ـ هه‌ڵۆی كوردستان: رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١٣ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، دوای 8 ساڵ له ئێنشێعاب له حیزبی دێموكرات‌دا كۆبوونەوەیەكی هاوبەش له‌نێوان ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی دێموكراته‌كان له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ڕێوه چوو‌و ئه‌م كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه بزه‌و هیواو هومێدێكی خسته سه‌ر لێوو نێو دڵی خوازیارانی یه‌كڕیزیی دێموكراته‌كان.
به‌ڵام له‌نێو ئه‌ندامانی دێموكراته‌كان كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌نێو دنیای مه‌جازی‌و به‌تایبه‌ت له‌نێو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكدا ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر شێوه‌ی داڕشتنی هه‌واڵی ئه‌و كۆبوونه‌وه كه له‌نێو ماڵپه‌ڕه‌كانی فه‌رمیی دێموكراته‌كان بڵاو بۆته‌وه.
ئه‌و رهستانهی كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی دێموكراته‌كان ره‌خنه‌ی توند له یه‌كتری بگرن زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له ماڵپه‌ڕی "كوردستان میدیا"ی زمانحاڵی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی دێموكراتی كوردستان به "هاوڕێیانی پێشوو" ناو براوه‌و نووسراوه:
پرسی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێیانی پێشوودا تاوتوێ کرا.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له به‌شێكی دیكه به روونی نووسراوه: "...لە دانیشتنی هەر دوو دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات و هاوڕێیانی پێشوودا...". واته ئاماژه به ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌و لایه‌نه‌ی دیكه‌ی دێموكرات كراوه.
له ماڵپه‌ڕی "كوردستان‌و كورد"ی زمانحاڵی حیزبی دێموكراتی كوردستانیش باسیان له‌وه نه‌كردووه كه ئه‌و كۆبوونه‌وه له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ڕێوه‌چووه.
دڵسۆزانی دێموكرات به چاوپۆشییو لێبورده‌ییه‌وه باس له یه‌كڕیزی‌و یه‌كگرتوویی دهكهنو ئه‌و كۆبوونه‌وه به هه‌نگاوێكی باشی ده‌زانن به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵێك كه‌س كه دژی یهكگرتنهوهنو به‌پێی زانیارییه‌كان كاتی خۆشی هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ ئێنشعاب له حیزب‌دا، ئه‌و كۆبوونه‌وانه به "ئاسنی سارد کوتان" ناو ده‌به‌ن.
پێویسته بگوترێ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و كه‌سانه له ئێستادا هیچ رۆڵ‌و كاریگه‌رییه‌كیان نیه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌گه‌رچی روانگهكانو بیرۆبۆچوونهكانی دێموكراته‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی یه‌كگرتنه‌وه زۆر جیاوازه، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی دوولایه‌نی دێموكرات خوازیاری یه‌كگرتن‌و یه‌كڕیزیی دێموكراته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك كه چیدیكه ئه‌و جۆره ئێنشێعابانه نه‌كه‌وێته ناو دێموكراته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی "هه‌ڵۆی كوردستان" پێشتریش هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مه‌لا حه‌سه‌ن رهستگارو جه‌لیل گادانی، دوو كه‌سایه‌تیی ناسراوی ناو حیزبی دێموكراتی كوردستان به جیا سه‌ردانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان كردووه.

