هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

شۆڕش له‌ رۆژهه‌ڵات ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆی‌ كوردستانحیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ ناردنی‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ندین سنووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان جێگیر بووه‌‌و شۆڕشی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانی‌ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌

 

pdki__-_snoor_1


به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییه‌ تایبه‌تییانه‌ی‌ كه‌ به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌، حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو‌و به‌رین پێشمه‌رگه‌ی‌ له‌ چه‌ندین شوێنی‌ ساڵانی‌ پێشووی‌ خۆی‌ له‌ چیاكانی‌ سنووری‌ رۆژهه‌ڵات جێگیر كردووه‌‌و به‌هیوای‌ شۆڕشێكی‌ مه‌زنه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان. ئه‌گه‌رچی‌ زانیاری‌ زۆر ورد سه‌باره‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكرات به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌، به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنی‌ نهێنی‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ خۆمان ده‌پارێزین. به‌ڵام ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ حیزبی‌ دێموكرات له‌ چه‌ندین سنوور له‌ باكووری‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ تا باشووری‌ رۆژهه‌ڵات هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ جێگیر كردووه‌.

"هه‌ڵۆی‌ كوردستان" سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ له‌ نێوان گریلاكانی‌ PKK‌و پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكرات پێش هاتووه‌ پێوه‌ندی‌ كرد به‌ كه‌سێكی‌ ئاگادار له‌ بارودۆخه‌كه‌‌و به‌ مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ بڵاو نه‌كرێته‌وه‌ وتی‌ كه‌ PKK ئه‌و هێزه‌ نیه‌ بتوانێ‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ دێموكرات گه‌مارۆ بدا، به‌ڵام له‌ چه‌ندین شوێن سه‌باره‌ت به‌ جێگیربوونی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزب كێشه‌یان پێش هێناوه‌‌و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌‌و وتوویانه‌ كه‌ ئێره‌ "هه‌رێمی‌ پاراستنی‌ میدیا"یه‌، پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبیش له‌ وه‌ڵامدا وتوویانه‌ ئێره‌ مڵكی‌ شۆڕشه‌‌و حیزبی‌ دێموكرات یه‌كه‌م حیزب بووه‌ كه‌ له‌م ناوچانه‌ شۆڕشی‌ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌‌و نه‌ به‌ PKK‌و نه‌ به‌ هیچ هێزێكی‌ دیكه‌ ئه‌م چیایانه‌ چۆڵ‌ ناكه‌ین.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان تا ئێستاش كێشه‌ی‌ نێوان PKK‌و پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزب چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌‌و له‌ چه‌ندین شوێن پێشمه‌رگه‌كانی‌ دێموكرات‌و گریلاكانی‌ PKK رووبه‌ڕووی‌ یه‌ك وه‌ستاون، به‌ڵام حیزبی‌ دێموكرات سووره‌ له‌سه‌ر جێگیركردنی‌ هێزه‌كانی‌‌و شۆڕشی‌ له‌ چیاكانه‌وه‌ ده‌ست پێكردۆته‌وه‌‌و رایگه‌یاندوه‌ ئێره‌ شوێنی‌ حیزب‌و شۆڕشه‌‌و حیزب ئاماده‌ی‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ هه‌رجۆره‌ پیلانێكه‌‌و هیواداره‌ هیچ رێكخراوێك نه‌كه‌وێته‌ داوی‌ پیلانی‌ دوژمنان‌و ته‌گه‌ره‌ بخاته‌ به‌رده‌م شۆڕش‌و گه‌ل پشتیان تێ‌ بكا.

ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" به‌ ره‌چاوكردنی‌ نه‌دركاندنی‌ نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌‌و زانیاری له‌م پێوه‌ندییه‌دا...


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3792
بۆچوونه‌کان (2)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن زانیار, May 24, 2015
شۆڕش نەوەستابوو تا دەست پێ بکرێتەوە، ئەوەش کە ئێوە دەیڵێن وانیە. هێزەکانی ئەو حیزبە لە ناوچەی کێلەشین کە دەکەوێتە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان هێزیان لەوێیە، پەکەکەش کە خۆی بە نێرەکەری هەموو کوردستان و بگرە هەموو جیهان دەزانێ، بۆ خۆش خزمەتی دوژمنانی کورد دەیهەوێ ڕێیان لێ بگرێ
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن باشوری کوردستان, May 23, 2015
دەستخۆش لە پشتتانین

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy