لە ماوەی دوو حەوتووی رابردوودا ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە پێی هەواڵەكان لە ناوچەكانی خنێره و كێلەشین جێگیر ببوون. پاش جێگیربوونیان هەروەك لە زمان رێبەرانی حدكاوە بە میدیاكان راگەیەندرا لە لایەن هێزەكانی پ كاكاوە پێیان رادەگەیەندرێ كە پێویستە لەو ناوچەیە نەمێنن و لە هەمان كاتدا بە ئیجازەی پ ك ك لەوسنورانە هاتووچۆ بكەن. هەر بۆیە بۆ سەپاندنی داواكەیان دەكەونە گەمارۆدانی هێزەكەی حیزبی دیموكرات و پاش چەند رۆژ وتوویژی ناراستەوخۆی هەر دوولایەن بە داخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گریلاكانی پ ك ك هێرش دەكەنە سەر پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و لە ئاكامدا دوو پێشمەرگە شەهێد دەبێ و چەند پێشمەرگەیتریش بریندار دەبن.
ئێمە ئەم كردەوەی پ ك ك مەحكووم دەكەین و هەروەها پشتگیری خۆمان بۆ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەردەبڕین. بە پێویستی دەزانین جارێكیتر رایبەگەیەنین چالاكی و هەڵسوڕان لە سەر خاكی كوردستانی رۆژهەڵات بە مافی رەواو بێ ئەملاولای حیزبەكانی رۆژهەلات دەزانین. ساڵانێكە ئێمە بە دروست سەبارەت بە مەترسیەكانی سیاسەتی دەستێوەردانی نابەرپرسانەی پ ك ك لە پارچەكانیتری كوردستان بە تایبەتی لە كوردستانی رۆژهەلات هوشداریمان داوەو رای گشتیمان لە زیانەكانی ئاگادار كردوەتەوە.
هەر لێرەشەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و بنەماڵەی شەهیدەكان دەردەبڕین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكانیش دەخوازین.
سكرتارییەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
24ی مەی2015
3/جۆزەردانی/1394
بابهتی پێوهندیدار:
ـ پێشمهرگهیهكی حیزبی دێموكرات لهلایهن PKK شههید كرا
ـ حیزبی دێموكرات پەیامهێنەری ئاشتییە، بەڵام زۆر لە كەس قبووڵ ناكات
ـ تۆ بو هێنده دژی پ ک ک ی؟!
ـ ئەمرۆ دێموکرات سبەینێ نۆرەی ئەوانی دیکەشە (هەڵویستەیەک دژی کردەوەی زۆردارانەی PKK )
ـ وتووێژ یان پاشهکشهی پ.کا.کا لهم بڕیارهی خوی بهبێ قهیدو شهرت
ـ شۆڕش له رۆژههڵات دهستی پێكردهوه

