هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راگەیەنراوی کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا لەبارەی شەهیدبوونی قادر کەریمی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی حیزب بە دەستی هێزەکانی پەکەکە، راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:

 

k_s_n_-__sh_q_1


خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان

رێکخراوە سیاسی و جەماوەرییەکان

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ ئاگاداری هەموو لایەک رادەگەیەنین کە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە مەئمووریەتێکی حیزبی بەرەو ناوچەی شنۆ دەچوون، لەلایەن چەکدارانی ''پ.ک.ک''ـەوە هەڕەشەیان لێ کرا‌کە نابێ‌بەرەو کوردستانی رۆژهەڵات بچن و نابێ‌لەو ناوچەیە بمێنەوە، بە پاساوی ئەوەی کە گوایا ئەو ناوچەیە لە ژێر دەسەڵاتی ئەوان دایە و کەس بۆی نییە لەوێ‌بێ‌. پاش ئەم هەڕەشەیە پێشمەرگەکانی حیزب بەرپرسانی سەرەوەی خۆیان لەم وەزعیەتە ئاگادار کردەوە، دەست بەجێ‌بەرپرسانی حیزبیش بۆ ئەوەی روداوێک روو نەدا لە رێگای جواروجۆرەوە پێوەندییان بە بەرپرسانی PKK وە گرت، کە کێشەیەکی لەم جۆرە لەلایەن چەکدارانی ئەوانەوە هاتووەتە پێش و داوای چارەسەرییان لە رێگای وتوێژەوە لێی دەکرێ. بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتدارانی pkk وەڵامی ئەرێنیان بەم داوایە نەدایەوە، و ئەوانیش بە زمانی هەڕەشە وەڵامی ئەم داواکارییە بەرپرسانەیە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان دایەوە.

لە ئاکامی ئەم سیاسەتە هەڵەیەدا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣/٣/١٣٩٤ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤/٥/٢٠١٥ی زایینی چەکدارانی pkk هێرشیان کردە سەر پێشمەرگەکانی حیزب لە بناری چیای شاکێو لە ناوچەی برادۆست و لە ئاکامی ئەم هێرشە دوژمنکارانەیەدا کە بەپێی زانیارییەکانی ئێمە لە ژێر فەرمانی فەرماندەکانی سپای پاسدارنی کۆماری ئیسلامیدا بەڕێوەچوو، کادرێکی بەوەجی حیزب بە ناوی هاوڕێ ''قادر کەریمی'' شەهید و ٣ پێشمەرگەش بریندار دەبن.

هاوڕێ‌ قادر کەریمی کوڕی محەممەد لە ساڵی ١٣٥٦ی هەتاوی لە شاری نەغدە لە دایک بوو و هتا پلەی دیپلوم دەرسی خوێندوە و لە ساڵەکانی ١٣٧٦ هەتا ساڵی ١٣٨١ وەک ئەندامی نهێنیی حیزب ئازایانە تێکۆشانی بووە و لەو ساڵەوە دەکەوێتە ژێر گوشار و چاودێریی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی و پەیوەست بە رێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەبێ.

شەهید قادر، کورێکی ئاگا و وشیار و بە نەزم بوو و ئامادەیی ئەنجامدانی هەر مەئمووریەتێکی حیزبیی هەبوو چ ئەوکات وەک ئەندامی نهێنی لە ناوخۆی وڵات کاری دەکرد و چ کاتێ بوونی بە پێشمەرگە.

پێویست بە وتنە لە کاتێکدا کە چەکدارانی pkk زۆر دڕندانە هێرشیان بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزب دەست پێ کردبوو، پێشمەرگەکانی حیزب، ٢ چەکداری ئەوانیان بە دیل گرتبوو کە هەر لەوێ‌بە چەک و رەختەکانیانەوە ئازاد کران.

کومسیونی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ دەربڕینی ئەوپەڕی داخ و کەسەری خۆی بۆ شەهیدبوونی هاوڕێ‌''قادر کەریمی''، سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێ‌و لە هەمان کاتدا هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانی ئەو شەڕفرۆشییەی چەکدارانی pkk دەخوازێ کە ناکرێ‌ئەم کردەوەی pkkبێجگە لە کردەوەیەکی تاوانبارانە کە خزمەت بە دوژمنانی گەل و نیشتمان دەکا، هیچ ناوێکی دیکەی لەسەر دابنرێ.

رۆحی شەهید قادر کەریمی شاد و رێگای وەدیهێنانی ئاواتەکانی پڕ رێبوار بێ‌

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کومسیونی سیاسیی نیزامی

٣/٣/١٣٩٤

٢٤/٥/٢٠١٥

 

بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

 

ـ بۆ پەکەکە ئەم خیانەتە نەتەوەییەی دیکەشی ئەنجامدا؟

ـ كومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا ناوی شەهیدەکەی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکەی بڵاو کردەوە

ـ يه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌ تۆمه‌ت له‌ حیزبی‌ دێموكرات‌و پارتی‌ دێموكرات ده‌دا

ـ چه‌ندین هه‌زار كه‌س ئاماده‌ییان بۆ شۆڕش له‌ رۆژهه‌ڵات ده‌ربڕیوه‌

ـ هۆشدارییەکی تووند لە پەرلەمانی کوردستانەوە

ـ پە کەکە ئاسنی سارد دەکوتێ

ـ حیزبی دێموکرات راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی PKK بـڵاو کردەوە

ـ كۆمەڵە: پشتگیری خۆمان بۆ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەردەبڕین

ـ پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ حیزبی‌ دێموكرات له‌لایه‌ن PKK شه‌هید كرا

ـ حیزبی دێموكرات پەیامهێنەری ئاشتییە، بەڵام زۆر لە كەس قبووڵ ناكات

ـ تۆ بو هێنده‌ دژی پ ک ک ی؟!

ـ ئەمرۆ دێموکرات سبەینێ نۆرەی ئەوانی دیکەشە (هەڵویستەیەک دژی کردەوەی زۆردارانەی PKK )

ـ وتووێژ یان پاشه‌کشه‌ی پ.کا.کا له‌م بڕیاره‌ی خوی به‌بێ قه‌ید‌و شه‌رت

ـ شۆڕش له‌ رۆژهه‌ڵات ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1677
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy