هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

حیزبی دێموكرات پەیامهێنەری ئاشتییە، بەڵام زۆر لە كەس قبووڵ ناكات

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دوابەدوای ئەوەیكە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەپێی ئەرك‌و پلان‌و ڕێبازی شۆڕشگێڕانەی خۆی هەستا بە كردنەوەی چەن بنكەیەك لە خاڵە سنوورییەكانی كوردستان كە موڵكی هەموو كورد‌و لەسەرووی هەموویانەوە مافی حیزبی دێموكرات‌و هێزەكانی دیكەی ڕۆژهەڵاتە، لە یەكێك لەو بنكانە‌و لە خاڵێكی سنووری نێوان باشوور‌و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەداخەوە یەكێك لە هێزە بەناو كوردییەكانی كوردستانی باكوور یان لە ڕووی عورفی دیپلۆماتیكەوە یەكێك لە هێزەكانی كوردستانی توركیە لە هەڵوێستێكی گوماناویی‌و نابەرپرسیارانەدا، خەریكە ئاستەنگ بۆ ئەم جووڵەیەی حیزبی دێموكرات دروست دەكات‌و بە زمانی زبر‌و بەدوور لە پرنسپیە دیپلۆماتیكەكان قامكی هەڕەشە ڕادەوەشێنێ بۆ هێزەكانی حیزبی دێموكرات، حیزبێ كە بە ڕاستی هەڵقوڵاوی ویست‌و ئیرادەی خەڵكی كوردستانی ڕۆژهەڵاتە‌و بەم پێیە هیچ هێز‌و لایەنێ ناتوانێ لە بەرامبەر ویست‌و ئیرادەی ئەم حیزبە ڕەسەنە‌و خزمەت كردن بە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ببێتە بەربەست‌و لەسەر ڕێگەی ئەم ڕێبازە پیرۆزەدا كۆسپ‌و ئاستەنگ دروست بكات.

 

sorani_pdki_pkk_1


بۆیە لە ئێستاشدا نەك پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیە كە لە نێوەڕۆكی خۆیدا تووشی قەیرانێكی مانایی بووە‌و هەر ڕۆژە‌و بە لایەكدا شەن دەكات، هیچ حیزب‌و لایەن‌و دەوڵەتێكیش ناتوانن خەت‌و نیشان بۆ حیزبی دێموكرات دیاریی بكەن چ بگات بەوەیكە بیانهەوێ هێژمۆنی خۆیان زاڵ بكەن بەسەر ئیرادەی ڕاستەقینەی حیزبی دێموكراتدا. چونكوو حیزبی دێموكرات لە مێژووی خەباتی خۆیدا سەلماندوویەتی بەردەوام لە پێناو ئامانجە نەتەوەییەكاندا خەباتی بێ وچانی كردووە‌و هیچ كات بە دروشم، حەرەكەتی پۆپۆلیستی‌و پاڵدان بە یەكێك لە وڵاتانی داگیركەری كوردستان لە هەوڵی خەڵەتاندن‌و بەڵاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی نەبووە.

ئەوەشی كە كراوە‌و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت لەسەر لێكدانەوەی دروست‌و واقیعی ئەم حیزبە شۆڕِشگێڕە بووە‌و وا باشترە كە پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیە جارێكی دیكە بە خۆیدا بێتەوە‌و لە تۆمەتباركردنی حیزبی دێموكرات خۆی ببوێرێ‌و چاوەڕوانی داهاتوو بێت تا بۆی دەربكەوێ كە ئەم هەڵوێستەی حیزب تا چەندە بە قازانجی بەرژەوەندی گشتییە. چونكوو حیزبی دێموكرات خاوەنی مێژوویەكی پڕ لە شانازییە كە بناخەدانەرەكانی ڕێبەرانێكی بلیمەتی وەك پێشەوا قازی موحەممەد‌و شەهید دوكتور قاسملوو‌و شەهید دوكتور شەرەفكەندی بووە‌و ئێستاش ڕێبوارانی ئەم ڕێبازە خۆیان بە گیانفیدای ئەو حیزبە دەزانن‌و قسەی زۆر لە كەس قبووڵ ناكەن‌و بەردەوام خۆیان لە دروشم بەدوور گرتووە‌و بەردەوامیش پابەند دەبن بە ئۆسوول‌و پرەنسیپە دێموكراتیكەكان. بۆیە ئەگەر لە ئێستادا حیزب باسی ئەوە دەكات كە لە ڕێگەی ئاشتیخوازانەوە كێشەكان چارەسەر بكەین مانای ئەوە نییە كە ترسێك لە ئارادایە، بەڵكوو مانای سەلماندی ئەو ڕاستیەیە، كە فەلسەفەی وجوودی حیزبی لەسەر داڕێراوە، واتە پەیامی ئاشتی‌و ئاشتیخوازی لە پێناو قازانج‌و بەرژەوەندی نەتەوەیی‌و دەستبەركردنی مافە نەتەوایەتییەكانی هەموو نەتەوەی كورد‌و لە هەمان كاتیشدا نەسرەوتن تا سەركەوتن بۆ گەیشتن بە ڕزگاریی‌و دابین كردنی ئازادی‌و دێموكراسی بۆ دیاریی كردنی مافی ڕەوای چارەنووس. بۆیە لە ئەگەری هەر پەرچەكردارێكی نابەپرسیارانەدا لە هیچ چەشنە بەرگرییەكی ڕەوا سڵ ناكاتەوە‌و ئەمەش لە پێناو ئەو ڕاستییەدایە كە حیزبی دێموكراتی لەسەر دامەزراوە.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1660
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy