دیسان ره‌زبه‌ر و مانگی کرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان،دیسان روو له قوتابخانه کردنی پۆلێکی دیکه له منداڵانی ئێران و دیسان پڕ کردنه‌وه‌ی کۆڵه‌پشتییه‌کان له پرتووکی جۆراو جۆر به زمانێک که نیوه‌ی منداڵه‌کان له گه‌ڵی نامۆن. هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیستمه فێرکارییه‌ی که له ئێران دا زاڵه له پێناو ئامانجێکی نه‌زۆک بۆ یه‌ک زمانه کردنی ئه‌و وڵاته‌دا.
مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی سروشتی بوونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن هزر و ئه‌ندێشه‌یه و هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌شه که جیاوازی داکات له بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه.ئه‌م بوونه‌وه‌ره به‌رهه‌می هزر و ئه‌ندێشه‌ی خۆی به شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌کوو وێنه کێشان ،هێما و ئاماژه و….هتد و گرینگتر له هه‌موویان له رێگه‌ی به‌کار هێنانی زمانه‌وه ده‌رده‌بڕێ، و له‌م پرۆسه‌یه‌ش دا هیچ زمانێک ناتوانێ به ته‌واوه‌تی ده‌رخه‌ری هه‌موو هه‌ست و مه‌به‌سته‌کانی ئه‌و بوونه‌وه‌ره بێت ،جگه له زمانێک که به شێوه‌ی سروشتی فێری بووه واته زمانی دایکی.
فێربوونی زمانی دایکی گرینگی یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه و رۆڵی به‌رچاو له بیچم گرتنی که‌سایه‌تی تاکه‌کان و کۆمه‌ڵگا دا ده‌نوێنێت ،هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردوه که رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 2000 به‌ملاوه رۆژی 21ی فێوریه‌ی وه‌کوو رۆژی رێز گرتن له زمانی دایکی ناوزه‌د کردوه‌و و به هه‌موو وڵاته‌کان رایگه‌یاندووه که سیستمی په‌روه‌رده‌و راهێنانی خۆیان جۆرێک دابڕیژن که زمانی دایکی له وڵاتانه‌دا دا بپارێزرێت.
هه‌روه‌ها رێکخراوی یونسکۆش له‌م پێوه‌ندییه دا رایگه‌یاندووه که" که‌سێک به خوێنده‌وار ده‌زانێت که بتوانێ به زمانی دایکی خۆی بنووسێت و بخوێنێت".
لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه که مرۆڤ هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵی و ته‌نانه‌ت پێش له له‌دایکبوونیش له گه‌ڵ زمانی دایکی خۆی ئاشنا ده‌بێت ،واته گوێی له ده‌نگی دایکی خۆی ده‌بێت و دوای له دایکبوون به بیستنی ئه‌و ده‌نگانه دژکرده‌وه له خۆی نیشان ده‌دات و پاشان هه‌ر به‌و زمانه و به رێکخستنی وشه‌کان ،ره‌سته ساز ده‌کات و له گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه(ده‌ورو به‌رییه کان)دا پێوه‌ندی ده‌گرێ.
له‌م قۆناغه‌دایه که منداڵ هه‌نگاو ده‌نێته نێو دونیایه‌کی گه‌وره تر و له پێناو پێناسه کردنی خۆیدا رۆژ به رۆژ هه‌وڵده‌دات که شتی زیاتر فێر ببێت و زیاتر که له گه‌ڵ که‌سانی نێو بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگا پێوه‌ندی ده‌گرێ.
له هه‌موو وڵاتانی دونیا منداڵ که ده‌گاته ته‌مه‌نی 6_7ساڵان ده‌نێردرێته قوتابخانه و هه‌نگاو ده‌نێته نێو قۆناغێکی نوێ له ره‌وتی به‌کۆمه‌ڵ بوونی خۆیدا.
لێره‌دایه که قوتابخانه رۆڵی پردێکی پێوه‌ندی به خۆیه‌وه ده‌گڕی و ده‌بێته ده‌ستپێک و ده‌روازه‌ی یه‌کێک له گرینگ‌ترین و هه‌ستیارترین قۆناغه‌کانی ژیانی هه‌ر منداڵێک.
به‌داخه‌وه له هێندێک له وڵاتانی دونیادا و یه‌ک له‌وان له وڵاتی ئێران‌دا ئه‌م ده‌روازه‌یه بۆ گه‌شه‌کردن و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زانیاری منداڵ نیه ،به‌ڵکوو رۆڵی پردێکی له‌رزۆک ده‌بینێت و ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ پشت‌کردن له زمانی دایکی و له ئاکامدا نه‌ته‌وه که‌ی
.چونکوو له راستیدا زمان بیرگه‌ی نه‌ته‌وه ده‌پارێزێت و پشت‌کردن له زمانی دایکیش نه‌ته‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێری نه‌مان ده‌بات. بۆیه نه‌ته‌وه داگیرکه‌ره‌کان بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کان زمانی ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌که‌نه ئامانجی هێرشه‌کانی خۆیان.
بێ گومان ئه‌گه‌ر زمان له نه‌ته‌وه‌یه‌ک بستێندرێ وه‌ک ئه‌وه وایه که منداڵێک له دایکی جیا بکرێته‌وه و ده‌توانی به شێوه‌ی دڵخواز باری بهێنی و ته‌نانه‌ت کۆنترۆڵی چۆنییه‌تی بیر کردنه‌وه‌که‌شی به ده‌سته‌وه بگریت.
له‌م پێوه‌ندییه دا ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له نه‌ته‌وه‌ته بنده‌سته‌کانی ئێران بده‌ینه‌وه ده‌بینین که نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌رچه‌ند زیاتر له هه‌موویان بوه‌ته ئامانجی هێرشی نیزامی و فه‌رهه‌نگی رێژیمه‌کانی حاکم به سه‌ر ئێران،به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش به نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی دیکه زیاتر توانیویه‌تی کو‌لتوور و زمانی خۆی بپارێزێت.
ده‌توانیین ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ به‌رزبوونی ئاستی زانیاری وشیاری نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان و بێگومان یه‌کێک له فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانیشی بوونی هێزه سیاسی و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی و وێژه‌ییه کان بووه له کوردستان دا،که له ئه‌سته‌م ترین هه‌ل ومه‌رجه‌کاندا هه‌دایان نه‌داوه و هه‌میشه له‌مپه‌ڕێکی پته‌و بوون له هه‌مبه‌ر به ئاکام گه‌یشتنی ئه‌و پیلانانه دا.
به‌داخه‌وه له سه‌ده‌ی 21 دا هێشتا زۆرن ئه‌و حیزب و که‌سایه‌تییه ئێرانیانه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار که باس کردن له زمانی دایکی به بڤه ده‌زانن و به بێ سێ و دوو مۆرکی جیایی خواز به نێو چاوانی ئه‌و حیزب و رێکخراوانه ده‌ده‌ن که سه‌ر به نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانن و لایه‌نگری له خوێندن به زمانی دایکی ده‌که‌ن.
ئه‌م سیاسه‌ته خۆی له خۆیدا هانده‌رێکه بۆ دابه‌شکردنی ئێران ،چونکوو ئیدی که‌س ئه‌وه قه‌بووڵ ناکات که 20 ملیۆن ئازه‌ری حسێبی نه‌ته‌وه‌یان بۆ نه‌کرێت و زمانه که‌یان به زاراوه له قه‌ڵه‌م بدرێت،به‌ڵام ئازه‌رییه‌کانی ئه‌ودیوی سنووری ئێران هه‌م نه‌ته‌وه بن و هه‌م زمانه‌که‌شیان سه‌ربه‌خۆ،بۆ کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش هه‌ر به‌م شێوه‌یه.ئه‌مه یانی ئازه‌ری،کورد،به‌لووچ و......هه‌تا له چوارچێوه‌ی ئێران دا بن هه‌ر ئه‌وه بهشتانه،ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌وێ وه‌کوو نه‌ته‌وه بتانناسین و دان به بوونتان دابنێن ده‌بێت ئێوه‌ش وه‌کوو هاوره‌گه‌زه‌کانی دیکه‌تان هه‌وڵبده‌ن له ئێران جودا ببنه‌وه و سه‌ربه‌خۆ بن.
له کۆتاییدا رووی قسه‌م له حیزب و رۆشنبیره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی فارس ده‌که‌م و ئه‌م شێعره‌ی سوهرابیان به بیر دێنمه‌وه که ده‌ڵێ:((چشمها را باید شست جور دیگر باید دید))،پێویسته که به خۆیاندا بچنه‌وه‌و به شوێن سیاسه‌تێک نه‌که‌وه‌ن که نه له‌م ماوه‌یدا سه‌رکه‌وتوه له داهاتووشدا سه‌رده‌که‌وێت.چونکوو باشترین میکانیزم بۆ پاراستمی یه‌کپارچه‌یی ئێران به فه‌رمی ناسینی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیانه له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی فیدراڵ دا،و له‌راستیدا حاشاکردن له بوونی ئه‌وان باشترین کاتالیزۆره بۆ پارچه پارچه بوونی وڵاتی ئێران،که گرینگ‌ترین و دیارترین سیاسه‌تیش دانی مافی خوێندن به زمانی زگماگی یه به منداڵانی سه‌ر به‌م نه‌ته‌وانه‌و گه‌ره‌نتییه‌که بۆ پاراستنی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌کان له جوغرافیای ئێران‌دا.

