لەو کاتەوە کە کورد هەیە هەموو کات هەوڵی داوە پشت بە وڵاتێکەوە ببەستێ بۆ ئەوەی خواستەکانی بۆ وەدی بێنێ ، کە ئەمە بە درێژایی میژووی گەلی کورد هەڵەیەکی بنەرەتی بووە کە نەيتوانیوە پشت بە گەلی خۆیو یەکگرتوویو تواناکانی شۆرشگیرانی گەلەکەی ببەستێ، بۆ ئەم بەستێنە ، لە ساڵەکانی زوو دا بە درێژایی دیان ساڵ ، کوردو شۆرشی کورد لە رۆژ هەڵات بە تایبەت چاوی لە دەسەڵاتی کومونیستی روسی یەی ئەو کات بوو کە بەڵکو ببیتە فریشتەی نەجاتو هاوکاری کورد بکات بۆ دامەزرانی دوڵەتێکی سەربەخۆیی کوردی، کە نەک روسیە ئەم کارەی نەکرد بەڵکوو گەر سەیرێکی خێرای میژوو بکەین ئەو وڵاتەبە ئاشکراو بە نهینی هەوڵی تێک شکانی شۆرشی کوردی داوەو هەرگیز پشتیوانی لە بوونی دەوڵەتی کوردی نەکردووە، دوایی ئەوە کە لە روسیە نائومید بوون کورد، ئەم جارە شۆرشی رۆژهەڵات سەدو هەشتا دەرەجە لە روسیەی کومونیستی سوورایەوەو رووی کردە ئامریکا کە جەمسەرێکی دیکەی جیهانی گەورەی یە،و شۆرشەکەی بە ئەگەری دەی خوا بکا ئامریکا کارێک بۆ کورد بکاتو بە قەوڵی ئەوەی کە ئێران دوژمنی سەر سەختی ئامریکایە،و لە هەموو مینبەرەکانەوە یەکەم جنێوو بێ حورمەتی لە لایەن دەسەلاتدارانی ئیران بۆ ئامریکای ئیمپریالیستە، بەڵکو ئامریکا بزانێ ، لەو نێوەندە دا کورد جیاوازەو پشتیوانی بێت بۆ یارمەتی دا شۆرشەکەیو سەرخستنی تا گەیشتن بە سەربەخۆییو ئەمەش چەند ساڵیکی درێژی کێشاوجاریکی تر ئەوە سابیت بوو کە ئامریکاش دۆستی کورد نییەو ئەم بیرکردنەوە تەنیا خەیاڵیکی شیرینە کە وەدی هاتنی مسوگەر نابێ.
بە دوای رێکەوتنی ئێرانو ئەمریکا ، کە ئەنجامەکانی باش یان خراپ ، هیچ لە بەرەو پێش چوونی شۆرشی کورد ناگۆرێ، بە داخەوە ئیستا کورد خەریکە خەوێکی تر دەبینیو ئەم جارە دەی هەوێ پشت بە ئیسرائیل ببەستێ، کە گویا ئیسرائیل دژی ئێرانەو ، ئەویش تەنیا لە بەر ئەوەی کە ئێران دەڵێ دەبێت ئیسرائیل لە سەر نەخشەی جیهان پاک بکاتەوەو ئیسرائیلیش دەڵێ ئێران خەتەری جیدی یە بۆ سەر ئیسرائیلو جیهانو جارو باریش باسی کوردو سەربەخۆیی کورد لە چەند بەرپرسیکی ئیسرائیلەوە دەبیستری ،کە ئەم جۆرە قسانە تەنیا بۆ مەسلەحەتو بەرژەوەندی خۆیانە لە داهاتوویەکی دریژداو قسەی زلو بێ مانا لە کاتێکدا کۆتایی دیت کە وڵاتێک مەسلەحەتەکانی خۆی هەڵ دەسەنگینێ ، بۆیە ئەوەی ئەمریکاو ئێرانی بە یەک گەیاند زۆر دوور نییە لە داهاتووش دا ئێرانو ئیسرائیل لە سەر شتێکی تر بە یەک نەگەنو رێک بکەون کە مەسلەحەتی ئەو دوو وڵاتە دابین بکاتو لەو نێوەدا ئەوە تەنیا کوردە بە خایاڵە خۆشەکانی خۆیی زەرەرمەندی یەکەم دەبێت، کە هەموو کات پشتی بە دنیای دەرەوە بەستووە کە بۆی ببێتە فریادرەسی رزگار کەر، بۆیە هیوادارم بۆ یەک جاریش بێت کورد لە خەوی خۆش وەخەبەر بێتو بزانێ کە هیچ وڵاتیک لە دنیا دا نییە یارمەتی بدات بۆ گەیشتن بە سەربەخۆییو رزگاری تەنیا گەلو نەتەوەکەی خۆیو یەکریزی ماڵی کورد نەبێت، هیوام وایە بۆ یەک جاریش بێت هەموو سەرکردەکانی کوردی رۆژهەڵات تەنیا بۆ چەند کاتێکی کورت بیر لە بەرژەوەندی نەتەوەکەیان بکەنەوەو بە یەکگرتووییو یەک دەنگی داخوازی یەکانی گەلەکەمان بکەنە ئامانج بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی ، گەر خۆمان بە هێز بین ، دڵنیا بن هێزی دنیامان لە پشت دەبێت.و سەردەکەوین.
_________________________________________
تێبینی:
ــ ماڵپهڕی "ههڵۆی كوردستان"
له بهرامبهر نێوهڕۆكی ئهم بابهته بهرپرسیار نیهو نووسهری بابهت بهرپرسه لهبهرامبهر بابهتی خۆیدا
ــ كهڵك وهرگرتن لهو بابهتانه به هێنانی ناوی سهرچاوه یان لهسهر ئیزنی نوسهر ئازاده

