ئاشکرایە مێژووی پەکەکە لێوانلێوە لە گرێدراوی بە داگیرکەرانی کوردستانەوە، هەر لە ڕێکەوتنامەی نێوان ئۆجەلانو حافیز ئەسەد کە ئۆجەلان بە ئیمزای خودی خۆی خاکی کوردستانی سوریای ڕەتکردەوەو بۆ حافیز ئەسەدی یاداشت کرد: کە کوردەکانی سوریا لە ناو سوریادا میواننو لە بنجینەدا کوردی تورکیانو بە کۆجوڕەو لە سوریادا گیرساونەتەوە، هەتا ئەگات بە هاوکارییەکانی نێوان پەکەکەو ڕژێمی سەدام حسێنو 'بە پێی دۆکیۆمێنتەکان' پەکەکە ڕۆڵی سیخوڕییان هەبووە لە پێدانی زانیاری لەسەر پارتییو یەکێتیی بە ڕژێمی سەدام، هەر ئەو هۆکارە بنەڕەتییەو چەندین هۆکاری تری خۆسەپاندنیان لە باشوری کوردستانو منداڵ دزینو چەندانی تر بوونە هۆی ڕودانی جەنگی نێوان پارتییو یەکێتیی لە زەمەنی جیاواز دا لە دژی پەکەکە. دیارە بۆ ئەو بوارەش باشترین زانیاری ئەتوانرێت بەدەست بهێنرێت لە بەلاغەکانی فەرماندەیی گشتی یەکێتیی کە لە شەڕەکانی دژ بە پەکەکە دەرئەکرا کە لە نووسینی تایبەتی خودی مام جەلال بوونو زۆر زانیارییان لەسەر پەیوەندییە تلیاکییو سیخوڕییەکانی سەرکردەکانی پەکەکەی تێدا دەخرایەڕوو، هەروەها بیروڕاو نووسینەکانی هەریەک لە "نەوشیروان مستەفا، جەوهەر نامیق سالم، سامیی عبدالڕەحمانو فەلەکەدین کاکەیی" لە سەردەمەکانی جەنگی پەکەکە دژ بە پارتییو یەکێتیی زۆر سودمەند ئەبن بۆ ناسینی پەکەکەو سیخوڕییەکانییو خۆسەپاندیان لە باشوری کوردستان دا.
لە سەروبەندی گیرانی ئۆجەلانو دوای ئەوەی پەکەکە ڕووەو قەندیل هات، لەو کاتەوە ڕێکەوتنێکی ستراتیژی نێوان پەکەکەو ئێران هەیە کە پەکەکە جووڵانەوەی خۆرهەڵاتی کوردستان خامۆشبکات لە بەرامبەریش دا ئیران هەموو هاوکارییەکی سەربازییو ئیعلامی پەکەکە بکات. لەوەتەی پەکەکە بووەتە داردەستی کۆماری سێدارەی ئێران ئەوا ئێران زۆر کاری سەیروسەمەرەی بەسەرا سەپاندوون کە نەک هەر لە چوارجێوەی خیانەتی نەتەوەیی تێثەڕ ئەکات بگرە ئەبنە پرچ-ڕنینەەوەو شینکردنو سینەزەنی بۆ ساڵیادی کوژرانی حسەین، یەک لەو نموونانەەش بەیاننامەی ساڵی پاری بژاک-پەکەکە بوو کە بۆ ساڵیادی کوژرانی حسەینی کوڕی عەلی بڵاویانکردبووەوە کە تێیدا ئاماژەیان بەوە دابوو: "حسەین یەکەم شۆڕشی مرۆڤایەتی ڕابەرایەتی کردووەو بە خامۆشکردنی شۆڕشەکەشی ئەوا یەکەم دەستەی شۆرشگێڕانی سەر زەوی خوێنین کرابوونو پێویستە درێژە بەو شۆرشە بدرێ!!".
