تۆ بو هێنده دژی پ ک ک ی؟! ئه‌مه پرسیاری هاورێیهکه بۆ من و گله‌يی ئه‌وه‌م لێ ده‌کات که بۆ دژایه‌تی پ ک ک ده‌که‌م !
له‌وه‌لامی پرسیاری ئه‌و هاورێیه‌دا ده‌لێم من دژی پ ک ک نیم،ته‌نانه‌ت سه‌رده‌مێک خۆلیای بیروباوه‌ری پ ک ک بوم و پێم وابوو پ ک ک کوردستانی گه‌وره‌و سه‌ربه‌خۆ داده‌مه‌زرێنێت ! به‌لام دواتر به‌کرده‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع پ ک ک ئه‌وه‌ی سه‌لماند فری به‌سه‌ر خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی سه‌ربه‌خۆوه نیه، به‌لکو هیزێکی مه‌ترسیداره دژی بزوتنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی کوردایه‌تی، هێزێکه به‌ده‌ست داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه بۆ دژایه‌تیکردنی هه‌موو ئه‌و هێزه کوردیانه‌ی که خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد ده‌که‌ن.
به‌رێز ئاپۆ و سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی پ ک ک بۆ چه‌ندینجار له‌ریگای میدیاکانه‌وه ئه‌وه‌یان دوپاتکردوتهوه که بزوتنه‌وه‌ی پ ک ک دژی کوردستانی سهربهخۆویه، دژی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه،وه ئه‌وه‌یان به‌کارێکی کونهپهرستانهو دژی پێکه‌وه ژیانی گه‌لان وسف کردوه‌و خویانیش وه‌کو پارێزه‌ری یه‌کپارچه‌ی تورکیا‌و ئومه‌تی تورکی ناساندوه،با له‌و مه‌سه‌لانه گه‌رێن وه‌کو هه‌ندێ له ده‌روێشانی ئاپۆ بوی ده‌چن .گریمان ئه‌مه سیاسه‌تێکی تاکتیکیه ! ئه‌ی ئه‌وه‌ی پ ک ک له‌رۆژ ئاوا ده‌کات چ ناوێکی لێ بنێین،ئایا رۆلی پک ک هیچ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ل رۆلێ هێزه‌کانی حزب الله‌ی لوبنانی هه‌یه له سوریا؟! با له‌وه‌ش گه‌رێین و دیسان وه‌کو هه‌ندێ له ده‌روێشانی ئاپۆ دلی خومان به‌وه خوش که‌ین و بلێین ئه‌وه‌ش تاکتیکه ! ئه‌ی ئه‌وه‌ی پ ک ک له‌سه‌ر سنوره‌کانی ئێران و باشور ده‌کات چ ناوێکی لێ بنێین ؟! ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیه‌ی پ ک ک بۆ کوردستانی سه‌ربه‌خۆ و چ مانایه‌ک ده‌به‌خشێت؟! دژایه‌تی پ ک ک بۆ پر چه‌ککردنی پێشمه‌رگه له‌لایان هاوپه‌یمانانه‌وه له‌پیناوی چ دا بوو؟! ئه‌و هه‌موو گێچه‌ل فروشتنهی پ ک ک بهباشور ده‌کات له‌پیناوی چیه‌و خزمه‌ت به‌کێ ده‌کات ؟! ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پ ک ک له‌ده‌ڤه‌ری شنگال پیاده‌ی ده‌کات بۆ چ ئامانجێکهو خزمه‌ت به‌کی ده‌کات ؟! دیسان با له‌و هه‌موو مهسئهلانهش گه‌رێین.باشه سیاسه‌تی پ ک ک له باکور چ ده‌سکه‌وتێکی بۆ کورد هێناوه ؟! بۆ پ ک ک رێگا نادات هه‌ده‌په به‌ناوێکی کوردستانیه‌وه چالاکی بنوێنێت ؟! بۆ پ ک ک رێگای نه‌دا هه‌ده‌په بۆ یه‌کجاریش له‌به‌رنامه‌ی هه‌لبژاردندا ناوی کورد یان کوردستان بێنێت ؟! بۆ پ پک ک هێنده دژی ئالای کوردستانه ؟! بۆ پ ک ک هێنده دژی ناوی کوردستانه‌و رێگا نادات هیچ ده‌زگاو رێکخراوێکی چ سیاسی و چ سه‌ربازی پاشناوی کوردستانیان پی وه بێت؟!ئه‌و دژایه‌تیه چ حکمه‌تێکی تێدایه؟!به‌لی وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه بۆ من و هه‌ر کوردێکی دیکه‌ی وشیار رۆن و خویان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پ ک ک نه‌ک هێزێکی شۆره‌شگێری کوردی و کوردستانی نیه به‌لکو هێزێکه به‌ده‌ست داگیرکه‌رانی کوردستان بۆ دژایه‌تیکردنی بزاتنهوهی شۆره‌شگێری کوردستان
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان.بویه تاوانه خومان له ئاست ئه‌و سیاسه‌ته ناکوردانه‌یه بێ ده‌نگ بکه‌ین که پ ک ک له‌هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان به‌رێوه‌ی ده‌بات.
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
ـ ئەمرۆ دێموکرات سبەینێ نۆرەی ئەوانی دیکەشە (هەڵویستەیەک دژی کردەوەی زۆردارانەی PKK )
ـ وتووێژ یان پاشه‌کشه‌ی پ.کا.کا له‌م بڕیاره‌ی خوی به‌بێ قهیدو شه‌رت
ـ شۆڕش له رۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێكرده‌وه

