مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كتێبێكی به‌ناو نسكۆ‌و دابڕان له توێی 206 لاپه‌ڕه‌دا چاپ بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌م كتێبه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی درووست‌و نه‌بیستراو كه تا ئێستا زۆر جار له راگه‌یه‌نه‌كان‌و له زارى هێندێك كه‌سایه‌تی دیكه به نیوه‌چڵی یان به ناڕاست باسی لێوه كراوه، له‌م كتێبه‌دا به وردی ئاماژه‌ی پێ كراوه.
ئه‌م كتێبه باس له دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كراوه. ته‌وه‌رێكیان باسی دابڕانه‌كان له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران واته دابڕانی تاقمی حه‌وت كه‌سه‌ی، ئێنشعابی دوای كۆنگره‌ی 8و 13ی حیزبی دێموكرات‌و نهێنییهكانو نهبیستراوهكانو هه‌روه‌ها باسی ئه‌كته‌ره‌كانی پشتی په‌رده‌ی ئینشعابهكان ده‌كا. ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه باس له چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوونی دوكتور قاسملوو‌و دوكتور شهرهفكهندییه.
له به‌شێكی پێشه‌كیی كتێبه‌كه‌دا هاتووه: ناوی "نسکۆ‌و دابڕانمان" بۆ ئەم کتێبە هەڵبژارد لە بەر ئەوەی دوو بابەتەی سەرەکی لە خۆ دەگرێ ولە سەر دوو تەوەری بەرچاو ساغ دەبیتەوە: یەکەم، باسی شەهید بوونی دوکتور قاسملوو‌و دوکتور سەعیدە، دووەم، باسی ئەو سێ ئینشعابە دەکات کە لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە حیزبی دێموکڕات‌دا کراون.
مسته‌فا هیجری له‌دایكبووی ساڵی 1324ی هه‌تاوی له شاری نه‌غه‌ده‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. ناوبراو ساڵی 1358 ده‌بێته ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و هه‌مان ساڵ ده‌بێته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوهندیو بۆ ساڵی دواتر ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب. به‌رده‌وام به‌رپرسایه‌تی شوێنه گرینگه‌كانی حیزبی له ئه‌ستۆ بووه‌و دوای تیرۆری دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی ده‌بێته سكرتێر‌و دواتریش له كۆنگره‌ی 13ی حیزب‌دا ده‌بێته‌وه سكرتێر‌و تا به ئه‌مڕۆش به‌رپرسایه‌تیی به‌هێزترین رێكخراوی سیاسیی نیزامیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له ئه‌ستۆیه.