بە درێژایی ڕێکەوتنی نیوان ئێران-پەکەکە یان ڕاستتر بڵێم: گرێدراوی پەکەکە بۆ ئێران ئەوا پەکەکە دژایەتی سەرەکی نەک هەر جووڵانەوەی کوردی خۆرهەڵاتی کردووە بگرە دژایەتی هەموو هێزە ناتەباکانی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی لە ناوچەکە دا کردووە، بەتایبەت دژایەتی پارتی کە هێزێکە زیاتر لە ئەمریکاوە نزیکەو هەروەها لە ئیستاداش دا وادەرەکەوێ کە بە ئیعازی ئێران ئەوا پەکەکە شەمەندەفەری بەکرێگیراوی خۆی بۆ دژایەتی بزووتنەوەی گۆڕانیش بخاتەڕوو بەتایبەت لەو ساتانەی کە نزیکبوونەوەی زیاتری نیوان گۆڕانو پارتیی بەدی ئەکری ئەوا ئیعازی ئێران لەسەر پەکەکەش زیاتر ئەبێت، لە ستراتیژیش دا زیاتر ئەم ڕاستییانە ئاراستەیان دەرەکەوێ!! سەیر ئەوەیە دەزگای ئیتلاعاتی ئێران هێندە کاری کردووەتە سەر ڕێکخستنەکانو سیاسەتی پەکەکە کە پەکەکە لە سێ ساڵی ڕابردووەوە نەک هەر بڕوای بە دەوڵەتی نەتەوە نەماوە بگرە هەوڵی بە کانتۆنکردنی کەرکووکو سنجاریشی داو راستەوخۆش ئەو کارەی بە ئەمری ئێران بوو کە بەسەریدا فەرز کرا بەڵام بە گورزی هێزەکانی باشورو 'تاڕادەیەک!' یەکگرتووییان ئەوا پەکەکە نەیتوانی ئەو سیاسەتە داگیرکاریییەی کۆماری ئیسلامی ئیران لە باشوری کوردستاندا ئەنجام بدات.
هاوکارییەکانی ئێران بۆ پەکەکە لە ڕووی پروپاگەندەی ڕاگەیاندنیشەوە بە جۆرێکە کە مامۆستای زانکۆ هەیە بۆ یەک بابەت کە لەسەر پەکەکە ئەینووسێت ئەوا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار وەرەگرێت، گۆڤاری تایبەتو بلاوکراوەی تایبەتیش هەیە کە ئەم کارانە لە باشوری کوردستاندا ئەنجام دەدەن، بۆ بەدواداچوونیشتان بۆ ئەم باسە ئەوا لەو مامۆستایانەی زانکۆ ووردبنەوە کە لە باشوری کوردستان دا پڕوپاگەندە بۆ پەکەکە ئەکەن، ئەو کات بە ویژدانەوە بە ڕاستییەکان ئەگەن.
زیاتر لەمانەش، لەم ئانوساتەدا کە پەکەکە خەباتی چەکداری خۆی لە باکوری کوردستان دا کۆتایی پێ هیناوەو لە داواکاری دەوڵەتی نەتەوە چووەتەوەو ئاشبەتاڵێکی سپی کردووە، ئەوا پرسیار ئەوەیە: مانەوەی هێزی چەکداری پەکەکە لە ناو پاسگاکانی سوپای پاسداران دا بۆ چ ئامانجێکە!؟ تەراتێنی فەرماندەکانی پاسداران بۆ قەندیلو بە پاسگاکردنی لوتکە سەختەکانی ئەو زنجیرە شاخانە جگە لە ئامانجی خامۆشکردنی جولانەوەی خۆرهەڵاتی کوردستان ئەوا مەترسیداریش ئەبێت لە ئەگەری ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی باشوری کوردستانیش دا ئەوا ئێران لە ڕێی پەکەکەوە هەڕەشەکانی توندتربکاتەوە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی باشوری کوردستانو قۆناغی بە پراکتیزەکردنی هەڕەشەکانی بکاتە دیفاکتۆ. باشە پرسیار ئەوەیە پەکەکە کە لەگەڵ تورکیادا لە قۆناغی چارەسەریدایە ئیتر ئەم شەڕە بۆ بۆ کۆماری کوردکوژی ئیسلامی ئێران ئەکات!؟
لە هەوو ئەمانەش سەیرتر: ئەمرٶ پەکەکە خیانەتێکی زۆر ڕوونی نەتەوەیی بە هاوئاهەنگی سوپای پاسداران دژ بە گەلی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان بەتایبەتو هەموو کوردێکی شەرەفمەند ئەنجامدا، کە ئەویش بە تێکەڵاوکردنی هێزەکانی خۆییو سوپای پاسداران چەند پیشمەرگەیەکی حیزبی دیموکراتییان شەهیدو بریندار کرد، شایەنی نرخاندنە کە حیزبی دیموکرات یەکێکن لە ڕێزدارترین حیزبە نەتەوەییەکانی کورد کە تا ئێستاش تاکە حیزبی کوردین کە لە هەموو قۆناغە هەلبەزودابەزەکانی میژووەکەیاندا بە هیچ خیانەتێکی نەتەوەییەوە دژ بە پارچەکانی کوردستان تیوەنەگلاونو خاوەنی سەرمایەی ڕێبەرانی سەنگینی وەک 'پێشەوا قازی محەمەدو بیرمەندی بێ هاوتای کورد شەهید قاسملووو شەهید شەرەفکەندی'ن، دەی باشە پەکە جگە لە خیانەتێکی زۆر ئاشکرای نەتەوەیی کە بە فەرمانی ئێران کارێکی وایان ئەنجام دا ئەوا چ بیانوویەک هەڵەگرێو تاکەی گوێ لەم کارە خیانەتکارییانەیان کپ بکەینو نەتەوەیبوونمان لە ئاست ڕاستییەکاندا ئاوەڵانەکەینەوە!؟
پێویستە ڕووناکبیرانی باشوری کوردستان ویژدانو ڕاستگۆییان بخەنەگەر ئەگەر پەکەکە بە تێکەڵاوبوونی سوپای پاسداران دژ بە جوولانەوەی کورد لە خۆرهەڵات دا بووەستنەوە ئەوا بۆ هیچ هەڵوێستێکتان نییە!؟ کە دیارە مێژوو هەڵوێستی نەتەوەییو خۆ-خامۆشکردن لە یاد ناکاتو ئاگری تێکەڵاوی پەکەکەو سوپای پاسداران لە قۆناغی تردا ئەیبینین کە بەرۆکی باشوری کوردستانیش ئەگرێتەوە.
