له‌وه‌دا هیچ گومانێكی تێدا نییه كه هه‌موو ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌یكه له لایه‌ن چ كه‌سانێك یان خود ڕێكخراو‌و حیزبێكه‌وه به‌دی هاتبێ به موڵكی گشتی‌و سامانی نه‌ته‌وه‌یی دێته ئهژمارو به‌م پێیه‌ش كۆماری كوردستان موڵك‌و سامانی نه‌ته‌وه‌ی كورده. به‌ڵام به بێ هیچ ئه‌ملاو ئه‌ولایه‌ك خاوه‌نی ئه‌م ده‌سكه‌وته مێژووییه حیزبی دێموكراته كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا تاكه ڕێكخراوێك بووه كه بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا خه‌باتی بێ وچانی كردووه. بۆیه جیاكردنه‌وه‌ی كۆماری كوردستان له حیزبی دێموكرات وه‌ك جیا كردنه‌وه‌ی خاكی ورمێ‌و كه‌ركووكه له جوگرافیای كوردستان‌و نكۆڵی كردن له‌م ڕاستییه وه‌ك نه‌كۆڵی كردن له بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كه به ناوی كورد‌و مێژووی پرشنگداری له چوارچێوه‌ی خه‌باته ڕه‌واكانیدا.
به‌داخه‌وه له‌مێژه كه‌سانێك یان خود هه‌ندێ ڕێكخراوی سیاسی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه كۆماری كوردستان له حیزبی دێموكرات داببڕن‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه كۆماری كوردستان وه‌ك دهسكهوتێ ناكرێت له‌سه‌ر حیزبی دێموكرات تۆمار بكرێت. هه‌ڵبه‌ت له نێوان ئه‌م كه‌سانه‌و ڕێكخراوانه‌دا دوو بۆچوون هه‌یه. ده‌سته‌ی یه‌كه‌میان نكۆڵی له‌وه ناكات كه كۆماری كوردستان ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی نییه به‌ڵكوو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه پێوه‌ندیی كۆمار به حیزبی دێموكراته‌وه كه‌م ڕه‌نگ بكاته‌وه‌و وه‌ك شتێكی زۆر ئاسایی سه‌یری بكات كه گوایه ئه‌گه‌ر حیزبی دێموكراتیش نه‌بوایه‌ت، به پێی زه‌رووره‌تی مێژوویی‌و بۆشایی هێز، كۆماری كوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا داده‌مه‌زرا. كه دیاره ئه‌م بۆچوونه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه چه‌نده ناتهبابه له‌گه‌ڵ لۆژیكی سیاسی‌دا. ده‌سته‌ی دووهه‌م نه ته‌نیا نه‌كۆڵی ده‌كه‌ن له ڕۆڵی حیزبی دێموكرات وه‌ك دایكی كۆماری كوردستان به‌ڵكوو هه‌نگاوێكی زیاتریش ههڵدهگرنو به ڕاشكاوانه ده‌ڵێن كه كۆماری كوردستان ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی نییه به‌ڵكوو زیاتر ده‌سكه‌وتێكی مێژوویی كورده‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌شداریی نه‌كردنی هه‌موو چینی‌و توێژه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران‌و به‌رته‌سك بوونی جوگرافیای كۆماری كوردستان به به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه‌و زۆر چووكه‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌و زیاتر وه‌ك كۆماری مه‌هاباد ناودێریی دهكهنو ئه‌م ڕووداوه‌ش ده‌به‌ستنه‌وه به زاڵ بوونی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت له‌و ناوچه جوگرافیاییه‌دا.
هه‌رچه‌ند كاتێ ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌سه‌ر ده‌سكه‌وت‌و سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك كۆماری كوردستان قسه بكه‌ین ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م بابه‌ته لێك بده‌ینه‌وه‌و پێش له دامه‌زراندنی كۆمار ئاوڕێك بده‌ینه‌وه له بهكگڕاوندی پێكهێنان‌و دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان. ئه‌گه‌ر به چاوێكی زانستیانه‌و به‌دوور له ده‌مارگرژیی حیزبی وسیاسی ئه‌م كاره بكه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رگیز ناتوانین چاوپۆشیی بكه‌ین له ڕۆڵ‌و سه‌نگی حیزبی دێموكرات وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری كۆماری كوردستان.
كۆمه‌ڵێ كه‌سیش به‌داخه‌وه له ژێر هێژمۆنی فكریه‌تی سه‌رانسه‌ریی خوازیی فارسه چه‌په‌كاندا، كۆماری كورستان به ئافرێنراوو ده‌سته‌مۆی یه‌كیه‌تی سۆڤییه‌تی پێشوو دهزاننو زۆر نابه‌رپرسیارانه ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌ی كورد له دامهزرانو پێكهێنانی كۆماری كوردستاندا وه‌پشتگوێ ده‌خه‌ن‌و به ڕۆژی ڕوون نكۆڵی له ڕۆڵی حاشاهه‌ڵنه‌گری حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن. بۆیه وا باشتره ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان له‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن سه‌ره‌تا چاویلكه‌كانی ده‌مارگرژیی حیزبی‌و ڕێكخراوه‌یی له چاو دهربێننو ئینجا به خوێندنه‌وه‌ی واقعبینانه‌ی ڕاستییه‌كانی سه‌رده‌می دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان، داتاكانی دامهزراندنو پێكهێنانی یه‌كه‌مین حكوومه‌تی كوردی له چوارچێوه‌ی كۆمارییدا ههڵبسهنگێننو بیخه‌نه به‌ر دیدی ئۆگران‌و بهرهۆیانی خۆیانه‌وه. چونكوو له‌مێژه ئه‌م هه‌وڵه‌ی نه‌یارانی حیزبی دێموكرات جگه له‌وه‌یكه كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی بووه بۆیان هیچ چه‌شنه ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی بۆیان نه‌بووه‌و تا به‌م شێوه‌ش بیانهه‌وێ له‌سه‌ر كۆماری كوردستان‌و حیزبه دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی واته حیزبی دێموكرات قسه بكهنو لێدوان بده‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه فارس گوته‌نی " قسه‌كانیان كڕیاری نابێت"و له‌م لاشه‌وه ئه‌م ڕاستییه جارێكی دیكه زه‌ق ده‌بێته‌وه كه به‌م چه‌شنه هه‌وڵه نه‌زۆك‌و لهرزۆكانه " به بێژنگ پێش به خۆر ناگیردرێ".
بۆیه له كۆتاییدا جارێكی دیكه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه به به‌ڵگاندن به هه‌موو سه‌رچاوه مێژووییهكانو ئه‌رشیڤی وڵاتانێ وه‌ك، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بریتانیا‌و فه‌ڕانسه‌و ته‌نانه‌ت یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی جاران‌و ڕووسیای ئێستا به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌وپه‌ڕی ڕێزدا بۆ هه‌موو نه‌یارانی حیزبی دێموكرات، كۆماری كوردستان موڵك‌و شانازیی حیزبی دێموكراته‌و چونكوو خودی حیزبی دێموكراتیش موڵك‌و سامانی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كورده، كۆماری كوردستانیش موڵك‌و سامانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو كوردێكه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا.

