كۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بنچینەی ئیدیۆلۆژیی ویلایەتی موتڵەقەی فەقیهـ دامەزراوە. سەرەتای دامەزرانی ئەو بیرۆكەیە دەگەڕێتەوە سەر بنەما فیكرییەكانی خومەینی لە پێوەندی لەگەڵ پێكهێنانی حكوومەتێكی ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناڤین‌دا كە بنەماكانی لەسەر قورئان‌و شەریعەتی ئیسلامیی شیعەی دوانزە ئیمامی دانراوە كەلە لووتكەی خۆیدا خومەینی رێبەرو بناخەدانەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كتێبەكانی خۆی (كتاب البیعو تحریر الوسیلە) هزرو ئەندێشەكانی خۆی بەم چەشنە دەخاتەروو:
1 . دینی ئیسلام بۆ بڵاوكردنەوەی ئەندێشەكانی خۆی دەبێ حكوومەت پێك بێنێت
2 . دانانی حكوومەتی ئیسلامی‌و پێكهێنانی دەرفەتی لەبار بۆ ئەو حكوومەتەو هەروەها دژایەتی لەگەڵ دژبەرانی ئیسلام، لەلایەن فەقێ دادپەروەرەكانەوەو هەروەها لەو پێوەندییەدا دەبێ خەڵك بەرەو پیری ئەو حكوومەتە بچن
3 . حكوومەتی ئیسلامی واتای ویلایەتی فەقیهی دادپەروەرو دیاریكراو لەلایەن شەرعی پیرۆز‌و هەروەها ئەو مەسەلانەی كەلە رابردوودا، پێغەمبەران‌و ئیمامان لە حكوومەتی ئیسلامی په‌یڕەوییان لێ كردووە
4 . لە حكوومەتی ئیسلامی‌دا سەرجەم بنه‌ما راستەقینەكانی ئیسلام لە پلەی یەكەمدا دەبێو حوكمە لاوەكییەكانی دەكەونە پلەی دواترەوەو هەروەها راگرتنی نیزامی ئیسلامی ئەركێكی شەرعی‌و ئایینییە لە مێشکی خومەینیدا گرینگ‌ترین ئەرك ناردنە دەرەوەی شۆڕش بە بێ لەبەر چاوگرتنی هەر چەشنە چوارچێوەیەكی جوغرافیایییە. لە روانگەی ''خومەینی''یەوە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە واقێعدا هاندەرێكە بۆ گەشەكردنی ئیسلام لە ناوچەكەدا كە بنه‌ماكانی لەسەر ئیدیولۆژیی فێقهی شیعە دانرابێ. بۆ ئەو مەبەستە لە سەرەتای هاتنە سەركاریانەوە بەرنامەیەكی تۆكمەیان بۆ پەرەپێدانی بیر‌و هزری شیعەی دوانزە ئیمامی داڕشتوەو بۆ ئەم كارەش گەلێك هەنگاویان هەڵهێناوە كە بریتین لە:
1 . دانانی ''حەوزەی علمیە'' (ناوه‌ندی خوێندنی ئایینزای شیعه) له‌مه‌ڕ پێگەیاندنی مەلاو فەقێ بۆ پەرپێدان بەو ئیدیۆلۆژییەی كە مەبەستیانە
2 . ناردنی كەسانی شارەزا لە فێقهی شیعە لەژێر ناوی دیپلۆماتکار بۆ وڵاتانی دەرەوە له‌مه‌ڕ تەبلیغی بۆچوونی خۆیان
3 . كردنەوەی مزگەوتو ناوەندی كولتووریی ئیسلامی لە زۆربەی وڵاتانی دنیا
4 . دانانی حیزب‌و رێکخراوی ئیدیۆلۆژیی تیرۆریستی له‌و وڵاتانه‌ی که شیعه‌ی تێدایه (لوبنان، سووریه، یه‌مه‌ن، عێراق‌و ...)
