به‌پێى زانیارییه‌کان هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات له سنووره‌کانی نێوان باشوور‌و رۆژ هه‌ڵات له‌لایان هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه چه‌ند رۆژێکه گه‌مارۆ دراون. دیاره هه‌موو کوردێک ده‌زانێت که ئه‌م شوێنه‌ی ئه‌م هێزه‌ی دێموکڕات لێێ گه‌مارۆ دراوه که‌وتووته کام نوقته‌ی کوردستان‌و شوێنی خهباتو به‌رخودانی کام هێزی کوردی بووه‌و هه‌یه له مێژوودا. هه‌مووشمان ده‌زانین شوێنی خه‌باتی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان کوێیه‌و ئێستا ئه‌وان به هه‌زاران کیلۆمێتر له شوێنی خه‌باتی ڕاسته‌قینه‌ی خویان دوورن‌و خه‌ریکن گێچه‌ڵ به هێزێکی کوردی پارچه‌یه‌کی تری کوردستان ده‌فرۆشن. ئێمه هه‌ست به دۆستایه‌تی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان‌و رژێمی ئێران دهکهینو هه‌ر هێزێک به‌جورێک په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی داگیر که‌ری کوردستان هه‌بووه‌و هه‌یه‌تی. پارتی کرێکارانی کوردستانیش مافی خۆیه‌تی په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێکی داگیرکه‌ری کوردستان هه‌بێت، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی نییه ببێته پارێزه‌ری سنوورهکانیو ببێتهبهر به‌ست له به‌رامبه‌ری خه‌باتی هێزه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان بهگشتیو حیزبی دێموکڕات به تایبه‌تی. پاراستنی سنووره‌کان بۆ ده‌وڵه‌تێکی وه‌کی کۆماری ئیسلامی ناچێته خانه‌ی خه‌باتێکی نهتهوهییو له هێزێکی شورشگێری کوردی وه‌ک پارتی کرێکارانی کوردستان ناوه‌شێته‌وه. له‌نێو ڕيزی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌ده‌یان رۆڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی خه‌ریکی خهباتنو پێیان وایه ئه‌م هێزه هێزێکی رزگاریده‌ری ئه‌وانیشه، من پێم وایه لانیکه‌م ده‌بێ پ.ک.کا ڕێز بو ئه‌م ده‌یان که‌سه دابنێت‌و بیرێک له‌و ده‌یان شه‌هیده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی بکاته‌وه که له ڕێزی پارتی کرێکارانی کوردستان دا گیانیان لهقووڵايی خاکی باکووردا له پێناوی ئازادی کورد‌و کورستان فیدا کردووه. من پێم وایه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی پارتی کرێکاران له رۆژی یه‌که‌مه‌وه بیانزانیبا ده‌بنه پارێزه‌ری سنووره‌کانی ئێران‌و ده‌بێ پێشی پێشمه‌رگه‌ی دێموکڕات‌و باقی هێزه‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتی بگرن، هه‌رگيز روویان له‌م هێزه کوردییه نه‌ده‌کردو نه‌ده‌بوونه پاسه‌وانی سنوورهکانو بۆ ئه‌وه‌ی داگیرکه‌رانی رۆژهه‌ڵات له ئاسووده‌یدا خه‌ڵک بچه‌وسێنه‌وه.
ئێستا کار گه‌یشتووه‌ته جێگایه‌ک ئیتر هه‌ڵه‌کانی پارتی کرێکاران به‌که‌س ناشاردرێته‌وه. ئه‌گه‌ر چی یه‌که‌م جاری ئه‌م هێزه نییه ئاوا کۆسپ‌و ته‌گه‌ره بۆ حیزبی دێموکڕات پێک دێنی، به‌ڵام هه‌میشه حیزبی دێموکڕت ویستويهتی که به ئاشتی یا نه پارتی کرێکاران تێ بگه‌ینن که ئه‌م شوێنه شوێنی خه‌باتی ئێمه‌یه‌و بۆ هاتو چۆکردنی پێویست به ئیزن وه‌رگرتن له ئێوه ناکات، بڵام هه‌میشه پ ک كاو لاینگرانی یان پێ یان وا بووه که حیزب توانای به‌ر به‌ره‌کانی ده‌گه‌ڵ ئهوانو دیفاعی له‌خۆی نییه بوێ حه‌وڵ ده‌دا به‌ئاشتی یا نه چاره‌سه‌رى بدۆزێته‌وه. دیاره ئه‌م ئاشتی خوازییه حیزب ئه‌گه‌ر چی زۆر گران بۆی ته‌واو بووه، به‌داخه‌وه هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی زیاتر له‌سه‌ر داواکانو کرده‌وه‌کانی خاین مسۆگه‌ر تر کردوویه‌تی. ئه‌وه‌ته ئێستا ده‌بینین بو چه‌نده‌مین جاره له‌م سنوورانه‌دا ئاوا به‌ره‌نگاری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی حیزب ده‌بنه‌وه.
بويه من پێم وایه هیچ پێویست به وتووێژ ناکات ده‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان له‌مباره‌وه، ئه‌وه پارتی کرێکارانی کوردستانه که‌ده‌بێ پێدا چوونه‌وه به‌کرده‌وه‌کانی خۆیدا بکات‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌م جۆره ههڵوێستو کردارانه له به‌رامبه‌ری هێزه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان بهگشتیو حیزبی دێموکرات به تایبه‌تی کۆتایی پێ بێنێت. هیوادارم حیزبی دێموکڕات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پاشه‌کشه پێ نهکاتو به‌ڵکوو ده‌بێ هێزی زیاتریش رهوانهبکرێتو بو ئه‌و شوێنه که مه‌به‌ستیانه درێژه به ڕێگایان بدهنو ئه‌م شێوه ڕه‌فتارانه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستانیش بو هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان روون بکرێنه‌وه. به‌و هیوایه لاێنگر وئهندامو دوستانی رۆژهه‌ڵاتی پارتی کرێکارانیش بێ هه‌ڵوێست نه‌بن لانیکه‌م پرسیارێک له‌و حیزبه بکه‌ن که رۆژ هه‌تا ئێوارێ به‌ردی له‌سنگی خویان ده‌ده‌ن ئه‌رێ ئێمه هاتووین سنووری ئێران بپارێزین یان ئه‌گه‌ر هاوکاری هێزه‌کانی ذێموکڕاتیش نه‌که‌ین بوچی ده‌بێ پێشیان پێ بگرین؟!
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
ـ شۆڕش له رۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێكرده‌وه

