هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ته‌له‌ڤزیۆنی‌ TISHK بۆ ماوه‌یه‌كی‌ نادیار داده‌خرێ‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 هه‌ڵۆی‌ كوردستان: به‌پێی‌ زانیارییه‌ك كه‌ به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌، له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا ته‌له‌ڤزیۆنی‌ تیشك، زمانحاڵی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، بۆ ماوه‌یه‌كی‌ نادیار داده‌خرێ‌‌و هۆی‌ داخرانیشی‌ كێشه‌ی‌ ماڵییه‌.

 

tishktv_-_daxran_-_2


هه‌روه‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێزان شلێر ده‌رویشی‌‌و جه‌ماڵ‌ پووركه‌ریم دوو بێژه‌ری‌ به‌رچاوی‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ تیشك بڵاویان كردۆته‌وه‌ هاتووه‌ كه‌:

"له‌مڕۆ ٢٩ی ژانویه‌ را به‌ داخه‌وه‌ به‌رنامه‌كانی تیشك تیڤی چوونه‌ قۆناغی په‌خشی نائاسایی، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان، لایه‌نگران‌و خۆشه‌ویستان له‌ ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه‌ پێوه‌ندییان كردووه‌‌و داواكارن هۆكاره‌كه‌ی بزانن، هه‌ر بۆیه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ ماڵییه‌ی تووشی تیشك تیڤی هاتووه‌، په‌خشه‌كه‌ی تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ واته‌ ٢رۆژی تر درێژه‌ی ده‌بێ‌و پاشان بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار په‌خشمان ده‌وه‌ستێ، پێویسته‌ بوترێ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی تیشكه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌درێته‌ خه‌ڵكی كوردستان".

ئاخرین جار كه‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ تیشك كێشه‌ی‌ بۆ هاته‌ پێش كاتژمێر 3ی‌ دوانیوه‌ڕۆی‌ رۆژی‌ جومعه‌، 21ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ 1393ی‌ هه‌تاوی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 12/12/2014ی‌ زایینی‌ بوو كه‌ هه‌ر ئه‌وكات "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" له‌ هه‌واڵێكدا راگه‌یاند‌و ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌ بۆ چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ر ماهواره‌ نه‌مابوو.

ته‌له‌ڤزیۆنی‌ تیشك، 3ی‌ جۆزه‌ردانی‌ 1385 هه‌تاوی‌، به‌رامبه‌ر به‌ 24/5/2005ی‌ زایینی‌، ده‌ستی‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ به‌رنامه‌كانی‌ كردووه‌‌و له‌م چه‌ند ساڵه‌دا چه‌ندین جار تووشی‌ گرفت‌ هاتووه‌‌و دواتر چاره‌سه‌ر بووه‌.

پێویسته‌ بگوترێ‌ كه‌ بنكه‌ی‌ سه‌ره‌كیی‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ تیشك له‌ وڵاتی‌ فه‌ڕانسه‌یه‌‌و له‌وێوه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام هێندێك له‌ به‌رنامه‌كانیشی‌ له‌ باشووری‌ كوردستان، له‌ بنكه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێراندا ئاماده‌ ده‌كرێ‌. ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌ تا ئێستا هیچ رێكلامێكی‌ بۆ پووڵ‌ بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌‌و به‌پێی‌ زانیارییه‌كان هه‌زینه‌ی‌ زۆری‌ ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌ش قورسایی‌ خستۆته‌ سه‌ر شانی‌ حیزبی‌ دێموكرات.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1652
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy