به دامركانی كهفو كوڵی كه‌مپه‌ینی یه‌كی به‌فرانبار كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان خۆی به پێشهنگو ئاڵاهه‌ڵگری یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات ده‌زانی باس‌و بابهتهكان له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزب‌دا ماوه‌یه‌كه له نێو كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه مهجازییهكاندا وه‌ك جاران بوونی نه‌ماوه. لێره‌دا نامانه‌وێ خه‌سارناسیی ئه‌م كرده‌وه بكه‌ین كه بۆچی وه‌ها باسێكی گرینگ ده‌بێ بكه‌وێته په‌راوێزی هه‌ندێ كرده‌وه‌ی حه‌قیقی كه هه‌وڵه مه‌جازییه‌كان به پێكۆڵدا ده‌كێشن. به‌ڵام سوورین له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی كه یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات له ئێستادا گرینگ‌ترین پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و به بێ یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات ئه‌ستمه كه داهاتوویه‌كی نه‌خشین بۆ چاره‌سه‌ریی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی ڕزگاریی كوردستانی ئێران بدۆزرێته‌وه. ڕه‌نگه ئێستا هه‌ندێ كه‌س پێیان وابێت ئه‌مه ڕوانگه‌یه‌كی دهمارگرژانهیهو به بێ حیزبی دێموكراتیش پرسه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕه‌وتی ئاسایی خۆیان دهپێونو پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزب هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر داهاتووی كوردستانی ئێران نییه. به‌ڵام بهدڵنیاییهوهو به بێ هیچ دهمارگرژییهك تاكوو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێو ماڵی گه‌وره‌ی حیزبی دێموكرات چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ئه‌ستمه هه‌نگاوێكی كرده‌كی له پێناو وه‌گڕخستنه‌وه‌ی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بچێته خانه‌ی جێبه‌جێ كردنه‌وه.
به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه باس كردن‌و هه‌وڵ دان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات ته‌نیا نابێ به‌رته‌سك‌و قه‌تیس بكرێته‌وه به چه‌ن كهمپیهنی دیاریكراو كه ڕه‌نگه كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌ستیار بن لهسهریو پێیان وابێ ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه دهباتو پرسی یه‌كگرتنه‌وه به جۆرێك له‌سه‌ر ڕێڕه‌وه‌ی سه‌ره‌كی خۆی به‌ڵاڕێدا ده‌بات.
به هه‌ر شێوه ئێستاكه زیاتر له هه‌ر قۆناخێك هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه ده‌بێ حیزبی دێموكرات یه‌ك بگرێته‌وه یان ئه‌وه‌یكه ئه‌م دوو حیزبی دێموكراته له لایه‌ن خه‌ڵك‌و هۆگرانی دێموكراته‌وه قبووڵ ناكرێت پێویسته هه‌نگاوه‌كان كردهكیترو جیددی‌تر بن. نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كه بیروڕای گشتی له‌م دۆخه‌دا دنه بده‌ن به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی كه هاوكێشه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌و به تایبه‌ت كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه چه‌ند مانگی داهاتوو به جۆرێك ده‌توانێ گرینگ‌ترین بڕگه‌ی مێژوویی بێت پاش هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی، چونكوو له چه‌ند مانگی داهاتوودا به ته‌واوی ده‌بێ یه‌كلایی ببێته‌وه كه ئاخۆ كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی‌و به تایبه‌ت ئه‌مریكادا له‌سه‌ر پرسی ناوكی ئه‌و ڕێژیمه ڕێك ده‌كه‌ون یان خود ئه‌وه‌یكه به رێكنه‌كه‌وتنی ئه‌و لایه‌نانه هه‌ندێ پازێڵی نوێ دێته ئاراوه كه چاره‌سه‌ر كردنیان كاری دانیشتن‌و پلینۆمێكی نائاسایی نییه، به‌ڵكوو ده‌بێ به خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕاستبینانه خۆمان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئاماده بكه‌ین. چ كۆماری ئیسلامی‌و وڵاتانی ڕۆژئاویی به رێككه‌وتن بگه‌ین یان ئه‌وه‌یكه به ڕێككه‌وتن نه‌گه‌ین. چونكوو له هه‌ردووك ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌بێ ئۆپۆزێسیۆنی كوردی‌و به تایبه‌ت حیزبی دێموكرات به‌رنامه‌و پلانی ههبێتو له هه‌موو توانا‌و پۆتانسهیلی خۆی كه‌ڵك وه‌ربگرێ بۆ ئه‌وه‌یكه دۆزه‌كه به قازانجی خۆی پێناسه بكات‌و له خه‌ریته‌ی داهاتووی هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا وه‌ك ده‌یه‌ی 60 قسه‌ی كۆتایی بكات.
بێ گومان به ڕێككه‌وتنی ئێران‌و ڕۆژئاوا دۆخی ئۆپۆزێسیۆنی ئیرانیو به تایبه‌ت ئۆپۆزێسیۆنی كورد له ئێستا زۆر ئاڵۆزتر دهبێتو ئه‌گه‌ر له ئیستادا ده‌رفه‌تێكی ههناسهكێشانیان هه‌یه له وه‌ها حاڵه‌تێكدا چیدیكه ڕه‌نگه نه‌توانن قسه‌ی خۆیان له‌سه‌ر كورسی دانیشێننو ته‌نیا وه‌ك كۆمه‌ڵێكی مه‌جازی له زه‌ینی كۆمه‌ڵێكی مه‌جازیدا بازنه‌ی چالاكییان پێناسه بكه‌ن.
یان ئه‌وه‌یكه له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتنی ئێران‌و ڕۆژئاوا گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئێران زیاتر دهبنو بارودۆخی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و ته‌نانه‌ت ئه‌منی كۆماری ئیسلامی‌یش له ژێر كاریگه‌ری ئه‌م پرسه‌دا تووشی چه‌شنێك له ئاڵۆزیی ده‌بێت كه ده‌توانێ ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێ بۆ هێزه بهرههڵستكارو ئازادیخوازه‌كان بۆ داواكردنی مافه ڕه‌واكانی خۆیان.
له هه‌ر حاڵێكدا زۆر گرینگ‌و زه‌رووره كه حیزبی دێموكرات وه‌ك یه‌كێك له مێژینهترینو ڕه‌سه‌نترین هێزه ئازادیخوازه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان‌و به تایبه‌ت كوردستانی ئێران خۆی بۆ هه‌رچه‌شنه گۆڕانگارییه‌ك ئاماده بكات‌و به دڵنیاییه‌وه كلیلی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئاماده‌ییه، یه‌كڕیزی‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموكراته. هه‌رچه‌ند خودی یه‌كگرتنه‌وه‌ش ناتوانێ گارانتیكهری پێشهاته‌كانی داهاتوو بێت به‌ڵام به بێ گومان فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌یكه حیزب به باشترین شێوه ده‌ورو ڕۆڵی خۆی بگێڕێ.
بۆیه له كۆتاییدا جارێكی دیكه به جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و واقیعه‌ی كه كه‌س ناتوانێ له پێناو یه‌كگرتنه‌وه‌دا ببێت به قاره‌مانێكی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا، پێویسته هه‌وڵه ته‌ندروسته‌كان زیاتر له جاران چڕتر بكرێنه‌وه‌و كۆسپه‌كانی سه‌ر ڕێگای یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات به پلان‌و به‌رنامه‌ی ته‌ندروست لا بچن‌و هیوای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌م پێناوه‌دا بێته دی.
له وه‌ها حاڵهتهێكدایه كه كهمپهینهكانو بانگهێشتو جووڵه به كۆمه‌ڵه‌كان نابێ به‌رته‌سك‌و قه‌تیس بكرێنه‌وه به ناوێكی تایبهتیو ده‌بێ بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه كه خاڵی سه‌ره‌كی براوه بوونی حیزبی دێموكراته له هاوكێشه سیاسییه‌كانی داهاتووی كوردستاندا، هه‌ر هه‌موو دڵسۆزان‌و خه‌مخۆرانی ئه‌م ڕێبازه زێڕینه تێبكۆشنو له هیچ كرده‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست خۆ نه‌بوێرن. جا به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر وه‌ك پێشتریش له بابه‌ته‌كانی پێشوودا هێمامان بۆ كردووه، ڕۆحی برایه‌تی، لێك تێگهیشتنو لێبورده‌یی ده‌توانێ كلیلی چاره‌سه‌ر كردنی زۆربه‌ی دڵه‌ڕاوكه‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بێت.