وەک وترا، پەکەکە هیچ بیانوویەکیان بۆ ئەم کارانەیان جگە لە هاوکاریکردنی هێزەکانی ئێران بوونی نییە، زۆرینەی ئەگەرەکانیش وادێتەوە کە هەتا پەکەکەو سوپای پاسداران تێکەڵ بن ئەوا بە قازانجی حیزبی دیموکراتو جووڵانەوەی کورد لە خۆرهەڵات دا دەشکیتەوەو پیویستە حیزبی دیموکرات سوربێت لەسەر بەردەوامی هەڵگیرسانی جووڵانەوەی چەکداریو بەهێزترکردنی خەباتی سیاسییو دبلۆماسیی خۆیان هەتا گەشتن بە مافەکانی نەتەوەکەمان لە خۆرهەڵاتی کوردستان دا، هەموو کوردێکی شەرەفمەندی نەتەوەییش پشتیوانیان ئەکا، ئەیڵیمەوە: سەیرەو ڕوونیشە کە پەکەکە بوونەتە پارێزەری سوپای پاسداران!!.
لە ڕاستییدا لە ڕووی سیاسییەوە لە ئێستا دا هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان 'حیزبووڵای لوبنانو هادی عامری حەشدی شیعییو پەکەکەی جەمیل بایک" دا، دەزگای ئیتلاعاتی ئێران بە تەواوی لە شانەکانی پەکەکە دا بە دریژایی ئەم چەند ساڵەی دوایی خۆیان ڕواندووە، هەر بۆیە ئەم سێ گرووپە ''حیزبووڵای لوبنانو هادی عامری حەشدی شیعییو پەکەکەی جەمیل بایک" لە ناو ووڵاتەکانیانو لە ناوچەکەش دا دژی هەموو جۆرە فرەییو پرنسیپەکانی دیموکراسینو هەموو ئەجێندایەکیان پێکانی سیاسەتی هێژموونو بڵاوکردنەوەی شیعەی دوانزە ئیمامی کۆماری ئیسلامیی ئێراننو فەقەت.
بابهتی پێوهندیدار:
ـ كومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا ناوی شەهیدەکەی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکەی بڵاو کردەوە
ـ يهكیهتیی نیشتمانی تۆمهت له حیزبی دێموكراتو پارتی دێموكرات دهدا
ـ چهندین ههزار كهس ئامادهییان بۆ شۆڕش له رۆژههڵات دهربڕیوه
ـ هۆشدارییەکی تووند لە پەرلەمانی کوردستانەوە
ـ حیزبی دێموکرات راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی PKK بـڵاو کردەوە
ـ كۆمەڵە: پشتگیری خۆمان بۆ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەردەبڕین
ـ پێشمهرگهیهكی حیزبی دێموكرات لهلایهن PKK شههید كرا
ـ حیزبی دێموكرات پەیامهێنەری ئاشتییە، بەڵام زۆر لە كەس قبووڵ ناكات
ـ ئەمرۆ دێموکرات سبەینێ نۆرەی ئەوانی دیکەشە (هەڵویستەیەک دژی کردەوەی زۆردارانەی PKK )
ـ وتووێژ یان پاشهکشهی پ.کا.کا لهم بڕیارهی خوی بهبێ قهیدو شهرت
ـ شۆڕش له رۆژههڵات دهستی پێكردهوه

