به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ولێرى حزبى دێموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كۆمارى ئیسلامیى ئێران مل به‌داواكانى خۆپیشاندان ده‌ران نه‌دات؛ ئه‌وه شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات ده‌ست ده‌كه‌ن به خۆپیشاندان.
“محه‌ممه‌د ساڵح قادرى” به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبى دێموكراتى كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى مهاباد نیشانه‌ى هۆشیارىو ئاستى به‌رزى خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه كه خاوه‌ن كلتورى‌و خاوه‌ن ڕ‌ۆشنبیرى به‌رزى كۆمه‌ڵایه‌تین ئه‌و ئاسته ڕۆشنبیریه‌ى به‌رزه‌ى ئه‌وان واى كردووه ترسێكى گه‌وره‌ى له كۆمارى ئیسلامیى ئێران دروستكردووه، گوتى: “هه‌موو ماف‌و ئازادییه‌كانى خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان زه‌وت كراوه‌و ئه‌مانه هه‌مووى په‌نگى خواردووه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه وه‌ك حزبى دێموكراتى كوردستان ڕێزمان هه‌یه بۆ ئه‌و ئیراده‌یه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان هه‌یه‌و پشگیرى له‌و جوڵانه‌وه مهدهنییهتییه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ڕاستى ڕووداوه‌كان ده‌ركه‌وێت، چونكه بكه‌رى ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر كچه‌كه كه‌سێكى پله‌به‌رزى ناو ئیتڵاعاتى ئێران بووه”.
گوتیشى: “پێشبینیمان ده‌كرد كه خه‌ڵێكى زۆرى بڕژێته سه‌ر شه‌قام بۆیه داواده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كى ڕێكخراوه‌یى پشگیرى له خۆپیشاندان بكرێت‌و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كۆمارى ئیسلامیى ئێران مل بۆ داواكانى خه‌ڵكى مهاباد نه‌دات خۆپیشاندان شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان بگرێته‌وه،و هه‌وڵ بدرێت شه‌قام بجوڵێنرێت”.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له ئوتێلى “تارا” گه‌وره ئه‌فسه‌رێكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران بوه هۆى ئه‌وه‌ى كچێك خۆى له ئوتێله‌كه بخاته خواره‌وه، چونكه ده‌یه‌ویست ده‌ستدرێژى سێكسى بكاته سه‌ر.

