕ كه‌نه‌وه، كورد به‌و پتانسییهلهی له باكوور هه‌یه‌تی ئه‌گه‌ری زۆره سه‌ركه‌وتنی مه‌زن به‌ده‌ست بێنێ .كه بێگۆمان سه‌ركه‌وتنی باكوور،كاریگه‌ریی خۆی له سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش دا داده‌بێ .
له كۆتایی دا شه‌ڕی براكوژی هێڵى سووره‌و كه‌س بۆی نێ ئه‌م هێڵه ببه‌زێنێ ،هه‌ركه‌سێ ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م شه‌ڕه قرێژه بێ له دادگای خه‌ڵكی كوردستاندا به خایین به ڕێبازی كوردایه‌تی تاوانبار ده‌كرێ ، پێ كاكا ده‌بێ له‌وه تێ‌بگا زمانی چه‌ك ته‌نیا بۆپژانی كهڵلهی داگیركه‌رانی كوردستانه نه‌ك بۆ سینگی ڕۆڵه‌ی كورد.
سڵاو له خوێنی به‌ناحه‌قڕژاوی پێشمه‌رگه قادر كه‌ریمی كه یه‌كه‌م قوربانی شه‌ری براكوژی پاوانخوازیی پێ كا كا بوو...سه‌ره‌خۆشی له هاوسهنگهرانیو له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌م...
نه‌مان بۆ داگیركه‌رانی كوردستان
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
ـ دەقی ئەو نامەیەی پێش شەڕەکە حیزبی دیموکرات بۆ KCK ی ناردووە
ـ ناو‌و وێنه‌ی 3 برینداره‌كه‌ی حیزبی دێموكرات
ـ راگەیەنراوی کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا لەبارەی شەهیدبوونی قادر کەریمی
ـ بۆ پەکەکە ئەم خیانەتە نەتەوەییەی دیکەشی ئەنجامدا؟
ـ كومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا ناوی شەهیدەکەی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکەی بڵاو کردەوە
ـ يهكیهتیی نیشتمانی تۆمه‌ت له حیزبی دێموكرات‌و پارتی دێموكرات ده‌دا
ـ چه‌ندین هه‌زار كه‌س ئاماده‌ییان بۆ شۆڕش له رۆژهه‌ڵات ده‌ربڕیوه
ـ هۆشدارییەکی تووند لە پەرلەمانی کوردستانەوە
ـ حیزبی دێموکرات راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی PKK بـڵاو کردەوە
ـ كۆمەڵە: پشتگیری خۆمان بۆ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەردەبڕین
ـ پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دێموكرات له‌لایه‌ن PKK شه‌هید كرا
ـ حیزبی دێموكرات پەیامهێنەری ئاشتییە، بەڵام زۆر لە كەس قبووڵ ناكات
ـ ئەمرۆ دێموکرات سبەینێ نۆرەی ئەوانی دیکەشە (هەڵویستەیەک دژی کردەوەی زۆردارانەی PKK )
ـ وتووێژ یان پاشه‌کشه‌ی پ.کا.کا له‌م بڕیاره‌ی خوی به‌بێ قهیدو شه‌رت
ـ شۆڕش له رۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێكرده‌وه

