هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

شەرەفکەندی رووبارێک لە جوانمێری، تاڤگەیەک لە بەڵێنی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 ahmad_sherbagi_-_SH_DR_sharafkandiلە باوەردا:

لە رەمز ورازی شەو دەچووی

هەموو شەوێ

لە مێرگە جاری ئاسمانێ

مانگت لە گەڵ چەند ئەستێرە دێنا خوارێ

بە سەر بێشکەی خەونەکانت هەڵداوەسی

ترس و دڵە راوکە ی شەوت

بە دەسرازەی ورە و باوەڕ دادەپۆشی

لەرێبازدا:

دەبووی بە خۆر

لە سپێدەی بەیانی دا

لە پشت لووتکەی هیواکان را دەهاتی دەر

بە قەڵەمی تیشکی بەژنت

تابڵۆیەکی ئەرخەوانیت

لە ئاسۆی کورد وێنا دەکرد

لە جوانمێری:

هەم باران بووی

تەمی برسێتت دەرەواند

مژدەی بووژانەوەت دەدا

هێندێ جاریش

لە زەوێکی بەپیت دەچووی

بە گاسنی بەخشەندەییت

مەزرای ئەوینت دەکێڵا

هومێدی تێر بوونت دەدا

لە تەدبیر دا :

دەبووی بە پیرە شاخێکی بڵیند

بۆ پێشمەرگە دەچەمێوە

لە کۆنە ژوانی جارانت

چەپکێ مێلاقەت بۆ دەچنی

رایەخێک لە ئەتڵەسی سەوزی بەژنت بۆ رادەخست

بە شێنەیی کورتەیەکت

لە سەربووردەی خوێناوی خاک بۆ باس دەکرد

لە هەڵوێست دا:

رووباریکی خرۆشان بوو ی

هەرچی پیس و گەندەڵی بوو

لەرەگەوە دەرت دەێنا

لەم لاشەوە :

ویشکە ساڵیت لە گۆر دەنا

هێدی هێدی کیڵگەکانی خۆشەویستیت تێر ئاو دەکرد

لە روونی دا:

ئاوێنە بووی

پرچی خاوی تاڤگە ی بیرت

بە تیشکی خۆر شانە دەکرد

لە بەرزایی هیواکان را

دەرژایە ناو دەریای خەڵک

چەلی وابوو مەندو ئارام

وەکوو نەغمەی گوێ لاوێنی نمە ی باران

هیندێ جاریش

تۆفانێک بووی لە توورەیی

وەک گەردەلوول

وەک شریخەو و گرمەی هەوران

خۆشویستن و ڕابوونەوە:

لە گەورەیی دەریا فێر بووی

ئێمە جارێک ،

هەنگاو مان نا بۆ لێواری خۆشەویستیی

کە چی ئەتۆ نەدەسرەوتی

شەپۆل لە دوای شەپۆل هاتی

بە عیشقەوە

دەتکرد ماچی هەنگاوی مە

بەڵام هاورێ لە پاشی تۆ:

نە خاک چرۆی گەنمی کوێر بوویەوە

نە خۆر زنە وکانی تیشکی

نە مانگ ژوانی بیر چوویەوە

نە لووتکە قرمژنی چەک و ئاگردانی پر پریشکی

لەو رۆژەوە تاڤگە و رووبار

دوو دڵداریی عاشق و شەیدا

بوونە هاورێی هەمیشەیی دەریا

لەدەوری یەک کۆبوونەوە

بەستەی سروودێکیان نووسی

کەتا ئێستاش

مناڵانی رووت و برسی

ئەم سروودە دەڵێنەوە...

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1605
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy