هه‌ڵۆی كوردستان: پ. ك. ك به هاوكاری سپای پاسداران شه‌ڕی نێوخۆیی ده‌ست پێ كرد
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێزكانی PKK به هاوكاری سپای پاسداران هێرشی كرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و لانیكه‌م تا ئێستا پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزب شه‌هید بووه.
"هه‌ڵۆی كوردستان" پێوه‌ندی كرد به سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بارودۆخه‌كه‌و سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌م شه‌ڕه له سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به هێرشی PKK بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له 3 شوێنه‌وه ده‌ستی پێ كردووه‌و تا ئێستا شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه. چه‌ندین پێشمه‌رگه شه‌هیدو بریندار بوون‌و تا ئێستا شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌یه‌كی پشتڕاست بۆته‌وه. زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی سپای پاسداران پشتیوانی گریلاكانی PKKیه‌و چه‌ندین هێلیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ری پاسداره‌كانی ئێران له‌و ناوچه‌ن.
شایانی باسه PKK مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوخۆیی‌و تیرۆر‌و تۆقاندن هه‌یه‌و تا ئێستا جگه له شه‌ڕی براكوژی به سه‌دان كه‌س كه پێشتر ئه‌ندامی خۆی بووونو وازیان له‌و رێكخراوه هێناوه، تیرۆر كردووه. پێویسته بگوترێ PKK به‌هۆی تیرۆر‌و بارزگانی به مادده هۆشبهرهكانیشهوه ناوی له لیسته‌ی تیرۆری وڵاتانی ده‌ره‌وه دایه.
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م هێرشه‌ی PKK به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد...
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
ـ حیزبی دێموكرات پەیامهێنەری ئاشتییە، بەڵام زۆر لە كەس قبووڵ ناكات
ـ تۆ بو هێنده دژی پ ک ک ی؟!
ـ ئەمرۆ دێموکرات سبەینێ نۆرەی ئەوانی دیکەشە (هەڵویستەیەک دژی کردەوەی زۆردارانەی PKK )
ـ وتووێژ یان پاشه‌کشه‌ی پ.کا.کا له‌م بڕیاره‌ی خوی به‌بێ قهیدو شه‌رت
ـ شۆڕش له رۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێكرده‌وه