5 . دامه‌زراندنی دام‌و ده‌زگای ناو‌کی به مه‌به‌ستی پاڵپشتی کردنی به‌رنامه ده‌ره‌کییه‌کانی
سەرەتای ئەم كارەیان بە پێكهێنانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەست پێكرد كە هەنووكە بووه‌تە ناوەندێكی بەهێز لە بواره‌کانی ئابووری، نیزامی‌و په‌ره‌دانی تیرۆریزم لە ناوچەكەداو لەهەمان كاتیش‌دا بە پەراوێز خستنی ئەرتش، دەورێكی بەرچاویان لە داڕشتنی سیاسەت لە هاوكێشە سیاسییەكانی ئێران‌و ناوچەكەدا بینی‌و سپای پاسداران بە تەرخان كردنی بوودجەیەكی خەیاڵی ئەم ئەركانەی خوارەوەی لە ئەستۆ گرتووە:
ئـ) پاراستی نیزام‌و بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی‌و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی
ب) سەركوتی دژبەرانی كۆماری ئیسلامی لە ناوخۆ‌و دەره‌وە هه‌تا ئاستی پاکتاوی فهرههنگیو جهستهییو تیرۆر
ت) پشتیوانی لە گرووپە تیروریستییەكانی ناوچە
ج) له‌شکه‌ر که‌شی بۆسه‌ر عێراق به بیانووی شه‌ڕی دژی داعش که‌له راستیدا داگیرکردنی خاکی عێراق‌و لاوازکردنی کورد‌و سوننه‌یه
لەو پێوەندییەدا ئەگەر ئاوڕێكی گشتی لە كار‌و كردەوەكانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەكەدا بدەینەوە لەهەمبەر گەیشتن بەو ستراتیژییە كە بەرنامەی بۆ داڕشتوە، لەم سۆنگەیەوە جێگای سەرنجو تێڕامانە كە پیلانەكانی خۆی لە لوبنانەوە دەست پێكردو حیزبوڵڵای لوبنان كە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی كۆماری ئیسلامیی مەبەستەو تێدەكۆشێ بارودۆخی فەلستین لە رێگای حەماسەوە تێك بدات‌و لە راستیدا لەو پێوەندییەدا سەركەوتنی بەدەست هێناوە.
بە سەرنجدان بە وڵاتانی وەك ئەفغانستان، پاكستان، عێراق، لوبنان، یەمەن، بەحرەین، كوه‌یت، عەرەبستان، عومان‌و ... كە شیعەیان تێدا ده‌ژی، دەبینین لەم هەلومەرجەی ئێستای رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا شیعەكانی ئەو وڵاتانە دژی حکوومه‌ته‌کانیان راپەریونو لەو روانگەوە مافی خەڵكانی ئەو ناوچانەیە كە دژی حكوومەتە سەرەڕۆو دیكتاتۆرەكان هەڵوێست بگرن، بەڵام لە زۆر بارەوە كۆماری ئیسلامی لەم هەلومەرجەدا دەیهەوێ لە ئاوی لێڵدا ماسی بگرێت‌و بە تەرخان كردنی بە میلیارد دۆڵار، رەوتی واقیعیی حەرەكەتە ئیعترازییەكانی بە لارێ‌دا برد ــ ده‌توانین ئاماژه به یهمهنو عێراق بکه‌ین ــ ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بیرۆكەی ئەو گەڵاڵەیه كەلە ساڵی 2006ی زایینی‌دا كەلە زاری ''ئەحمەدی نژادە''وە بە ناوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی ئیسلامی هاتە بەرباسو بیر‌و بۆچوونی خۆیانی بەم چەشنە خستە بەر رای گشتی:
1 ــ یەكبوونی موسلمانان: واتە موسلمانەكان پێویستە پێكەوە بن، بەڵام ئەمە رواڵەتی سیاسەتی كۆماری ئیسلامییە كە دەیهەوێ بە بەرزكردنەوەی ئەم دروشمە كێشە لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی‌و رۆژئاوا دروست بكات، به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی له موسڵمانان ئه‌و وڵاتانه‌یه که شیعه‌ی تێدایه‌و گوێڕایه‌ڵی وه‌لیی فه‌قیهن.
2 ــ یەكگرتنی موسڵمانان بۆ بهرهوڕووبوونەوە لەگەڵ ئه‌مریكا، ئەمەش لە چەند ساڵی رابردوودا بە هەموو شێوەیەك تەقەلایان بۆ داوە، بەڵام سەركەوتنیان بە دەست نەهێناوە. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی یه‌کبوونی موسڵمانانی شیعه‌یه که‌له هه‌ر شوێنێک بن دژی ئه‌مریکاو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ڵوێست بگرن.
3 ــ مافەكانی موسڵمانان: لێرەدا دەیهەوێ باس لەوە بكات كە موسڵمانانیش مافی خۆ پڕچەك کردنیان هەیەو پێویستە خاوەن چەكی ئەتۆمی بن بۆ ئەوە هەر كات لەلایەن وڵاتانی غەیری ئیسلامییەوە كەوتنە بەر پەلامار، بەرگری لە خۆیان بكەن‌و لەلایەكی دیكەوە دەیهەوێ بەم میكانیزمە بە وەدەستهێنانی چەكی ناوكی، ئیدیۆلۆژیی خۆی لە جیهاندا پەرە پێ بدات.
بە چاوخشاندنێك بەو ستراتیژییەو هەروەها هاوکێشه سیاسییه‌کانی ئێستای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست‌و كردەوەكانی ئێران لە ناوچەكەدا لەهەمبەر راپەڕینی خەڵك دژی دیكتاتۆرەكان، كۆماری ئیسلامی دەیهەوێ بە هەلپەرستی لەو هەلومەرجەدا لە رەوتی بەرەوپێشچوونی ئامانجەكانی خۆی كەڵك وەرگرێ، بەو فاكتەرانەی باسی دەكەین ستراتیژیی ئەو رێژیمە لە ناوچەكەدا زیاتر روون دەكەینەوە.
كۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەكی دڕندانەو وەحشیانە خەڵكی وڵاتەكەی خۆی سەركوت دەكات‌و رێگا نادات ویست‌و داخوازییه‌کانیان لە رێگای مەدەنییەوە داوا بكەن، بەڵام دەبینین كە بەرپرسانی پلە باڵای رێژیم هانی ئەو وڵاتەنە دەدەن كە شیعەی تێدایەو دژی حكوومەتەكانیان راپەڕیون. ئه‌وان بە ئاشكرا باسی ئەوەیان كرد كە ده‌وڵه‌تانی ئەو وڵاتانە مافیان نییە نەتەوەكانی خۆیان سەركوت بكەن‌و تەقەیان لێ بكەن لەلایەكی دیکەوە ئەگەر ئاوڕ لە كردەوەكانی كۆماری ئیسلامی بدەینەوە بە باشی بۆمان روون دەبێتەوە كە هەم لە رێگای سیاسی‌و هەم لە رێگای نیزامییه‌وه دەیان بەربەستو كۆسپ‌و تەگەرە بۆ خەڵكی وڵاتەكی خۆی ساز كردوەو رێگا نادات هیچ چەشنە ئازادییەك لە ئێران دەستەبەر بكرێت، بەڵام دەیهەوێ بە ده‌ستێوه‌ردانی نیزامی‌و هاندانی خەڵكی وڵاتانی دیكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست كە شیعەیان تێدایە به دروست کردنی شه‌ڕو تیرۆر‌و تۆقاندن، بە ستراتیژیی خۆی بگات. ئه‌مه له حاڵێک دایه به دروست کردنی له‌شکرێک به‌ناوی ''حه‌شدی شه‌عبی ( واته بسیج مردمی)'' مێتودی به‌سیجی له عێراق ته‌یار بکا به‌و چه‌شنه هه‌زاران قه‌بزه چه‌کی جۆراوجۆری دامهزراندو بۆ هه‌میشه نه‌هادێکی نیزامی ــ ئیدیۆلۆژیی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌رتشی عێراق پایهڕیزی کرد‌و له‌و پێوه‌ندییه‌شدا به‌رپرسانی ''حه‌شدی شه‌عبی'' رایانگه‌یاندووه، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو چه‌که‌کانیان رێژیمی ئێرانه.
ئێران بەردەوام لە هەوڵ دایە، دەستی بە چەكی ناوكی رابگاتو جگە لەوەش لە بواری موشەكسازیو چەكەكانی دیكەوه، هەوڵی خۆ پڕچەك كردن دەدات.
نزیک بوونه‌وه له وڵاتانی رۆژئاوایی‌و ئه‌مریکا ته‌نیا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی فشاری ئابوورییه که به‌هۆی ته‌حریمه‌کانه‌وه گیرۆده‌ی بووه. جیا له‌وه بێ گومان ئه‌گه‌ر به رواڵه‌ت رێگا بدات پشکێنه‌رانی ئاژانس له ئێران پشکنین بکه‌ن ته‌نیا رێگا به پشکنینی ئه‌و دامه‌زراوه ناوکییانه ده‌دا که ئاشکرا بوون، ده‌نا رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گه‌یشتن به ستراتیژییه ناوچه‌یییه‌کانی، له چه‌ندین جێگای دیکه هه‌وڵی ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی ده‌دات.
روون‌و ئاشکرایه هه‌نووکه به‌رنامه‌ی هه‌نارده‌کردنی ئیدیۆلۆژیی خۆی له ناوچه‌که‌دا په‌ره پێ داوه‌و له عێراق، سووریه‌و یه‌مه‌ن جێگای خۆی قایم کردووه، شه‌ڕی داعش ته‌نیا له‌به‌ر لاوازکردنی سوننهکانو به‌هێز کردنی شیعه‌کان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران گرینگه. ده‌نا خۆیان هاندهرو هاوکاری داعشن‌و کرده‌وه‌کانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر گه‌لانی ئێران زۆر له داعش بێ بهزهیییانهتره. دروست کردنی چه‌ند به‌ره‌یه‌ک له کوردستانی باشوور‌و چێ کردنی دووبه‌ره‌کی له نێو حیزبه کوردییه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به مه‌به‌ستی لاوازکردنی کورد له باشوور‌و باقی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه. ده‌نا لهشکهرکهشیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانی کوردستان له‌مه‌ڕ شه‌ڕی دژی داعش رێک نه‌خراوه، به‌ڵکوو له‌و هه‌وڵی ئه‌وه دایه جێ پێی شیعه‌کان به هێنانی ''حه‌شدی شه‌عبی'' قایم بکا. له داهاتوودا بیکاته هه‌وێنی کێشه‌و ململانێ دژی هه‌رێمی کوردستان‌و بناغه دابنێ. هیوادارین حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی خۆی فیدای ئیدیۆلۆژیی تایفی نه‌کاو بارودۆخی ناوچه به وه‌رده‌رنانی کۆماری ئیسلامی به‌ره‌و هێمنیو ئاسایش بگه‌ڕیته‌وه.

