لە دەستپێکی سهدهی بیستهمدا، کۆمەڵێکی بەرچاو لە ژنانی وڵاتانی سەنعەتی به وەرگرتنی موچەیەکی یەکجار کهمو بهبێ هیچ جۆرە ئاسانکارییهک بۆ پێشکهوتنیان، توانییان بوێرانە خۆیان بخزێنە ناو بازاری کارهوه، ئەوەش دەکرێ وەک یەکەم هەنگاو لە مێژووی ژنانی جیهاندا چاوی لێ بکرێت.
ئەو هەنگاوە بوو بە هۆی دروست کردنی بارودۆخێک بۆ تێکەڵ بوونی ژنان بە کۆمەڵگای مەدەنیو پێکهێنانی خهباتێکی مەدەنی که توانی ڕێگا خۆشکەر بێ بۆ فەرمولەکردنی جموجۆڵێک له نێو ژناندا، ئاکامی ئەو هەنگاوە بوو کە بارودۆخهکهی قۆزتەوە بۆ پێکهێنانی رۆژێک بەناوی ڕۆژی ژنان.
هەشتی مارس ئەو ڕۆژەیە کە خۆپێشاندانە مەزنەکەی ژنانی کرێکاری کارخانهی " ڕستنو چنین"ی شاری " نیۆیۆرکی ئهمریکا " کە له سالی ١٨٥٧ی زایینیدا، سەبارەت بە زیادکردنی حهقدهستو کهم کردنهوهی کاتو ماوهی کار دەستی پێ کرد.
مێژووی دیاری کردنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩١٠ی زایینی، کە له شاری " کۆپێنهاگ"ی وڵاتی دانیمارک، دووههمین کۆنفرانسی ژنانی سوسیالیت بهرێوه چوو، که تیایدا " کلارا زتکین" ژنە شۆڕشگێڕو ناسراوی حیزبی سوسیالیستی " ئاڵمان " له سهر دیار کرنی رۆژی جیهانی ژن قسەی کردو هەر لەوێشدا پێشنیاری کرد، ٨ی مارس وهک رۆژی جیهانی ژنان بناسرێت.
پێشتر ژنانی وڵاتی " ئۆتریش" روژی یهکی "مهی" یان پێشنیار کردبوو، کە یەکی مەی ماناو مەفهومی خۆی هەیەو نەدەکرا وەک ڕۆژی ژنان دیاری بکرایە. هەر لەو پێوەندییەدا ژنانی وڵاتی " ئاڵمان" نیش رۆژی 19ی مارسیان پێشنیار کرد بوو، کە ١٩ی مارسیش ڕۆژێکی مێژوویە لە خهباتی شۆڕشگێرانەی ژناندا، لەو ڕۆژەداو له ساڵی ١٨٤٨ زایینیدا ژنان دژ به رژیمی پاشایهتی " پرۆس" بوو دەنگی ناڕەزایەتییان بەرز کردوەتەوە.
بەڵام کۆنفرانسی ساڵی ١٩١٠ی " کۆپێنهاگی دانمارک" سهرهڕای گرینگ بوونی خۆی، نهیتوانی بڕیاری کۆتایی بداتو ڕۆژێک وەک ڕۆژی ژنان دیاری بکات. ئەو مەسەلەیە تا ساڵی ١٩٢١ی زایینی مایەوەو هەر وڵاتەو بۆ خۆیو لە کاتو ڕۆژێکی جیاوازداو بەتایبەت ڕۆژانی پشووی مانگی مارس خۆپێشاندانیان ساز دەکردو یادی ڕۆژی ژنانیان دەکردەوە.
ئەوە بوو کە " کلارا زتکین" دیسانەوە له ساڵی ١٩٢١ی زایینیدا، هەشتی مارسی وهک رۆژی ژنان خستەوە بەر باسو ئەمجارەیان پێشنیارهکهی پهسهند کراو لە ئاکامدا ئهم رۆژه وهک رۆژی ژنان له مێژوودا دیاری کرا.
هەر چەن کە ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی ژنان بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بە شێوەیەکی دروست جێگیر نەکرابوو. هەر بۆیە لە ساڵی ١٩٧٨ رێکخراوی نهتهوهیهکگرتووهکان لە بڕیاریدا ٨ی مارسی وهک رۆژی جیهانی ژن بهرهسمی پێناسە کردو له ساڵی ههشتاکاندا رۆژی هەشتی مارس کەوتەوە سەر ڕێچکەی خۆییو ماناو بوونی تایبهتی خۆی دۆزییهوهو بە تەواوەتی جێگیر بوو.
لە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهانداو بەتایبەت ئۆرووپاو ئەمریکادا ژنان تا ڕادەیەک گەشتوون بە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان، یان ئەگەر نەش گەشتبوون بەو مافە، دەتوانم بلێم لە پێوەندی لەگەڵ وەرگرتنی مووچەو جیاوازی شوێنی کارو کاتی کارکردندا ڕەنگە بچەوسێنەوە، دەنا تاڕادەیەک ئازادییان بە دەست هێناوە.
بەڵام ژنانی کورد نەک هەر نەگەشوون بە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان، بگرە دوو جاریش دەچەوسێنەوە، جارێک بەهۆی کورد بوونیانەوە لەلایەن دوژمنانو داگیرکەرانی کوردستانەوە، جارێکیش چەوساوەی دەستی کۆمەڵگای پیاو سالارین.
لە کۆمەڵگایەکی دواکەوتووی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو بە تایبەت وڵاتی ئێران، ژنان وەک کاڵایەک مامەڵەیان لەگەڵدا دکرێو بەردەوام لە کڕینو فرۆشتنیان دان، گەلی کوردیش بەحوکمی ئەوەی کە لەو کۆمەڵگایەدا قراری گرتووەو بەردەوام لەلایەن داگیرکەرانەوە چەوسێندراوەتەوە، ناڕاستەوخۆ لەژێر کەلتووری ئەواندا خەفە کراوەو هەمان کولتووری بۆ بەجێماوە.
لە مێژووی پڕ سەروەری ژنانی گەلی کورددا بە دەیان شێرە ژنی وەک " لەیلا قاسم، مەستوورەی ئەردەڵان، حەپسەخانی نەقیب، عادیلە خانم، لەیلا بەدرخان، ڕەوشەن بەدرخانو لەیلا زانا "و هتد... بوونو هەن، ژنانی کورد ئەگەر لە " کلارا" لێهاتووترو شۆڕشگێڕتر نەبووبن، بەدڵنیاییەوە هیچیان لەو کەمتر نەبووە، بەڵام بە داخەوە بەهۆی دابەش بوونی کوردستانو نەبوونی هیچ پشتو پەنایەک جگە لە گەلی کورد بۆخۆی هیچ گەلو وڵاتێکی دیکە شارەزاییەکی ئۆتۆیان لە سەر ژنانی کورد نەبووە، دەنا بێ دەنگو ناو نەدەمانەوەو زۆرێش لەوە گەورەترن کە باسیان لێوە دەکرێت.
ئەوەی کە جێگای خۆشحاڵییەو شایانی ئەوەیە کە لێرەدا ئاماژەی پێ بکەم، ئەوەیە کە لەم ساڵانەی دوایدا بە هۆی هەلومەرجی نالەبارو ئاڵۆزی ناوچەکەوە ژنانی کورد توانیان بیسەلمێنن کە دەتوانن شان بە شانی پیاوان پەل بهاوێنو لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کەم تا زۆر سەرکەوتن بە دەست بهێنن، توانیان لە قۆناخە هەستیارەکانی خەباتدا بەشدار بنو بەسەر هەموو کەندو کۆسپەکانی ژیاندا زاڵ بن.
ژنانی کورد توانیان خۆیان بە جیهان بناسێننو لە هەموو کاناڵو ڕاگەیاندنەکانی دونیادا دەر بکەونو زیرەکیو لێهاتنەکانیان ببێتە باسی ڕۆژانەی سەر زاری کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە جیهاندا.
لە کۆتایی بابەتەکەمدا دەڵێم شایستەترین ژنانی ئەم جیهانە ژنانی قارەمانی کوردە کە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەیان لێ بکرێت، بۆیە هەر لێرەوە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانتان لێ پیرۆزبێ شێرە ژنانی نیشتمانە بێ پشتیوانەکەی گەلی کورد.

