هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پەکەکە ئاسنی سارد دەکوتێ

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

aram_-_pkk_-_namo_3ماوەی چەند رۆژێکە هەواڵی “گەمارۆ دران”(هەوڵی رێگری کردن لە چالاکی) ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورێیەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە لایەن “شەروانانی پە کە کە” بڵاو بۆتەوە. ئەم کردەوەیەی برادەرانی پە کە کە وەک هەموو دیاردە سەیر و سەمەرەکان لە ئاستی جواروجۆردا کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە و هەر کەس و لایەنێک هەڵبەت لە گۆشە نیگای خۆیەوە لۆمەی ئەم “ملهووریە”ی کردووە،لەو نێوەشدا هەڵوێست و کاردانەوەی حیزب و کەسایەتی و تێکۆشەرانی کوردستانی رۆژهەڵات جێگای سەرنج و دەرس لێوەرگرتنە.

لە هەڵوێستی هەموو کوردێکی خاوەن بریار و خاوەن خەباتدا جۆرێک سەربزێوی و گەردنکەشی دەبیندرێ کە ئەوە خۆی زادە و خەسڵەتی بزووتنەوە رەوا و رزگاریخوازانەکەیەتی و،رێک ئەوە ش گەرەترین کێشە و ئاستەنگی پە کە کە یە.پەکەکە لەگەڵ کلتوور و مێژوو و پرەنسیپەکانی خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات بێگانەیە و خەریکە ئاسنی سارد دەکوتێ و بە دڵنیاییەوە ئەگەر پەکەکە بە خویدا نەچێتەوە بە “تەڵە”ی مێژووە بووە.

من ناچمە سەر وردەکاری و “موو لە ماست کێشان”ی کێشەکە و دڵنیام هەموومان دەزانن کە “هەویری پە کە کە زۆر ئاو دەکێشێ”،بەڵام دەبێ هەموو کەس بزانێ کە خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات تەنیا خەباتێکی چەکداری بۆ ئامانج و قۆناغێکی دیاریکراو و کاتی نەبووە و زادە و خوڵقێنەری گەلێک داهێنان و پرەنسیپ و پێناسەیە کە مایەی شانازی هەموومانە.

 

aram_-_pkk_-_namo_2


کەمتر خەباتێکی رزگاریخوانەی گەلانی بن دەست هەیە هێندەی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بە تایبەت لە کوردستانی رۆژهەڵات هەوێنی توخمەکانی دێموکراسی و تۆلێرانس و پلۆرالیزم بێ.نامهەوێ فاکتۆر لە کێشە و ئاستەنگەکانی قۆناغێکی مێژوویی لە ژیانی مەیدانیی حیزب و لایەنەکانی کوردستان و بە تایبەت کۆمەڵە و دێمۆکرات بگرم،بەڵام گرینگ ئەوەیە کە خەباتی کوردەکانی کوردستانی رۆژهەلات چ لە چوارچێوەی حیزبە سیاسیە ناسراوەکانیدا و چ وەک خەباتی مەدەنی و سەربەخۆ لەگەڵ گۆرانکارییەکان و لە گەڵ پێناسەکانی مۆدێرنیتە و شارستانییەتدا بەرەو پێش چۆوە و لەو رەوتی گەشە و بەرەوپێشچوونەیدا گەلیک پرەنسیپ و سووننەتی چەسپاندووە کە ئیتر گەرانەوەی بەرەو دوا نامووکینە.

حیزبەکانی کوردستانی رۆهەڵات سەلماندوویانە کە بە حەق نوێنەری خەباتێکی مۆدێرن و ئینسانی و پێشکەوتنخوازن و پێناسە کردن و ناسینەوەی سووننەتە مۆدێرن و شارستانییەکانی خەباتێکی رەوا و رزگاریخوازانە بە بێ ئەوان مووکین نییە.

خەبات لە کوردستانی رۆژهەڵات خەباتێکی تەنیا و بێ پشتیوان و پشتگرە،بەڵام رەسەن و خاوەن سووننەت و خاوەن مێژوو و شوێندانەرە و بە ئاسانی دەستەمۆ و دیل نابێ.پەکەکە دەبوو بیر لەوە بکاتەوە بۆ تا ئێستا نەیتوانییوە مۆنۆپۆلی سیاسەت و خەبات و “بوون” بکات لە کوردستانی رۆژهەڵات؟زۆر گرینگە و زۆر پێویستە کە پەکەکە بیر لەوە بکاتەوە وەک هێزێکی کوردیی کوردستانی باکور دۆست و هاوکار و هاوخەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد بێ لە پارچەکانی تری کوردستان نەک ئاستەنگ و رێگر.لەوش گرینگتر پەکەکە و لەسەرووی ئەوانیش دەبێ باش بزانن بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد شەپۆلێکی سەربزێو و یاغییە،دەستەمۆ و ماڵی نابێ.


بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

ـ حیزبی دێموکرات راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی PKK بـڵاو کردەوە

ـ كۆمەڵە: پشتگیری خۆمان بۆ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەردەبڕین

ـ پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ حیزبی‌ دێموكرات له‌لایه‌ن PKK شه‌هید كرا

ـ حیزبی دێموكرات پەیامهێنەری ئاشتییە، بەڵام زۆر لە كەس قبووڵ ناكات

ـ تۆ بو هێنده‌ دژی پ ک ک ی؟!

ـ ئەمرۆ دێموکرات سبەینێ نۆرەی ئەوانی دیکەشە (هەڵویستەیەک دژی کردەوەی زۆردارانەی PKK )

ـ وتووێژ یان پاشه‌کشه‌ی پ.کا.کا له‌م بڕیاره‌ی خوی به‌بێ قه‌ید‌و شه‌رت

ـ شۆڕش له‌ رۆژهه‌ڵات ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1916
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy