ئیداره‌ی "سه‌بت ئه‌حواڵ"ی سیلوانا له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنی ناوی منداڵ به خواستی دایک و باوک، به‌رتیل وه‌رده‌گرێت
ئیداره‌ی "سه‌بت ئه‌حواڵ"ی به‌خشی "سیلوانا"ی سه‌ر به شاری ورمێ له‌مه‌ڕ ده‌رهێنانی ناسنامه بۆ منداڵانی تازه له‌دایک بوو، به‌رتیل وه‌رده‌گرێت.
که‌سانێک که بۆ ده‌رهێنانی ناسنامه‌ی منداڵه‌کانیان سه‌ردانی ئیداره‌ی سه‌بت ئه‌حواڵی سیلوانا ده‌که‌ن و خوازیاری هه‌ڵبژاردنی ناوی دڵخوازی خۆیانن، له‌لایه‌ن هێندێک له کارمه‌ندانی ئه‌و ئیداره‌وه به‌رتیلیان لێ وه‌رده‌گیردرێت.
هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌کان ئه‌وه ده خهنهڕوو که ئیداره‌ی نابراو به وه‌رگرتنی به‌رتیل ناسنامه‌ی بۆ که‌سانی بیانی ده‌رهێناوه.
ئه‌م کاره‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی سه‌بت ئه‌حواڵی سیلوانا، له نێو خه‌ڵکدا شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایه‌تی لێکه‌وتۆته‌وه.

جاری خوێندراوه: 2082
بۆچوونه‌کان (0)

نووسینی بۆچوون